جڵەو/ciľew: ن: جەڵەو، دۆخ( کباک) : بۆ ئەسپ و ماین یان هێستر _ یەستر بەکاردێت. لێ بۆ کەر و گوێدرێژ ڕەشمە و ڕەشۆ بەکاردێت.
دانەلغاو، دەستەجڵەو، دەستەڕەشمە، ڕەشمە، سەرکەلـلە، قەوچە، هەفسار، هەڤسار( کباک)، هەوسار( هـ).[ ئینگـ : rein]
جڵەو/ciľew: ن: کۆمەڵێک ئاژەڵ.
جڵەودار/ciľedar: ئانتـ:[ جڵەو+ دار]
1 – سەرۆکی کاروان، پێشڕەو، ڕێبەر : کەسێ لە پێش سوارانەوە دەڕوات.
2 – هەوسارکێش.
جڵەوداری/ciľewdarî: نچ: جڵەوکێشی.
جڵەو ڕاکێشان/ciľew řakêşan: کتپ: جڵەوگرتن.[ ئینگـ : draw rein]
جڵەو سووڕاندنەوە/ciľew sûřandinewe: کتپ:[ کباک] پاشیاوخووەدان.
جڵەو بۆشلکردن/ciľew boşilkirdin: کتپ: بریتییە لە بەرەڵاکردنی منداڵ و بەردەست وەگوێ نەدانیان..[ ئینگـ : give(free) rein to]
جڵەو شۆڕکردنەوە/ciľew şořkirdinewe: کتپ: داندن.
جڵەوکێش/ciľewkêş: نفا: جلەودار، سەردەستە، سەرکێش.
جڵەوکێشان/ciľewkêşan: کتپ: ڕاکێشانی جڵەو داری ووڵاخ.
جڵەوگر/ciľewgir: ن:[ فل] بزنەوان: کۆمەڵە ئەستێرەیەکە کەوتووتە نێوانی گەڵاوێژ و وورچی گەورەوە.[ ئینگـ : Auriga]
جڵەوکردن/ciľew kirdin: کتپ:[ کناو] لغاوکردن.[ ئینگـ : rein]
جڵەوگرتن/ciľew girtin: کتپ:[ ئینگـ : keep a rein on]
1 – ئەوسارکردن، ڕەشمەبەستن.
2 – پارێزگاری و ئاگاداری کردن.
جڵەوگیر/ciľewgîr: ئان:
1 – کەسێک کەجڵەوگیری یەکێک بکات.
2 – کۆسپی سەرڕێگە، بەربەستکار.
جڵەوگیرە/ciľewgîre: ئان: جڵەوگیر.
جڵەوگیری/ciľewgîrî: ن: بریتییە لە رێنەدان بۆ کردن یا گوتنی شتێک.
:: جڵەوگیریی کورەکەت بکە، لە هاوڕێی پیاوی خراپ.
جڵەوهەڵتەکاندن/ciľew heľtekandin: کتپ: بریتی یە لەجڵەوگرتنی یەکێک.
جڵەوهەڵکێشان/ciľew heľkêşan: کتپ: جڵەوهەڵتەکاندن.
پێشجڵەو/pêşciľew: ئانتـ:[ پێش+ جڵەو] جڵەوکێش، جڵەودار : کەسێک کە جڵەو و هەوساری ئەسپ و مایین دەکێشێت.
لاجڵەو/laciľew: نتـ:[ لا+ جڵەو] ووڵاخی سەرکێش : ووڵاخێکە کە لە ڕەوتدا خوار بڕوات.
.
.
.
.