جۆر/cor: ن:
ئاسا، ئاسین، جفت، جوور، چەشن، تەحر، تەرز، دەس، ڕەوت، ڕەوش، ڕێباز، شێوە، لف، وەک، وێنە، یاسا.
[ بیر] شێواز.[ ئینگـ: sort , pattern]
جۆراوجۆر/corawcor: ئانتـ:[ جۆر+ ئاو+ جۆر] جۆرەجۆرە، جۆربەجۆر، جۆرجۆر، جووراوجوور، جوورجوور، چەشناوچەشن، چەندتەرح، ڕەنگاوڕەنگ، فرەجۆر، قاتيوپاتی.
جۆرایەتی/corayetî: نچ: چۆنێتی جۆرکە بەزۆری دەکرێت حەوت بەشەوە وەک{ نایاب( باشترین)، باشتر، باش، ئاسایی، خراپ، خراپتر، خراپترین} یان لە پلە( A)وە بۆ خوارەوە( A ، B ، C ، D ، E ، F …).
جۆرایەتی ڕاژە/corayetî řaje: نتـ:[ ئای تی] توانای بەرهەمێک دەردەخات لەبەخشینی تەواو بۆ ئەو خزمەتگوزاری و ڕاژەیەی کە بۆیکراوە.[ ئینگـ: Quality of Service] .
جۆرایەتی ژیان/corayetî jiyan: نتـ: ئەم زاراوەیە بەشێوەیەکی گشتی بۆ گەلێک مەبەست، ئاراستەدەکرێت، چ بۆ تاکە کەسێک یان کۆمەڵگایەک، بەتایبەت لەڕووانگەی تەندروستی و ڕامیارییدا.[ ئینگـ: Quality of life].
جۆرەبەرگری/core bergirî: نتـ:[ زیند] ( بع : مناعە نوعیە).
جۆرەپیت/corepît: نتـ:[ جۆر+ ئە+ پیت] جۆرەتیپ، ڕێنووسەپیت: لە مێژووی هونەری چاپەمەنیدا، قاڵب دروست دەكرا بەكانزا بۆ ڕێنوسی هەر پیتێك، بۆ ئەوەی چاپی پێبكرێت، وەیەكەمێن كەس ئەم كارەی سازدا(William Martin Bulmer) بوو لەساڵی 1792. بەڵام لەم دەمەی ئێمەدا بەشێوازی زمانە ئای تی یەكان دێنە بەرهەم.[ ئینگـ: font] .
جۆرەتی/coretî: نچ:[ جۆر+ ئەتی] ( بع : نوعیە).
جۆرەجۆر/corecore: نتـ: قۆڕەقۆڕ.
جۆرەشیكاری/corešîkarî: نتـ:[ كیمیـ][ جۆر+ ئە+ شیكار+ ی] دوو جۆرە شیكاری هەیە لە زانستی كیمیادا ، یەك: ئۆرگانیك و دوو: نائۆرگانیك.[ ئینگـ: qualitative analysis]
جۆرەكێش/corekêş: نتـ:[ جۆر+ ئە+ كێش] سەنگی جۆری بەڕێژەی چڕێتی( چڕی لەیەك یەكەی قەبارەدا) لە چڕێتی ماددەیەك( یەكەی قەبارەیی هەمان بارستە) كە بگەڕێتەوە بۆ خودی ماددەكە.[ ئینگـ: specific gravity] {خالد خاڵ. ل. 39}.
جۆرەکی/corekî: نچ:[ جۆر+ ئەکی] ( بع : نوعی)
جۆرەوتەواو/core û tewaw: نتـ:[ جۆرە+ و+ تەواو] دوو یان سێ تەپڵە، لەپێش سوارانەوە لێدەدرێت.
جۆرەها/coreha: نتـ:[ جۆر+ ئەها] هەموو جۆرێ، هەموو چەشنێ.
جۆرەیی/coreyî: نچ:[ ئاوو][ ڕەوا] جوورە نێرگزێكی شەست پەڕییە، دارێكە بەرەكەی خڕ و سوور و ووردە.
{ هەر كەسێك حەوت دانكی لێبخوات تا حەوت ساڵان چاوی نایەشێت، شوولكیشی لە ملی ووڵاخان پسكدار بكرێت چاكی دەكاتەوە}{ گیو. ل. 286}.
جۆربەجۆر/corbecor: ئانتـ: جۆراوجۆر، چەشناوچەشن.
جۆربەجۆربوون/corbecorbûn: کتن: جۆراوجۆربوون، جووریان، گۆڕان، گۆڕیان.
جۆربوون/corbûn: کتن: پۆریان، ڕێکوپێکبوون.
جۆرکردن/corkirdin: کتپ: جۆرجۆرکردن، پۆلێن.
جۆرکراو/corkiraw: ئانفا: ئارایش و نیشانە کراو.
جۆرونرخ/cor û nirix: ن: چۆنێتی.
جۆری/corî: ن: جۆرەکی.
هەمەجۆر/hemecor: نتـ:[ هەم+ ئە+ جۆر] هەمەڕەنگ.
هەمەجۆرە/hemecore: نتـ:
1 . نەوع نەوع
2 . هەڕەمەگوڵخار، هەفتەبیجار.
.
.
_____________________
جۆر/cor: ن:[ ڕوو][ کباک] گیایەکە.
.
.
.
.