جەگەن/cegen: ن:[ ڕوو] زەل _ زەوال( باد). لەبان : گیایەکە لە جۆری قامیش بەڵام قامیش نیە گەڵای جەگەن پان و درێژە لە قەراغ چۆم و لە نێو جۆگە و تاڵاواندا شین دەبێت و بۆ دروستکردنی : حەسیر، کڵاوی گەڕگەڕی، زەنبیل و قەڕتاڵە و باوەشێن و کورتان کەڵکی لێوەردەگرن. ئەم گیایە لە زۆر ناوچەی کوردستان دەڕوێت.   

.

.

.