زیک ¹ /zîk: ن:[ زیند]
1 – بژ، ڕاست، کرژ _ گرژ _ گژ : یەکێک کە قژی بژبێت یا مووی سەری ڕاوەستاو لە ترسا یان لە سەیران.
2 – کورژ _ کرووژم : هەڵاتنی چەرم و ئیتر لە گەرمان.
زیک بوون/zîk bûn: کتن: کرژ و ڕاست بوونەوەی مووی مرۆڤانە لە گەرمان.
.
.
________________
زیک ² /zîk: ن:[ شار] کشت، کشتەکی مێوکراو( زا).
.
.
_________________
زیک ³ /zîk: ن:[ دەنگ] دەنگی زیکزیکە.
زیکان/zîkan: ن: زیقان.
زیکاندن/zîkandin: کتپ: چریکاندن، زریکاندن، زیقاندن، زیکە کردن.
زیکانن/zîkanin: کتپ:[ ئەردە] زیکاندن.
زیکە/zîke: نتـ: چریکە زریکە، زیقە : دەنگێکە تیژ و باریک و ناسک بێت.
زیکەزیک/zîkezîk: ئانتـ:[ زیک+ ئە+ زیک] چریکەچریک، زریکەزریک، زیقەزیق : زیکەی یەک لە دوای یەک.
زیکن/zîkin: ئانتـ: زیقن : کەسێکە زیقەی بێت.
.
.
__________________
زیکزیکە/zîkzîke: ن:[ زیند] جیکجیکە، سیسۆک، سیسووک، شیڕشیڕە.
.
.