فیل/fîl: ن:[ گیان] پیل : گیانلەبەرێکە لە بنەماڵەی لمووزدارەکان( Proboscidea).  گەورەی ناوچە گەرمەکانی جیهانە، بەهێز و سەر و ملی ئەستوور و زلە دەمی ناگاتە زەوی بە قورتمی چشتی لەسەر زەوی کۆ دەکاتەوە، و بڵندی دەکات و دەیگەیەنێتە زاری و دەیخوا.

فیلەپێ/fîlepê: نتـ:[ نخ][ فیل+ ئە+ پێ] پاغر _ پاگرە، پاماسە _ پاماسێ : نەخۆشی قاچ ئەستووربوون.

فیلەتەن/fîl: ئانتـ:[ فیل+ ئە+ تەن] زل، ئازا، لەندەهۆر، زەبەللاح، لاهێر.

.

ئێسکی فیل/ěskî fîl: نتـ:[ مکـ][ ئێسک+ ی+ فیل]

1 – شفڕه‌ی فیل : عاج.

2 – ( مجـ) کاڵایه‌ک له‌ دوکانێکدا زۆر بمێنێته‌وه‌ ونه‌فڕۆشڕێت.

لمووزی فیل/limûzî fîl: نتـ:[ لمووز+ ی+ فیل] 

.

.

.

____________________________

فیل/fîl: ن:[ ئەند] پایەی بچووکە لە نێو ئاوێدا دروست دەکرێت بۆ بەشبەشکردنی.

فیلپایە/fîlpaye: ن:[ ئەند] پایەیەکی ئەستوور و قایمە لەبەردەمی دیوارێکیدا دروست دەکرێت، کەووگی دابێت، پایە و دینگەی گومبەزانە کە بەخشت یان بەرد دروست کرابێت. 

فیلحین/fîlĥîn: ئان:[ هـ] کاری پڕ و پووچ، کاری بێ واتا و گەند.   

.

.

____________________________

فیل/fîl: ن:[ واز] ئامرازێکە لەگەمەی شەترەنجێدا ناوی دامەیێکییە لە دامەکانی گەمەی شەترەنجێت.[ ئینگـ : elephant]

.

.

.

{ گیو، ل، 677}.