مەچەک/meçek: ن:[ توێ] بازانە، بازۆ، بەفشک، پازەند، زەند، لەپ، بازنێ دەست، بارییکای دەست.[ ئینگـ: Wrist]
مەچەک بادان/meçek badan: ن:[ نخ][ ل] پیزوەن، گۆچ، جومگە وەرگەران : پێچ خواردنی جومگە.
مەچەکبەست/meçekbest: نتـ:[ توێ] بازنێ کوملەکی، بازنێ زەندێ، [ ئینگـ: Wristband]
مەچەک گرتن و بادان/meçek girtin û badan: کتپ: لە زۆرانبازییدا گرتنا زەندی( ل گەمشێ)( باد).[ ئینگـ: wirst lock]
جومگەی مەچەک/cumgey meçek: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ: Wrist joint].
ئازاری مەچەک/azarî meçek: نتـ: بریتییە لەپەیدابوونی فشار لەسەر دەماری نێوەندا Carpal tunnel syndrome كە بەمەچەكدا تێپەڕدەبێت، ئازارەكە لەوانەیە كە وەكو بروسک، هەستی سووتانەوە، سڕبوون یان وەكو تەزین لە مەچەک و پەنجەی گەورە یان لە پەنجەكانی تردا هەستی پێبكرێت، لەوانەیە كە ئازارەكە هەڵكشێت و بگاتە ئەنیشک. لەوانەشە كە ماسوڵكەی پەنجەی گەورە دووچاری لاوازبوون بێت و گرتنی شت بەدەست تەگەرەی تێبكەوێت. هۆكارەكانی ئاوسان و پەیدابوونی فشار لەسەر دەماری نێوەند لە مەچەكدا بریتیتن لە : زیاد جوولاندنەوەی مەچەک وەكو دوورین، بۆیەكردن، نووسین، بەكارهێنانی ماوسی كۆمپیوتەر. هەروەها دووگیانی، قەڵەوی، نەخۆشی شەكرە، هەوكردنەكانی جومگە بەتایبەتی هەوكردنی رۆماتیزمی جومگە كان دەبنە ئەگەری ئەم گرفتە. ئازاری مەچەک لەگەڵ ئاوسان و شین هەڵگەڕانی ناوچەكە لە ئەنجامی زەبرێكی دەرەكییەوە روو دەدات. هەروەها نیشتنی كریستالەكانی ترشی یۆریک: Uric acid لەجومگەدا واتە نەخۆشی بەگەكان Gout ئەگەر لەمەچەكدا رووبدات، دەبێتە هۆی ئاوسان و سووربوونەوە و گەرمبوون و ئازارێكی تیژ و توند لە مەچەكدا.[ ئینگـ: Wrist Pain]
.
.
.
.