نەیجە/neyice: ن:[ ڕوو][ هـ][ جا] برد، بروور، پروور، زل _ زەل ( پتر لە ناو ئاوێدا شین دەبێت)، قامر، قامیش، قەمیش، لەڤەن پیکە( کباک)، لیلک : گیایەکی بالابەرزی قەفقەفی ڕەقی ناو کلۆری گەڵاپانە.[ Bot : Phragmites Commuins][ ئینگـ : cane].
نەیجەڵان/neyiceľan: ن:[ ڕوو][ هـ] قامیشەڵان، قامیشستان، گەڕاو، هەوین : شوێنێکە قامیشی زۆر بێت. [ Marsh]
نەیجەین/neyiceyin: ئان:[ هـ] قامیشین : هەرچی کە لە قامیش دروست بکرێت.
.
نەیجڵە/neyiceľe: ن:[ ڕوو][ هـ] نەیجوول : جۆرە قامیشێکی باریکە.
.
.
.