قامیش ¹ /qamîş: ن:[ ڕوو][ هـ][ جا] برد، بروور _ پروور، زل _ زەل( پتر لە ناو ئاوێدا شین دەبێت)، قامر، لەڤەن پیکە( کباک)، قەمیش، لیلک، نەیجە( هـ): گیایەکی بالابەرزی قەفقەفی ڕەقی ناو کلۆری گەڵاپانە.[ Bot : Phragmites Commuins][ ئینگـ : cane ، reed].
تێبینی |
دەگوترێت وشەی ” قامیش” وشەیەکی تورکییە بەڵام وەک ئەگەرێک بەدوور نییە بەشی دووهەمی وشەکە هەمان مێش بێ و ئەویش ئاماژە بەو گوڵە توکنە بێ کە قامیش لە وەرزی پاییزدا دەری دەکات. ئەگەر ئەوە دروست بێت، ئەوە بەشی یەکەمی وشەکە واتە “قا”، هەمان گیایە و لە سەر یەک قامیش واتای گیای رەنگ خۆڵەمێشی دەدات.{ تاهیر قاسمی} |
قامیشەڵان/qamîşeľan: نتـ:[ ڕوو][ قامیش+ ئەڵان] قامیشستان، ژاژەڵان، دەحل، گەڕاو، نەیجەڵان( هـ)، هەوینگ : شوێنێکە قامیشی زۆر بێت. [ Marsh]
قامیش بەند/qamîş bend: نتـ: ڕێزی قامیشی ڕێکی چنراو.
قامیشی چیغی/qamîşî çîẍî: نتـ: کرتوو.
قامیشی شەکری/qamîşî şekirî: نتـ:[ ڕوو][ قامیش+ ی+ شەکر+ ی] قامێشە شەکر : جوورە قامیشێکە شەکری لێ دروست دەکرێت. [ ئینگـ : cane suger].
قامیشی قەڵەم/qamîşî qeľem: نتـ:
قامیشی نووسین/qamîşî nûsîn: نتـ:
قامیشی هیندی/qamîşî Hindî: نتـ:[ ڕوو] بامبوو، بەمبوو.
قامیشەجگەرە/qamîşe cigere: نتـ:[ قامیشە ( قامیش+ ئە)+ جگەرە] بارماخ : قامیشی جگەرە : قاقەزێکی لوولەکراوی باریک ودرێژە تووتنی تێدەکرێت و دەکرێت بەجگەرە.
کتر/kitir: ن:[ ڕوو] بنی گیای لیلک، کە قەڵەمی قامیشی لێ جێک دەکەن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 609}
لیلک/lîlik: ن:[ ڕوو][ پیشە] جۆرێ قامیش کە بۆ قەڵەم دەبێت.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 784}
.
.
_______________
قامیش ² /qamîş: ن:[ مۆسیقا] نەی، نەیجە.
.
.
_______________
قامیش ³ /qamîş: ن:[ توێ] سیرەتی نێرینان، کیر _ کێر، چوو _ چووک.
.
.
.
.