قۆقز/qoqiz: ن:[ ئەند] کوقز( کباک) : پێچەوانەی کەوانە یە.[ ئینگـ: convex ].

قۆقز/qoqiz: ئان:[ ئەند] 

1 – بوڵون، زەق. زۆپ، دەرپەڕیو، قوت.{ هەژار، ل، 566}{ مەردۆخ، ل، 256}. 

2 – قەمبوور، کۆم، کووڕ.

قۆقزایی/qoqizayî: ئانتـ:[ ئەند][ قۆقز+ ئایی] بەرزایی، بوڵونایی، زەقایی _ زەقی، زۆپی، دەرپەڕیوی، قوتایی : ئاستی قۆقزی شت.  

قۆقز بوون/qoqiz bûn: کتن:

قۆقزە زەوی/qoqize zewî: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : marginal land]

قۆقزی/qoqizî: نچ: قەمبووری، قوموری. [ ئینگـ : camber]

 قۆقز لە واتای جیاجیا دا 

ئاوێنه‌ی قۆقز/awêne qoqiz: نتـ:[ ئاوێنه‌+ ی+ قۆقز] ئاوێنه‌ی کوور. [ ئینگـ: convex lens].

ئیکۆسڕێدێی/îkosaêdêy: ن:[ ئەند][ گر] قۆقزێکی بیست لا.[ ئینگـ : Icosahedron]

بک/bik: ن:[ کناو، مکـ] کەجگ لە کاتی جگێنیدا بە لابەرینە قۆقزەکەیدا بکەوێت. 

پک/pik: ئان:[ مکـ] پشتە : لای پشتەوەی جگ، واتا لا قۆقزەکەیەتی، 

پشتوێنەی شان/piştwêney şan: نتـ:[ تۆێ] لە هەر دووڵای لەشەوە لە دوو ئێسک پێک دێن كە دەفەی شان و ئێسكی جەڵەمە و دەفەی شان و ئێسكێكی سێ گۆشەی تەختە.  ڕووی دواوەی پاچەیەكی درێژی لێوە بەرز دەبێتەوە بەڵام ڕووی پێشەوە نەرم و كەمێک قۆقزە. دەفەكە دەكەوێتە دیوی پشت لە لەشدا لە دەرەوەی پەراسووەكان و ماسوولكەكانی شانی پێوەبەندە، دەفەش بە ئاسانی لە ژوور پەراسووەكانەوە بەسەر پشتدا دەخزێت.

پندی مێو/ pindî mêw: نت: [ ڕوو][ نخ][ لا : Eriophyes Vitis ] ئەریوفیی مێو: دەردێكە تووشی گەڵامێو دەبێت. ئەم تووش بوونە بە وە دەناسرێتەوە، كە شوێنە تووشبووەكان لە ڕووی سەرەوەی گەڵا دا زبر و قۆقزدەبن و قاوەیی هەڵدەگەڕێن ولە ژێرەوە شیانا كوڵكن و چاڵن و ڕەنگی كوڵكەكە سپییە و كە ووشكیش بوو قاوەیی و سوور هەڵدەگەڕێت.

دووڕوو قۆقز/dûřû qoqiz: نتـ:[ جێۆ][ دوو+ ڕوو+ قۆقز] جووت ڕووقۆقز. [ ئینگـ: Biconvex]{ زەوی ناسی، ل، 10}.

ڕەقە/řeqe: ن:[ توێ] سپێنە: ئەم چینە لە پێشەوەی چاو دایە و پێکهاتویەکی زۆر قۆقزە و لە بەشەکانی تری ڕەق ترە و شلەی چاو دەپارێزێت. [ ئینگـ : Cornea].

ڕەقەی چاو‌‌/řeqeçaw: نتـ:[ توێ][ ڕەقە+ ی+ چاوسپێنەی چاو.

کووڕ/kûř: ئان:[ بیر] رۆچاڵ( باد)، قۆقز، قووڵ، کوقز( کباک، باد) : ئەو هێڵەیە کە لە ڕەوتی ڕاستی خۆی دەردەچێت، واتا یان دەچەمێتەوە یان دەردەپەڕێت بەلایەکدا.[ ئینگـ : convex]. ><  قوپاو . [ ئینگـ : concave] یە. 

کووڕە چاڵ/kûře çaľ: نتـ: ڕۆچاڵ، قۆقزە چاڵ، کوقز : جۆرێکە لە زەرەبین.[ ئینگـ : convexo concave]{ کەمالنامە، ل، 1295} 

.

.

.

.