کوتوپڕ/kutûpiř:[ کوت+ و+ پڕ]

1 – ئانتـ: نشکی( كباک، باد)، بەرتەنگ، تیژ.[ ئینگـ : ، acute ] 

2 – ئاکتـ:[ کوت+ و+ پڕ] ییهۆو، کرپ، لەپڕ، لەناکاو _ لەنکاو : جوولانەوەی خێرا و کارکردن.[ ئینگـ : abrupt، Aback]

 تێبینی
 زۆرجار کوت سووکدەکرێتەوە بۆ( کت)و بە( کتوپڕ) یان بە( کتووپڕ) گۆ دەکرێت. 

:: کتوپڕ بەشێنەیی سەری هەڵێنا.{ گەدا، ل، 18}.  

بەکوتوپڕی/be kutǔpiřî: ئاکتـ: لەپڕڕا، لەناکاوڕا، لەهێکڕا، لەهیکەوە.  

دابەشکردنی کوتوپڕ/dabeşkirdinî kutûpiř: نتـ: [ ئینگـ : abrupt distribution]

گۆڕانی کوتوپڕ/gořanî kutûpiř: نتـ:[ ئینگـ : abrupt change]

.

.

.

.

{ سەرچاوە : شێخانی، ل، 402}.