کوچووڵە/kuçûľe: ن:[ ڕوو] ژارماسی، ژەهرەماسی، گۆگەم، مەرگەماسی : رووەکێکی باڵای به‌رزه لە ناوچە گەرمەکان دەڕوێت گوڵێکی چەرموو دەگرێت، بەڕێکی زۆر تاڵی بەهاری گۆشتنی پێنه‌گه‌یوو Drupe به‌قه‌د یه‌ک فندق ده‌گرێت که ڕه‌نگی سوور و ئاوداره. به فه‌رانسه‌یی پێدەڵێن : Coq du levant و پاشتر ووشک دەبێت و ڕەش هەڵدەگەڕێت وەک تۆمی شەوەر وایە، گەڵاکانی لە گەڵای نۆک و نیسک دەچێت، بەڵام باریکترە. لە لادێکانی کوردستاندا به‌ری ئه‌م ڕووه‌که بۆ گێژکردنی ماسی له ڕاوه‌ماسیدا به‌کاردێت، لە شوێنێک ماسی زۆری هەبێت، تۆزێک لە ژوورترەوە ئەم گیایە بە وردی دەکوتن و دەیدەن بەدەم ئاوەکەوە، ماسیەکانیش دەیخۆنەوە و پێی دەمرن. ئێستا بۆ جوانی له باخچه‌کاندا دینێژن. .[ لا : ANAMIRTA COCCULUS – MENISPERMUM COCCULUS ]{ مەردۆخ، ل، 837}
پۆلێن‌کردنی زانستی | ||||||
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | سەردەستەی تیرەی | چەشن | جۆر |
جیهانی ڕووەک | کاسەتۆودارەکان | کوچووڵە |
.
.
.
.