نۆک/nok: ن:[ ڕوو] نوی( هـ). ڕووەکێکی یەكساڵەی بەلقوپۆیە، بەرەکەی دەبێتە تۆوی خۆی. بۆ مەبەستی خواردن دەچێندرێت و دانەوێڵەیەکە لە خێزانی پاقلەمەنییەکانە و سەر بە بن خێزانی لۆبییەکانە، لە ھەموو جیھاندا ناسراوە و بە چەندین جۆر و شێوە خواردنی لێ دروست دەکرێت. نۆك پێش 8.000 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن مرۆڤەوە دۆزراوەتەوە و بەکارهێندراوە. [ لا : Cicer arietinum ]

{ مێژووی دۆزینەوەی نۆک بۆ 7500 ساڵ پێش ئێستا، لە کەنار ڕووباری دیجلە نزیک بە شاری ئامەد( دیاربەکر) دۆزراوەتەوە.} 

.

پۆلێنکردنی زانستی 
Kingdom Clade Division Class Order Family Genus Species
 شانشینی  سەرهۆبە هۆبە پلە  پۆل  خێزان  چەشن   جۆر 
Plantae Angiosperms Magnoliophyta Magnoliopsida Fabales Fabaceae Cicer C. arietinum
جیهانی ڕووەک   کاسەتۆودارەکان کاسەی تۆودارەکان ڕووەکی گوڵدارەکان پاقلەمەنییەکان لوبییەکان نۆکەکان نۆک 

.

   ناوەڕۆك لە  100  گرامدا
  هێزی وزە  364
  پرۆتین   . 19 g
  کاربۆهیدرات  20%61 g
  رێشاڵ  68%17 g
  چەوری  9% . 6 g    
  شەکر  38% . 11 g
  ئاو
  ڤیتامینەکان  ڤیتامین A  1%
 ڤیتامین B6  25%
 ڤیتامین C  6%
  کانزاکان  کالیسیۆم  10%
 ئاسن  34%
 مەگنیزیۆم  28%
 پۆتاسیۆم  25% . 875 mg
 سۆدیوم  1% .  24 mg

نۆكاو/nokaw: ن:[ خوار] خواردنێکە کە نۆکەکە کوڵێندرابێت. 

.

زەڵاتەی نۆک و باینجان/zeľatey nok û bayincan: ن:[ خوار] دووباینجانی قەبارە مامناوەند، دوو خەیار، یەك كوپ  نۆكی كوڵاو، دوو كەوچك زەیتی زەیتوون، یەك لیمۆ، ترش و خوێ. هەنگاوەكانی ئامادەكردن : باینجانەكە لەت بكە و سووری بكەرەوە، خەیارەكە وورد بكە و لەگەڵ نۆكە كوڵاوەكە بیخەرە ناو پێكەوە و زەیتی زەیتوون و سۆس و ئاوی لیمۆكەی بكە بەسەردا دەتوانیت بۆ ئامادەكردنی سۆسەكە (یەك كەوچكی ماستی شل و كەوچكێك ماستی خەست  لەگەڵ بڕێك نەعنا و كەرەوز تێكەڵاو بكەیت).

شۆربای نۆك/şorbay nok: ن:[ خوار]  ژەمێكی سووكی وەكو شۆربای نۆكchickpeasoup زۆر گونجاوە بۆ رۆژێكی سارد. سوپی نۆك بەشێكی گرنگە لەخۆراكی هاوسەنگ. ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ لەسوپی نۆكدا رۆڵی هەیە لە دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێندا، هەروەها كۆئەندامی هەرس لەقەبزی دەپارێزێت و یارمەتی جێگیربوونی ئاستی شەكری خوێن دەدات كەئەمەش  هەنگاوێكی كاریگەرە بۆخۆپاراستن لەتووشبوون بەنەخۆشی شەكرە، مرۆڤی پێگەیشتوو رۆژانە پێویستی بە 25-38گرام ریشاڵ هەیە. خواردنی شۆربای نۆك سوودبەخشە بۆ كۆنترۆڵكردنی كێشی لەشە بەوەی كە وەزیەكی كەم و مووی خۆراكی گرنگی تێدایە. شۆربای نۆك سەرچاوەیەكی باشە بۆكانزایەكان بەتایبەتی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم كە رۆڵیان هەیە بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، بۆنموونە كوپێك شۆربای نۆك نزیكەی 35 ملگم مەگنسیۆم و 400 ملگم پۆتاسیۆم لەخۆدەگرێت لەگەڵ2 ملگم ئاسن. جگە لەمانە، سوپی نۆك ئەگەری توشبوون بەنەخۆشی دڵ كەم دەكاتەوە.{ گۆڤاری گوڵان}

فەریکەنۆک/ferîke nok: نتـ:[ ڕوو] واته‌ نۆک كەیەشتا‌ تازه‌ سه‌وزه‌ و لێکرابێتەوە یان ووشککرابێتەوە. 

لەتکەنۆک/letike nok: ن:[ ڕوو] نەخۆشەر( هـ).

گۆشتاوی نۆك/nok: ن:[ خوار]

ماسكی نۆك/maskî nok: ن:[ شێوازی دروستكردنی ماسك] ئاردی نۆك و زەیتی گۆڵ تێكەڵ بە یەك بكە، پاشان بە هەندێك ئاوی كوڵاو تێكەڵ بەیەكیان بكە، تا هەویرێك دەست بكەوێت، پاشان ماسكەكە لە هەموو پیستی دەموو چاوت بدە، چاوەڕێ بكە، تا ماسكەكە وشك دەبێت و پاشان بە ئاوی شلەتێن ماسكەكە لا بدە، ئەم كردارە لە هەفتەیەكدا دووجار دووبارە بكەوە، بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام بە، ئەوكاتە هەست بە گۆڕانكارییەكانی روخسارت دەكەیت. ماسكی نۆك بۆ روخسارت بەكار بێنە هەمیشە خانمان حەز بە روخسارێكی روون و جوان دەكەن، بەڵام كەشوهەوا و وەرز وادەكات رەنگی روخسار گۆڕانكاری بەسەردا بێت، بۆ پاراستنی رەنگی روخساری روون و جوان ئەم رێنمایی و تاقیكردنەوانە بەكار بێنە و ماسكێك لە بەروبوومی نۆك درووست بكە. { س. چ}

.

.

.

.