کەل/kel: ف:
1 – لک، کەد( باد) : چشتی شکاو.
2 – [ مکـ] کەسێک یەک ددانی یان چەند ددانێکی کەوتبێت، کەلۆس، کوڵووکۆم : کول : واتا تشتێک کە تیژ نەبێت.[ ئینگـ: blunt].
3 – چشتێکە لە لێواری لێ بوونێتەوە.
کەلارە/kelare: نتـ:[ کەل+ ئارە] کەللارە : کاسەی شکاوم سوواڵەت.
کەلاوە/kelawe: نتـ:[ کەل+ ئاوە( ئاوا)] خەرابە، خراوە، خۆڵەکەوان، قافی، کامیل، کاوول، کەیلەکۆن، کەڵەوەی جووتی، وێرانە : خانووی ڕووخاو و وێران.
کەلایی/kelayî: نچ: کەلی چشت.
کەلەکۆتک/kelekotik: نتـ: کاسەی کەل.{ گیو، ل، 751}
کەلەن/kelen: نتـ:[ کەل+ ئەن] کەلێن، کەمین.
ددان کەل/didan kel: نتـ:[ ددان+ کەل] کەلەفیج.[ ئینگـ: blunt tooth].
.
.
_______
کەل/kel: ئان: کەڵ، فەرمان، کار.
:: کەل و کارم نیە.
.
.
_______
کەل/kel: ئان:[ ئاژ] شاخدار، مەرێکە دووشاخی هەبێت یان بەرانی شاخ گچکە.
[ هـ] پەچەی ئاژەڵ.
[ نخ] کرێژی سەری کەچەڵ.
[ ئاب] کەڵک، سوود.
.
.
_______
کەل/kel: ن:[ جێۆ] ئاسۆ، سەربەستوو، سەری چیا و کەژ و کۆ: سەرەکی بڵندایی، بەرزایێکە کە لەپێش، هەورازێکی بڵندە. کە خۆی ئاسۆیە. وەک
:: کەلی خانە.
شاخ و بڵندایێکە ڕێگای بەسەردا بچێت لە ملە گەورەترە.
کەلە/kele: نتـ:[ جێۆ][ هـ] ئاسووکە لە ملە بڵندتر بێت، سیلەیەکی زەوییە لە نێوانی زەوی و ئاسمانێدا وێکهاتۆتەوە.
کەلەملە/kele: نتـ:[ کە، دەر] زینوو : شاخێکی نەوییە.{ گیو، ل، 751}.
کەلەملە/kele: نتـ:[ کە، دەر] ئاسو، سوو.
.
.
_______
کەل/kel: ن:[ کباک]
[ سەز] قەڵاتی قایمی لەشکری.
کەلات/kelat: ن:[ ئەند][ کباک] قەڵات.
کەلاتی/kelatî: نتـ:[ ئەند][ کباک] چەند خانوویەکە کە لەسەر شووێنێکی بەرزکرابێت، دێیەکی گچکەیە لە جێگایەکی بڵند کرابێت.
.
.
___________
کەل/kel: ن:[ کباک] کەرین : چشتی زۆرگەرم، کوڵاو.
کەل کەل/kelkel: ئانتـ:[ کباک، باد] چرقەچرقی گەرمایە.{ گیو، ل، 751}.
.
.
.
.