چیا/çiya: ن: بارست، بەن، جەبەڵ _ جەوەڵ، چا، شاخ، کەژ، کۆ، کێف، كێو.  [ ئینگـ : mountain]

:: چیاکانی کوردستان بڵند و سەرکەشن. 

چیاباز/çiyabaz: ئانتـ:[ ئینگـ : Mountainy].

چیاڤان/çiyavan: نتـ: چیاوان، شاخەوان، شاخ نشین.[ ئینگـ : mountaineer]

چیاڤانی/çiyavanî: نچ: چیاوانی، شاخەوانی. [ ئینگـ : mountaineering]

چیاکێش/çiyakêş: ن:

چیاکێشی/çiyakêşî: ن:

چیان/çiyan: ن:[ کباک] چیا{ ئیزۆلی، ل، 98} 

: Xwedê čiyan dibîne, berfê dibarîne.

چیانشین/çiyanişîn: نفا:[ کباک][ چیا+ نشین]

چیاو/çiyaw: نتـ: ئاوی سارد، أچیاو، بەستەڵەک، بەستوو، سأ، تەزیو، چشتی سڕوسارد.

چیا و بانی/çiya û banî: نتـ:[ کباک]

چیا و دەشت/çiya û deşt: نتـ:[ کباک]

چیا و زۆزان/çiyan û zozan: نتـ:[ کباک]

چیایی/çiyayî: ئانتـ:[ کباک] شاخاوی.[ ئینگـ : mountainous]

چیایێ ستمێ/çiyayê stimê: نتـ: کێوی قووڵ و چاڵدار.

چیازانی/çiyazanî: ن:[چیا+زانی][ ئینگـ : Petrography].

.

        ئەو پەیڤانەی پەیوەندن بە چیاوە       

.

بەسەرچیاکەوتن/beserçiyaketin: نتـ: .[ ئینگـ : Mountaineer ]

بەدی هێنانی چیا/bedî hênanî çiya: شأ:[ جێۆ] پرۆسەی پێکهێنانی چێیا. [ ئینگـ : Orogeny].

بلند وەک چیایی/bilind wek çiyayî: ئانتـ:[ ئینگـ : Mountain high].

بزنا چیایی/bizina çiyayî: نتـ: بزنەکێوی.[ ئینگـ : Mountain goat]  

بنارچیا/binar çiya: نتـ: پال _ پالک، کەرمل، کونتار.[ ئینگـ : Mountain foot]  

پشیلەی چیایی/pişîley çiyayî: نتـ: پشیلەی کێوی، وێز.[ ئینگـ : Mountain cat]  

زانستی چیاکان/zanistî çiyakan: نتـ:[جێۆ][ ئینگـ : Orography]

شێرێ چیایی/şêrê çiyayî: نتـ: شیرکۆ.[ ئینگـ : Mountain lion]  

داو‌ێنی چیا/dawênî çiya: نتـ: ڕەخ، نشیڤی( باد) _ نوینی( کناو).[ ئینگـ : Mountainside].

دەربەندی چیا/derbendî çiya: نتـ: گەلی، گەدوک _ گێدوک( باد).[ ئینگـ : Mountain pass]  

ڕێزا چیایان/rêza çiyayan: نتـ: پاسار، سرت.[ ئینگـ : Mountain chain]{ سەلاحەدین، ل، 544}.

زنار/zinar: نتـ:.[ ئینگـ : Mountain protruding rock].

زنجیرەچیا/zincîre çiya: نتـ: زنجیرەشاخ.[ ئینگـ : Mountain range].

کونتار/kuntar: نتـ:[ ئینگـ : Mountain versant].

گوپیتکا چیایی/gupîtika çiyayî: نتـ:[ باد] کوپ _ کوپەک.[ ئینگـ : Mountain tope].

گولبەندا چیایی/gulbenda çiyayî: ئانتـ:[ ئینگـ : Mountain laurel].

گێژی چیا/gêjî çiya: ئانتـ: گێژی شاخ، سەرئێشەی سەرشاخ [ ئینگـ : Mountain sickness].

لووتکەی چیا/lûtikey çiya: نتـ:[ ئینگـ : Mountainpeak].

مەڕی چیایی/ meřî çiyayî: ئانتـ: مەڕەکێوی.[ ئینگـ : Mountain sheep].

.

         جۆرەکانی چیا          

.

چیای ئاگرین/çiyay agirîn: نتـ: کێوی ئاورین، چیای ئڕوورپژێن.

چیای داخوراو/çiyay daxuraw: نتـ:[ جێۆ] خورماوە. [ ئینگـ : Relict mountain].

چیای دەریایی/çiyay deryayî: نتـ:[ جێۆ] ئەوچیایانەن لە بەرزبوونەتەوە لە نێودەریا و زەریاکاندا بەبڵندایی پتر لە هەزارمەتر لە قووڵایی دەریاکانەوە.[ ئینگـ : Seamount].

چیای سەهۆڵی/çiyayî sehoľî: نتـ:[ جێۆ] ئەو کەلۆبەفرینەیە لە ئاوی شیرین، کەجیابووەتەوە لەچیای بەفرین و بەرەو ئاوی ناو دەریا دەڕوات، زۆربەی جار 1/9 ی دەکەوێتە سەر ئاو. ئەم جۆرە چیایە زۆر ترسناکە بۆ کەشتی و پاپۆر. ناسراوترین پێکەوتن هی کەشتی Titanic بوو لە 1912.04.15.[ ئینگـ  : Iceberg].

چیای شەپۆڵی/çiyayî şepoľî: نتـ:[ جێۆ] پێکهاتەی ئەم چیایانە بەڕووخسار، لە شێوەی شەپۆڵ دێتە بینین. دیارترین شێووەی ئەم جۆرە چیایە لەچیاکانی هیمالایە دا هەیە.[ ئینگـ : Folded mountain].

چیای نوک تیژ/çiyay nuk tîj: نتـ:[ جێۆ] [ ئینگـ : Pinnacle].

.

.

_____________________

چیا/çiya: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێر و مێ. 

.

.

__________________

چیا/: نتـ:[ فەل]  :    [ لا : Mensa ]

.

.

.

.