کەنار/kenar: ن:[ ئەردە][ کەن+ ئار] ئالی:alî، پەڕگە، پیخ، تەنیشت:tenîşچالاڤ، دەم، ڕەخ:rex( کباک)، ڕۆخ، ڕووخ، زجێف( کباک)، زێوار، سەرلێڤ:serlêv، سوو، سیلە، فاچ، قەراخ _ کەراخ _ qirax، قەیار، کنار : kinar، کەڤ _ کەڤی، کەنک، کلا، گەڕانۆک( کباک)، گوێ، لا، لەوچک، لێڤ:lêv، لێوار، مۆرد، نەخش، هێل:hêl.

:: فرۆشیارە خنجیلانەکەی کەنار ڕێ.

:: بەلەمێک لە کەنار دەریاکانی یۆنان نقووم بوو.

:: ئێوارەیەک لە کەنار ڕووباری دیجلەدا.

{

من شەپۆلی شێت باوەشت کەنار
دێمە کەنارت مەست و بێ قەرار

}{ – }

کەناراو/kenaraw: نتـ:

1 – [ جێۆ][ کەنار+ ئاو] بەراو، تەنگاڵ( کباک)، دەم ئاو، دەماوەڵ، قەراخ ئاو، گووێ ئاو.  

2 – ئاوەدەستخانە.

کەنارەگرتن/kenaregirtin: کتن:[ ئەردە] لادان، گوشەگیری، خۆدوورخستنەوە لە کارێک.

کەنارەگیر/kenaregîr: ن: گۆشەگیر، گۆشەنشین، چۆلەبڕ، لاشەڕ، جوڵەچوون.

کەنارەگیری/kenaregîrî: ن: گۆشەگیری.

کەنارەی ئاسمان/kenarey asman: نتـ: دیارگا، دیارگای چاو.  

کەنارخستن/kenarxistin: کتن: خستنەلاوە، کەناردان.

کەناردەریا/kenar derya: نتـ: لچ دەریا، لێواری زرێ.

کەنارگە/kenarge: نتـ: چەپ.

کەنارگرتن/kenargirtin: کتن: گۆشەگرتن.

کەنارگیر/kenargîr: ن: گۆشەگیر.

کەنارگیری/kenargîrî: نچ: دوورەپەرێزیی، بێلایەنی، گۆشەگیری.

کەناری دەریا/kenarî: نتـ:[ جێۆ] گوێی دەریا.[ ئینگـ: Beach]

.

.

____________

کەنار/kenar: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە بۆ ڕەگەزی مێینە.

.

.

.

.