کەو ¹ /kew: ن: [ باڵ][ هـ] بەق، خاسەکەو، ژەرەژ( هـ)، قتک، كەبک، کەوێ سۆر : Kewê sor ( كباک) : باڵندەیەكە لە تۆرەمەی قەرقاوڵ. 33 سانتیمەترە، پشتی بۆرە، باڵی ڕێڕێیە، چاو و دندووک و قاچی سوورە. زۆرتر بەجووت یان لە دەستەی بچووكدا دەبینرێت. زستانان دەستەکەیان زۆرتر دەبێت. لە كاتی مەترسیدا كەمتر ھەڵدەفڕێت و یان خۆی حەشار دەدات یان بەرەو ھەوراز ڕا دەكات. پەلەوەرێكی كێوییە كەویش دەكرێت.[ ناوی زانستی : alectoris chukar]
ناوی باڵندەیەکی پەل کوورتی شاخییە و ماڵیش دەکرێت، کەو بەژن و باڵایەکی بچووکی هەیە، درێژییەکەی (15 – 20 ) سم دەبێت، سەری کەو (1 – 3) سم دەبێت، چاوی خڕ و سوورە و دەنووک و قاچی سوورە، لەکوردستان کەو زۆر هەیە، بەپێی سروشتی ئەو شوێنەی تیایدا دەژی ڕەنگی دەگۆڕێت، بەتایبەتی ڕەنگی بەردی ئەو ناوچەیە دەگرێت کە لێی دەژێت، زۆر بەکەمی لەسەر دار دەنیشێتەوە و خاوەنی دەنگێکی زۆرخۆشە و نرخێكی گرانی هەیە، لە( 10 – 15) مانگ جووت دەبن، کەوی وا هەیە ( 24 ) هێلکە دەکات.
پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
Kingdom | Phylum | Class | Order | Family | Subfamily | genus |
فەرمانڕەوایی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | ژێرخێزان | چەشن |
Animalia | Chordata | Aves | Galliformes | Phasianidae | Perdicinae | lectoris |
جیهانی زیندەوەر | پەتکدارەکان | باڵندە | مراوی شێوەگیی | فەسانێیەکان | کەو |
پۆلێنکردنی کەو پێی تەمەن : |
1 . باڕەکەو/bařekew: نتـ:[ باڕە+ کەو] فەرخەکەو یان کەوی یەک ساڵە. [ ئینگـ : Baby partridge]
2 . شاباڕ/šabař: نتـ:[ شا+ باڕ] کەوی دوو ساڵە.
3 . خرتەکەو/xirtekew: نتـ:[ خرتە+ کەو] کەوی سێ ساڵە.
4 . سەرەکەو/serekew: نتـ:[ باڕە+ کەو] کەوی ( 4 – 5) ساڵە.
5 . پیرەکەو/pîrekew: نتـ:[ باڕە+ کەو] کەوی ( 5 ) ساڵ زیاتر.
[ دەنگ][ دەقاسپێنێت، قاسپاندن]
{
}{ حەمدی}
کەوی بۆر/kewî bor: ئانتـ:[ باڵ] چێلکەو، چیرکەو، کەوی بۆغە : کەوێکە کە بخوێنێت.
کەوی چیر/kewî čîr: ئانتـ:[ باڵ] کەوی بۆر
کەوی کەنگەر/kewî kenger: ئانتـ:[ باڵ] کەوێکە ڵال بێت و نە خوێنێت.
کەوی مێ/kewî mê: ئانتـ:[ باڵ] چێڵ، مێکەو.
کەوی نێر/kewî nêr: ئانتـ:[ باڵ] بەق : باڵندەیێکی خاڵ و میل داری لاق و دندووک سووری بۆرە لە کۆتر گەورەترە.
ڕاوەکەو/řawekew: نتـ:[ ڕاو+ ئە+ کەو]
سۆسکەکەو/soskekew: نتـ:[ سۆسکە+ کەو]
شەڕەکەو/šeřekew: نتـ:[ شەڕ+ ئە+ کەو]
فەرخەکەو/ferixekew: نتـ: باڕەکەو، گەوار _ گوار : بێچووی کەو.
قاسپەی کەو/qasipey kew: نتـ:[ دەنگ][ قاسپە+ ی+ کەو]
گۆشتی کەو/goštî kew: نتـ:[ گۆشت+ ی+ کەو]
:: خواردنی گٶشتی کەو.
هێلانەی کەو/hêlaney kew: نتـ:[ هێلانە+ ی+ کەو]
.
.
____________
کەو ² /kew: ن:[ ڕەنگ][ فە] ڕەنگی شین.
:: زەوی کەورە بووە : واتا زەوی شین بووە.{ جافایەتی}.
.
.
____________
کەو ³ /kew: ن:[ کەرەستە] سەرەد( کباک، باد)، سەرەند _ سەرەن، بێژنگی کونزل : کە بۆ بێژانەوە و پاکردنی نیسک و نۆک بەکاردەهێندرێت. کە چووتە ناوزمانەوانیشەوە و وەک دەڵێن.
:: بابەتەکەم شەن و کەو کرد؛ واتە هەڵەبژێرم کرد، پۆختم کردەوە لە وشەی نەگونجاو.{ هیوا}
.
.
.
.