یارا/yara: ئان:[ یار( ڕەگی چاوگی ( یارستن )ی فارسییە ؛ بەواتای توانین)+ ئا] ئازا، ئازایی، بوێر، توانا، لێهاتوویی، نەترس، نیروو، هێز.
{
یارایی موژەو تابی برۆی تۆی نیە جەرگم
بەو تیر و کەمانە نەفەرا مەرزو نەبرزووم
}{ وەفایی}.
یان
{
لەترسی موددەعی یارای ڕوانینم نییە هەرگیز
بەفرسەت جارجارە مەر نیگاهی کەم بە پەنهانی
}{ نالی}.
.
.
.
.