یەکدەست/yekdest: ئانتـ:[ یەک+ دەست]
1 – [ ڕامیا] پێکەوە، دەستەجەمی.
:: داخەکەم کورد هەرگیز نابێت ڤە یەکدەست و یەک هەڵوێست.
2 – [ ئاب] یەکسان، هاونرخ، وەک یەک. یان بەرهەمێک لە پێکهاتەیەکی یەک دەستی دەکڕدرێت.
3 – [ تەند] دەست بڕاو، دەست پەڕێو بەهۆی شەڕ یان ڕووداوێک.
:: خانی لەپ زێڕین.
:: گەریللای یەکدەست.
4 – کاتێک ئۆتۆمۆبیلێکی بەکارهاتووە دەکرێ دەڵێن یەکدەستە واتا یەک شوفێر لێی خوڕێوە.[ ئینگـ : one hand].
یەکدەست کردن/yekdest kirdin: کتپ:[ ڕامیـا][ مجـ] یەکشێوەکردن،
:: رژیمی تاران ئێستا بە شێوەی سیستماتیک و بە پێی پلانی ئامانجدار ئۆرگان و ناوەندەکانی پارێزەری دیکتاتۆریەتی وەگەڕ خستووە کە لە پێناو یەکدەست کردنی ناوەندەکانی دەسەڵات کار بکەن.{ مۆختار ئەحمەدی}
یەکدەستی/yekdestî: نچ:[ یەکدەست+ ی] سادەیی.[ ئینگـ : Homogeneous]
.
.
.
.