بەرە ¹/bere: ف:[ بردن][ ببە، بوە]
:: ئەمە بەرە بۆ پیرۆت.
.
.
______________________
بەرە ²/bere: ن:[ بەر+ ـە] تیرە، وەچە، نەتەوە
:: ئەم لەبەرەی فیسارکەسە.
:: خانی دمدم لەبەرەی برادۆست بوو.
بەرەباب/berebab: نتـ:[ بەرە+ باب] نەوە، وەچە، بنەچەکە، پشت، بابك، ڕەچەڵە :هەموو ئەو کەسانەی کەلەهۆزێکدا بن و نەوی پیاوێك بن.
:: عەشیرەتی دزەیی چواربەرەبابی گەورەن.
بەرەچە/bereĉe: ن: نەوە، وەچە.
بەرەدایك/beredayik: نتـ:[ بەرە+ دایك] هەموو منداڵەکانی پیاوێك لە ژنێك یان چەند ژنێك بێت.
:: من هەشت منداڵم هەس کەهەموو لەبەرەدایکێکن، بەڵام منداڵەکانی کاکم لەدووبەرەدایکن.
بەرەزا/bereza: نتـ: یەکەمین بێچوو. نۆبەرە.
.
.
________________
بەرە ³/bere: ن:[ بەر+ ئە] سینەبەندی ئەسپ کە بەتەنگە زینەوەیە یان پەلێکی بەتەنگەوەو دووپەڵەکەی تری بەقەڵتاغەوە تونددەکرێت.
1 – [ هـ] دەرگا.
2 – پلە، کەمە.
3 – مەودای نێوان شەوجۆڵا لە کاتی بووزوتەنیندا.
4 – خشت و خال( بەرەمێو).
5 – دەنگدانی گا بۆ گەڕانەوە لەسەری خەت، بەرکەبەکلاوە یان وەرەوە لای ت لێدراو.
بەرەبین/berebîn: نتـ:[ هـ] زاربێن: بەنی زارکی مەشکە و خیگە و کوندەو …هتد.
بەرەتەشی/bereteŝî: نتـ:[ کۆن] دارێکی خڕی کوندارە دەکرێت بە کلکی تەشی لە کاتێکدا سووک بێت و زۆری لەسەردەستێندرێت بۆ خاوەندو مڵک و ئاخا.
{ تێبـ: جۆرە سەرانەیەک یان باجێک بووە ئیستا باوی نەماوە}.
بەرەتووتن/beretûtin: نتـ:[کۆن] بریتی یە لە وگیشە تووتنە ل ەپاش دەرکردنی مڵکانە لە هەموو تووتن لە کشتیار دەستێندرێت بۆخاوەند مڵک و ئاغا.
بەرەخەر/berexer: : شوێنێکی تایبەتی یە کەباریوولاخی تێدا دادەنرێت.
.
.
________________
بەرە 4/bere: نتـ:[ بەر+ ئە] بەهرە، داهات، بەرهەم
:: بەرەجووت.
بەرەبێڵ/bereběľ: نتـ:
بەرەجفت/berecift: نتـ:[ بەرە+ جفت] بەرەجووت، بەربێڵ.
بەرەجووت/berecǔt: نتـ:[ بەرـە+ جووت]
1- ئەو ئەندازە زەوی یە دەڵێن کە گشتیار جووتی تێدا دەکات، بەودەغل و دانە دەگووترێت کەساڵەوساڵ دەکێڵرێت.
2- [ کباک] دۆنـم، یان 0،4 هێکتار. …………. لاتینی > pro.
.
.
______________________
بەرە 5/bere: نتـ:[بەر+ ئـە]
1- بەرەشەپۆڵ.
2- بەرە/bere: ئانتـ:[بەر+ئـە] بەرەبەرە
3- بەرە/bere: نتـ:[بەر +ئـە] بەرەبەری
.
.
________________
بەرە 6/bere: ئاک:
1 – ڕووبە
:: بەرەوخوار، بەرەوژوور،
2- ڕووی پێشەوە، پێش .
بەرەبەرە/berebere: ئان: کەمکەم، هەندێ هەندێ، ووردەووردە،
:: عەرەب بەرەبەرەهاتن و گەیشتن بەجارێک کەرکووکیان پڕکرد. { بەرەبەرەماس بووگ وەکەرە}{پپ}.
بەرەبەهار/berebehar: نتـ: ماوەیەک پێش ئەوەی زستان تەواوبێت ئاخرو ئۆخری زستان .
:: بەرەبەهارەگۆشت و خوێن دەژێتەوە.
بەرەبەری بەیان/bereberî beyan: : کاتێکە هێشتا ساغ نەبۆتەوە شەوە یاڕۆژ.
بەرەبەیان/berebeyan: نتـ: دەمەدەمی بەیان، کازێوە، گزنگ _ گەزەنگ، بەربانگ، شەوەکی.
بەرەپاش/berepaŝ: ئاک:[ کباک] بەرەوپاش.
بەرەپێش/berepěŝ: ئاک:[ کباک] بەرەوپێش.
بەرە چەژنان/bere cejnan: نتـ: بەرەچێژنان.
بەرەچێژنان/berecějnan: نتـ: چەندرڕۆژپێش ئەوەی ببێتە چەژن، خەڵک خۆی تێدا ئامادەدەکات بۆچەژنەگرتن.
:: ماموەستا بەرە چێژنان وەردەگرت.
بەرەخوارە/berexware: : سەرەولێژ، نشێو، بەرەوخوار.
بەرەدێ/beredě: نتـ:[ بەر+ ـە+ دێ] زەوییەکە کەوتبێتە تزیک دێ وە.
بەرەژان/berejan: ن:[ بەرە+ ژان]
1 – برینە، پڕک : ووردەژانێکی دەم دەمی پێش منداڵ بوون دێت.
2 – ژانە درۆزنە.
بەرەژوور/berejûr: نتـ:
1- ڕوووەوبڵندی، هەوراز
:: هەندێک بەرەوژوور بڕۆن دەگەنە ماڵی کوێخا.
2- لای سەرەوەی کۆڕاو هەرشوێن و جێگایەک.
بەرەژورە/berejwre: نتـ: هەڤراز، ئەڤراز، هەل.
بەرەژێر/berejěr: : بەرەو ژێر.
بەرەژێرە/berejěre: : بەرەوخوارە.
بەرەفتاو/bereftaw: نتـ: بەرهەتاو، بەڕۆژ.
بەرەڤاژ/berevaj: ئان: بەرەواژ. :: Berevaj Kurdi me tirkî nivisî.
.
.
______________________
بەرە 7/bere: نتـ:[ ڕامیا] پێکهاتن، پێکەوەبوون، ڕەگەڵيەك کەوتن، ڕێكکەوتن، هاوبەندی، هاوپەيمانی، هەڤاڵبەندی، هەڤبەندی، يەکگری.
.
.
.
.
.