ئومێد/umêd: ن:[ پهـ : ئۆمێت] ئاڵهه‌، هەویا، هێڤی، هیڤە، هیوا.   

{

شێخ ئومێدێکی وه‌های دابوو به‌من 

من له‌ بۆیه‌ سه‌ری خۆم خسته‌له‌تی

}{مه‌لا}.       

ئومێده‌وار/umêdewar: ئانتـ: به‌ئومێد، گه‌شبین، هه‌ویادار، هیوادار، هێڤیدار، هیڤەکێش.{ گیو، ل، 936}. 

ئومێده‌واری/umêdewarî: نچ: هێڤیداری، هیواداری.  

ئومێدکردن/umêdkirdin: کتپ: ئومێده‌واری، به‌هیوابوون. 

ئومێدنەمان/umêdneman: کتن:[ ئومێد+ نەمان] هیوابڕان، هیوالەدەست دان.  

ئومێدنەماو/umêdnemaw: ئانفا: هیوابڕاو، هیوالەدەستداو.  

به‌ئومێد/beumêd: ئانتـ:[ به‌+ ئومێد] به‌هیوا.

به‌ئومێدبوون/beumêdbûn: کتن:[ به‌+ ئومێد+بوون] به‌هیوابوون. 

به‌ئومێدکردن/beumêdkirdin: کتپ:[ به‌+ ئومێد+ کردن] به‌هیواکردن.

نائومێد/naumêd: ئانتـ:[ نا+ ئومێد( هومێد)] بەئاوات نەگەییو، بێئومێد، ئومێدبڕاو، بێ هێڤی، بێهیوا، دڵشکاو، ڕەشبین، شکست، ناهومێد، هیوابڕاوو : كەسێک كە ئومێدی بڕابێت لە شتێک.[ ئینگـ : Hopeless , Despairing].

{

شەوێک پیاوێک لەبەفرا ما، نەمرد ئاگرێكی دووری دی

لەلای من، نائومێدی كفرە، ئەی ئەم ئاگرە چی !

}{ پیرەمێرد}.

نائومێدبوون/naumêdbûn: کتن:[ نا+ ئومێد+ بوون] بێهیوابوون، ده‌ست لێشووتن.  

نائومێدکردن/naumêdkirdin: کتپ: بێهیواکردن.

نائومێدی/naumêdî: نچ: ئومێدبڕان لە شتێک، بێ هیوایی، دڵشکستی.

.

.

____________

ئومێد/Umêd: ن:[ ناڤ][ پەهلەوی: ئۆمێت] ناوه‌ بۆ کوڕان.  

.

.

.

.