تەڕە/teře: نتـ:[ پهـ: تەرەک][ تەڕ+ ئە] تار _ تڕا (کباک، زا)   

1 – بەری میوە و سەوزیی بێستان.   

2 – تەڕزەن.  

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی تەڕە

تەڕەبار/teřebar: نتـ:[ ئەردە][ تەڕە+ بار] میوە و سەوزە کە دەخورێن.

تەڕەبەهار/teřebehar: ئانتـ:[ تەڕە+ بەهار] بەهاری تەڕ و پڕ باران.

تەڕەبنە/teřebine: نتـ:[ ڕوو][ تەڕە+ بنە]جۆرە گیایەکە، ئاژەڵ دەیخوات.

تەڕەبی/teřebî: نتـ:[ ڕوو][ تەڕە+ بی] بی تەڕ.

تەڕەبیرۆ/teřebîro: نتـ:[ تەڕ+ ئە+ بیرۆ] جۆری تەڕی بیرۆ ><  ویشکەبیرۆ.

تەڕەپەنە/teřepene: نتـ:[ ئەردە][ ڕوو][ تەڕە+ پەنە] گیایەکی خوواردەمەنی ئاژەڵییە.

تەڕەپیاز/teřepiyaz: نتـ:[ ڕوو] تەڕەپیواز، پیوازی سەوزی گەڵادار.

تەڕەپیواز/te: نتـ:[ ڕوو] تەڕەپیاز بەگەڵای سەوزەوە.

تەڕەتەوەن/teřetewen: نتـ:[ ڕوو][ هـ ][ تەڕە+تەوەن] دارێکی گەڵا ووردی بەقەد داری بەڵاڵووکێیە بەرز دەبێت لە چیایاندا لە ناو بەرداندا دەردەچێت و ناشکێت، کەبتەوێت بیشکێنێت لقەکەی با دەدرێ بە بەردێ لێی دەدرێت و دەپسێت لە سووتانیشدا لە دار لە سۆبەیدا درەنگتر دەسووتێت بەووشکی.

تەڕەتەوەن/teřetewen: ن:[ هـ ] بەردی تەڕ.

تەڕەتوو/teřetû: نتـ:[ تەڕە+توو][ ڕوو] تووی تازە و تەڕ.

تەڕەتووڕە/teřetûře: نتـ:[ ڕوو][ تەڕە+ تووأ( توون)+ئە] تەرەتیزە.

تەڕەتۆڵەکە/teřetoľeke: نتـ:[ مجـ] بریتییە لەشتی هەرزان

:: گەنم بووە بە تەڕەتۆڵەکە.  

تەڕەتیزە/teřetîze: نتـ:[ ڕوو][تەڕە+ تیز(تیژ)+ئە] بێزروو، تەڕەتوورە، تەرتیزەک(که‌)، تووزک(کباک) : گیایە کی یەک ساڵەی دەسچێنە، زۆر بەرزنابێتەوە، گەڵای شێوەی هێلکەیی هەیە، تامی تیژە ودەگەڵ سەوزی دیکە دەخورێ، ئاسن و فۆسفپر و یۆدی هەیە. ڕووەکێکە گەڵا وردی پەڵکدارە، تامەکەی توونە. [Bot : Lepidium Sativum].

تەڕەدووا/teředuwa: نتـ:[ ئەردە] تەەکردن، ڕاویان.

تەڕەدین/teředîn: نتـ:[ کباک] هەڵەشە، حولحولـی، دەلووکار، کەم‌هۆش، گێل.  

تەڕەزا/teřeza: ئانفا:[ تەڕ+ ئە+ زا(زان)] گیانلەبەری تازەزاو، تەڕەزەن، تەڕەژەن.

تەڕەزەن/teřezen: ئانفا:[ تەڕ+ ئە+ زەن(زان)] تەڕەزا .  

تەڕەزن/teřezin: ئانفا:[ کشت][ تەڕ+ ئە+ زن(زان)] مێرگ و زەوییەک کە سەرەبەهار دەأژێتەوە و ئاوی هەیە، تەڕازن.

تەڕەژەن/teřejen: ئانفا:[ ئەردە][ تەڕ+ ئە+ ژەن(زان)] تەڕەزا.

تەڕەساز/teřesaz: نتـ:[ä][ تەڕ+ ئە+ ساز] وردکراوی شێلم و بروێش کە بۆ ترخێنەی ئامادە دەکەن بەر لەوەی کە ویشکی بکەن.

تەڕەساڵ/teřesaľ: ئانتـ:[ تەڕ+ ئە+ ساڵ] ساڵی تەڕ و تووش و پڕباران.

تەڕەسڵێمانە/teřesiľêmane: نتـ:[ ڕوو][ ئەردە] جۆرە گیایەکە خۆراکی ئاژەڵانە.

تەڕەفرۆش/teřefefiroş: نفا:[تەڕە+ فرۆش(فرۆشتن)] دێوەرە، چەرچی، میوەفرۆش، بەقاڵ (بقاڵ) : کەسێک کە سەوزی و بەری بێستان دەفرۆشێت.

تەڕەفرۆشی/teřefefiroşî: نچ:[تەڕەفرۆش+ ئیی] بەقالـی، دێوەرەی، چەرچێتی، میوە فرۆشی.  

1- کار و پیشەی تەڕەفرۆش.   

2- دوکان و شوێنی سەوزیی فرۆشتن.  

تەڕەکاریی/teřekarĭy: نچ:[ تەڕ+ ئە+ کار( کاڵ)+ ئیی]  

1- داچاندنی سەوزی و بەری بێستان.   

2- کاریی داچاندنی بەر و میوەی بێستان و سەوزیی.

تەڕەکاڵ/teřekaľ: نتـ:[ تەڕ+ ئە+ کاڵ] 

1- کێڵان و شێوە کردنی زەوی بە تەڕیی.   

2- کشتوکاڵی بەراو، گەنمی بەراو.

تەڕەلەیلان/teřeleylan: نتـ:[ ڕوو][ هـ ] [ تەڕ+ ئە+ لەیلان( ؟)]باقۆتە، نێرتکە پێواز.

تەڕەماست/teřemasit: نتـ: [ خوار][ تەڕ+ ئە+ ماست] 

1- ماستێکە کە دوای هەوێن کردن و مەیین، پیوی بەسەردادەکەن و لە شوێنێکی ساردی وەک ئەشکەوت دایدەنێن و بۆ زستان دەیخۆن، ئەو‌ ماستە ماوەیەکی زۆر خۆی ڕادەگرێت و ناترشێت و تامیشی زۆرخۆشە.  

2 – بریتییە لە کەرە، سەرتوێژی ماست، شیر کە لە پڕیزدا چین چین دادەنرێت لە پێستە یان لە دیزە دا بۆ ئەوەی لە زستان دا بخورێت.{ کشتوکاڵ. ب1. ل. 90}.  

تەڕەماش/teřemaş: نتـ:[ ڕوو][ تەڕ+ ئە+ ماش]1- ماشی فەریک: ماشی تەڕ و تازە کە هێشتا لە کەلوو دایە و ویشک نەبووە. 2-[ ئد] شتی بێ نرخ و هیچ. تأەماش.

تەڕەمێر/teřeměr: ئانتـ:[ کباک] پیاوێکە زۆر بەدەوری خۆی هەڵبێ و خۆی جوانکا و خۆی ڕازێنێتەوە.

تەڕەنداز/teřendaz: نتـ: تەڕپۆش.

تەڕەندازی/teřendazî: نچ: تەڕپۆشی.

تەڕەنیا/teřenya: نتـ:[ کشت][ ڕۆژ] تەڕەکاڵ : زەویێکە ئاوداربێ یا بارانەی بەسەردا باریبێ ئەوسا کێڵرابێت.

تەڕەوکردن/teřewkirdin: کتپ:[ ئەردە] تەڕکردنەوە.

تەڕەوون/teřewun: نتـ:[ ڕوو] دارێکی گچکەی تاڵی ئاوییە.

.

.

.