دەرچوو/derçû: نفا:[ دوەچوون]
1 – سەرکەوتوو، رزگاربوو، زاڵبوو : لەئەزموون سەرکەوت.
:: ناوی کاندیدە دەرچووەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرایەوە.
2 – بۆ دەرەوە ڕۆیشتن.
:: تازەلە ماڵ دەرچوو.
3 – بەسەرچوو، رابوورد.
4 – هەڵات، ڕای کرد.
:: بۆی دەرچوو.
5 – [ ئای تی] دەرخراو : دەرچووی یان دەرخراوی دراوە و زانیاری لە کۆمپیوتەر بۆ لەڕێی مۆنیتەر یان چاپگەرەوە. [ ئینگـ : output].
دەرچووگ/derçûg: ئانتـ: دەرچووی.
دەرچوون/derçûn: کتن:[ دەر+ چوون]
1- بەرەڵاوبوون، رزگاربوون، بازبردن، دەرهاتن، هاتنەدەرەوە، چوونە دەرەوە. هەڵاتن، ڕاکردن، هەڕاکردن.
:: ئاهەنگی دەرچوون.
:: دوای 30 ساڵ زیندانی بێتاوان دەرچوون.
2- وازلێ هێنان، بەجێ هێشتن، دەرکەوتن. جەبەبوون.
3 –[ وەر] ڕاکێشان.[ ئینگـ : yank]{ ع. وەیس. ل. 128}.
4 – لازان لە ڕیز لادان.[ ئینگـ : extrusion]{ پەزیشکی، ل، 133}.
:: دەرچۆ.
دەرچوون پێش تەقەکردن/derçûn pêş teqekirdin: نتـ:[واز][ ئینگـ : beat the pistol]{ ع. وەیس. ل. 20}.
دەرچوونگە/derçûnge: نتـ:[ دەرچوون+ گە]
1- دەرۆچکە.
2- بەرهەم.
3- دەرەنجام. [ ئینگـ : output].
دەرچوونی جومگە/derçûnî cumge: نتـ:[ وەر][ ئینگـ : wrench]{ ع. وەیس. ل. 48}.
دەرچوونی خێرا/derçûnî xêra: نتـ:[ وەر][ ئینگـ : Quick release]{ ع. وەیس. ل. 20}.
دەرچوونی گۆڵچی بۆ گەڕانەوەی تۆپ/derçûnî goľçî bo geřanewey top: نتـ:[ وەر][ ئینگـ : coming out]{ ع. وەیس. ل. 45}.
دەرچووی بەشی ئابووری/derçûy beşî abûrî: نتـ:
دەرچوویی/derçûyî: نچ:[ دەرچوو+ یی]
:: ناڤێ مامۆستايێن دهرچوويى.
ئامێری دەرچوو/amêrî derçû: نتـ:[ئای تی] ئامێری بەدەربەر: ئەو ئامێرانەی کە دراوە و زانیاری لە کۆمپیوتەرەوە دەبەنە دەرەوە وەکوو مۆنیتەر و چاپگەر. [ ئینگـ : output device]
لەدەم دەرچوون/ledem derçûn: کتن:[ لە+ دەم+ دەرچوون] لەزار ترازان.{ هەژار، ل، 771}.
.
.
.
.