پرچ/pirç: ن:
1 – [ توێ] پۆر( کباک)، پێرچ( ل)، تووک، قژ( کناو)، كەزی، گیس( فە، دەر) هوون : مووی درێژی سەر.
:: پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستان مە.{ لەتیف هەڵمەت}.
2 – مووی لەش لە ئاودا.
پرچ بڕین/pirç biřîn: کتن:[ پرچ+ بڕین] بێجگە لە سەرتاشین لە کەلەپووری کوردەواریدا هیمایەکی ناشێرین دەدات بەکچان و ژنان. هەڵپاچین و تاشینی تووکی سەری ئافرەتێک کە کارێکی بێ ئابڕووی کردبێت و بە نیشانەی سووک کردن و ئابڕووبردنی و ئەتککردن لە ناو خەڵکدا ئەنجامدراوە. هەڵبەت ئەمەش ئەکێکە لە نەرێتە ناشیرینەکانی باووکسالاری.
پرچ بەبڕین چوون/pirç bebiřîn çûn: کتن: هەڵپاچران و تاشرانی تووکی سەری ئافرەت، لەبەرداوێن پیسی. ئەم ڕاوێژە زۆرتر دایک بەکچی دەڵێت وەک تووک و جنێو
:: دەک ڕۆڵە پرچت بەبڕین چێت، ئەوە تۆ بۆ ئەوەندە بێشەرمی.
پرچ داهێنان/pirç dahênan: کتن: پرچ شانەکردن.
پرچ سپی بوون/pirç sipî bûn: کتن:[ کنـ] پیربوون، گەیشتنە تەمەنی پیری و خاوەن ئەزموون بوون.
پرچ سپی کردن/pirç sipî kirdin: کتپ : پیرکردن، خەم و خەفەت دان بە کەسێک.
پرچ شانە کردن/pirç şane kirdin: کتن: قژداهێنان.
پرچ ڤێرکردن/pirç vêrkirdin: کتپ: پرچ داهێنان بە ئامرازی ڤێر.
پرچکن/pirçikin: ئانتـ:[ کباک][ پرچ+ ک+ن] پرچن.
پرچن/pirçin: ئانتـ:[ پرچ+ ن]
1 – خاوەن پرچ.
2 – مووی تێکەڵاوی پڕیی شانە نەکراو.
پرچنە/pirçine: ئانتـ:[ هـ][پرچ +نە] پرچن.
پرچ وەرین/pirç werîn: کتن: قژوەرین، قژکەوتن.
پرچی ئایشەوفاتمە/pirçî ayşe û fatime: نتـ: کۆڵکەزێریینە، کەسکە سوور.
پرچی پیرێژن/pirçî pîrêjin: نتـ: چەند رۆژێکە لە دواڕۆژەکانی وەرزی زمستان، هەوایان زۆر ساردە.
پرچی سپی هۆندنەوە/pirçî sipî hondinewe: کتپ:[ کنـ] مێرد نەکردنی کچ یان مێرد نەکردنەوەی ژنێک کە مێردەکەی مردبێت یا چاوەڕوانی حەز و گراوی و خۆشەویستەکەی خۆی لە ماڵدا دانیشێت.
:: پرچی سپی بۆ دەهۆنێتەوە : بە ئەو نەبێت شوو ناکات.
.
.
.
.