قژ ¹ /qij: ن:[ توێ] پرچ، پۆڕ، تووک، مووی سەر: مووی ئاڵۆزی پەرێشانی سەر.[ ئینگـ: Hair ]

قژەسەر/qijeser: نتـ:

1 – گیس( ل).{ خاڵ، ل، 420}

2 – قژێکە، کە لەسەر بووبێتەوە.{ خاڵ، ب 3، ل، 21}

قژئوتووکردن/qijutûkirdin: کتپ:[ قژ+ ئوتوو( ئوتوو)+ کردن] قژساف کردن.

قژبەسەر/qijbeser: نتـ:[ قژ+ بە+ سەر]

1 . [ مجـ] مەبەست لە ئافرەتە، کە پرچی درێژە.

:: قژبەسەرە.{ خاڵ، ب 3، ل، 21}

2 . ھەموو ڕووبەری پێستی سەر لە دەوروبەری 500 سەنتیمەتر دووجادا دایە، کە دەبێتە نزیکەی 200 تاڵە موو لە ھەر سەنتیمەترێکدا. بەیەکەی ژماردنی قژەسەر دەڵێن گڕافت. ھەر گڕافتێک لە چەندین تاڵە قژ پێکھاتووە کە ڕیشەکەیان بە یەکەوە پێوەندیان ھەیە.

قژپژ/qijpij: ئانتـ:[ قژ+ پژ]

قژتاشین/qijtaşîn: کتن:[ قژ+ تاشین]

:: شێوازێکی نوێی قژتاشین.

قژخاو/qijxaw: ئانتـ:[ قژ+ خاو]

قژدار/qijdar: ئان:[ قژ+ دار] پرچن.

قژداری/qijdarî: نچ: پرچنی.

قژڕەش/qijřeş: ئانتـ:[ قژ+ ڕەش]

قژڕووتانەوە/qijřûtanewe: کتن:[ قژ+ ڕووتانەوە] ڕووتانەوەی ڕەش.

قژڕێکخستن/qijřêkxistin: کتپ:[ قژ+ ڕێکخستن]

قژزەرد/qijzerd: ئانتـ:[ قژ+ زەرد]

قژکاڵ/qijkaľ: ئانتـ:[ قژ+ کاڵ]

{

قژ کاڵی لێو ئاڵی پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچە جوانەکەی سەرگۆنا نەختێ ئاڵ

}{ گۆران}

قژگیر/qijgîr: نفا:[ قژ+ گیر( گیران)] .[ ئینگـ: Hair band]

قژلوول/qijlûl: ئانتـ:[ قژ+ لوول] لوولکردنی قژ.

:: قژلوولکردن بە ئامێری ڤێر.  

قژن/qijn: ئان:[ قژ+ ن] تووکن، پرچن : کەسێکە قژی بەسەرەوە بێت.{ خاڵ، ب 3، ل، 21}

قژنە/qijne: نتـ: کچێک کە قژی زۆر بێت.  

قژنەسەر/qijneser: ئانتـ:[ قژنە+ سەر]  

1 . ئەجندە، جن _ جندۆکە _ جنۆکە، عەجەنە.

2 . سەرقژن.

قژ و پێست/qij û pêst: ن:

قژ و ریش/qij û řîş: ن:

قژوەرین/qij werîn: کتپ:[ قژ+ وەرین] پرچ وەرین.  

قژهێشتنەوە/qij hêştinewe: کتن: پرچ هێشتنەوە.

قژی خاو/qijî xaw: نتـ:

ئامێری قژتاشین/amêrî qijtaşîn: نتـ: [ ئامێری+ تاشین] ئامێری پرچ تاشین.

ئاوێتەیەک بۆ درێژکردنەوەی قژ/awêteyek bo dirêjkirdinewey qij: کتن:

بەهێزکردنی قژ/behêzkirdinî qij: نتـ:

بۆیەی قژ/boyey qij: نتـ:

پاراستنی هەڵوەرینی قژ/parastunî heľwerînî qij: نتـ:

پرۆتینی قژ/pirotînî qij: نتـ:

جوانکاری قژ/ciwankarî qij: نتـ:

تەندروستی قژ/tendirustî qij: نتـ:

چارەسەری هەڵوەرینی قژ/çareserî heľwerînî qij: ن:

چەورکردنی قژ/çewirkirdnî qij: کتن:

چۆنێتی بەستنی قژ/çonêtî bestinî qij: ن:

چۆنێتی بەهێزکردنی قژ/çonêtî behêzkirdinî qij: ن:

خزمەتکردنی قژ/xizmetkirdinî qij: ن:

خستنەناوقژ/xistinenaw qij: ن:

درێژکرنەوەی قژ/dirêjkirdinewey qij: ن:

ڕەنگکردنی قژ/řengkirdinî qij: ن:

ڕەونەقدارکردنی قژ/řewmrqdarkirdinî qij: ن:

سەرقژن/serqijn: ئانتـ:[ سەر+ قژن] گژنەسەر.

سپی بوونی قژ/sipîbûnî qij: کتن:  

ستایلی قژ/sitayilî qij: ن:

شێوازی قژتاشین/şêwazî qijtaşîn: نتـ:

شێوازی قژ داهێنان/şêwazî qij dahênan: نتـ:

کێشەکانی قژ/kêşekanî qij: نتـ:

گەشەی قژ/geşey qij: نتـ:

گرفتارەکانی قژ/giriftarekanî qij: نتـ:

گواستنەوە و چاندنی قژ/gwastinewe û çandinî qij: کتپ:

ووشکی قژ/wuşkî qij: ئانتـ:

هەڵوەرینی قژ/heľwerînî qij: کتن:

هۆکاری هەڵوەرینی قژ/hokarî heľwerînî qij: نتـ:

هێنانەوەی قژ/hênanewey qij: کتن:

.

.

________

قژ ² /qij: ن:

1 . کەف : وەکو هەڵچوونی ماستی ترش و ئیتر.

2 .  جووتەقانی.

قژە/qije: ن:[ کە] کەف لە هی چشتی ترشاو.

قژەکردن/qijekirdin: کتپ: ترشانی چشت، هەڵچوونی ماست و چشتی تر.

قژکروگ/qijkirug: ئان: ترشاو، ترشیاگ.

قژبوون/qijbûn: کتن: بۆڕخواردن، بەزین لەبەربەرەکانی پیلە و ئاخەفتنێدا.

قژکردن/qijkirdin: کتپ:

1 – ترشانی دۆ و کەف کردنی یان هەڵچوونی ماست وچشتی تر.

2 – بۆڕاندن، بەزاندن، ترشانی دۆ و کەفکردنی.

.

.

_________

قژە ³ /qije: ن: کززەی دڵ، ترسەنۆک، ژنانی، قزە.

.

.

_____________

قژە 4 /qije: ن:[ ڕوو] لقی ووردی درەخت.

قژقژ/qijqij: ن:[ ڕوو] شتێکە لق و چڵی زۆری لێ بووبێتەوە. 

قژقژاویی/qijqij: نچ:[ ڕوو] قژقژ: هەر تشتێک پەیوەندی بە قژقژەوە هەبێت. 

قژقژە/qijqij: نتـ:[ ڕوو] جۆرێکە لەبەری دار مازوو، وە قژقژاویی یە. 

قژکە/qijke: ن:[ ڕوو] قژقژە. 

قژگە/qijge: ن:[ ڕوو] قژقژە.

قژقژۆکە/qijqoke: ن:[ ڕوو] شتی قژقژاویی. 

.

.

.

.