پرچ/pirč: ن:
1 – [ توێ] پۆڕ ( کباک)، پێرچ ( ل)، تووک، تیسک، قژ( کناو)، کەزی، گیس( فە، دەر)، هوون : مووی درێژی سەر.
:: پرچی ئەو کچە ڕەشماڵی گەرمیان و کوێستان مە.{ لەتیف هەڵمەت}.
2 – مووی لەش لە ئاودا.
پرچ بڕین/pirč biřîn: کتن:[ پرچ+ بڕین] بێجگە لە سەرتاشین لە کەلەپووری کوردەواریدا هیمایەکی ناشێرین دەدات بەکچان و ژنان. هەڵپاچین و تاشینی تووکی سەری ئافرەتێک کە کارێکی بێ ئابڕووی کردبێت و بە نیشانەی سووک کردن و ئابڕووبردنی و ئەتککردن لە ناو خەڵکدا ئەنجامدراوە. هەڵبەت ئەمەش ئەکێکە لە نەرێتە ناشیرینەکانی باووکسالاری.
پرچ بەبڕین چوون/pirč bebiřîn čǔn: کتن: هەڵپاچران و تاشرانی تووکی سەری ئافرەت، لەبەرداوێن پیسی. ئەم ڕاوێژە زۆرتر دایک بەکچی دەڵێت وەک تووک و جنێو
:: دەک ڕۆڵە پرچت بەبڕین چێت، ئەوە تۆ بۆ ئەوەندە بێشەرمی.
پرچ داهێنان/pirč dahênan: کتن: پرچ شانەکردن.
پرچ سپی بوون/pirč sipî bǔn: کتن:[ کنـ] پیربوون، گەیشتنە تەمەنی پیری و خاوەن ئەزموون بوون.
پرچ سپی کردن/pirč sipî kirdin: کتپ : پیرکردن، خەم و خەفەت دان بە کەسێک.
پرچ شانەکردن/pirč šane kirdin: کتن: قژداهێنان.
پرچ ڤێرکردن/pirč vêrkirdin: کتپ: پرچ داهێنان بە ئامرازی ڤێر.
پرچکن/pirčikin: ئانتـ:[ کباک][ پرچ+ ک+ن] پرچن.
پرچن/pirčin: ئانتـ:[ پرچ+ ن]
1 – خاوەن پرچ.
2 – مووی تێکەڵاوی پڕیی شانە نەکراو.
پرچنە/pirčine: ئانتـ:[ هـ][پرچ +نە] پرچن.
پرچ وەرین/pirč werîn: کتن: قژوەرین، قژکەوتن.
پرچی ئایشەوفاتمە/pirčî ayše û fatime: نتـ: کۆڵکەزێریینە، کەسکە سوور.
پرچی پیرێژن/pirčî pîrějin: نتـ: چەند رۆژێکە لە دواڕۆژەکانی وەرزی زمستان، هەوایان زۆر ساردە.
پرچی سپی هۆندنەوە/pirčî sipî hondinewe: کتپ:[ کنـ] مێرد نەکردنی کچ یان مێرد نەکردنەوەی ژنێک کە مێردەکەی مردبێت یا چاوەڕوانی حەز و گراوی و خۆشەویستەکەی خۆی لە ماڵدا دانیشێت.
:: پرچی سپی بۆ دەهۆنێتەوە : بە ئەو نەبێت شوو ناکات.
.
.
.
.