ئانیشک/anîşk: ن:[ توێ][ هیک : ئهرهتنی . هه‌خ : ئهرهشنی]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ئهرێـڎنا | Anqvra | elbow |
1 – ئارهنج، ئەرزنج، ئه‌نیشک، باڵنج، بەلەچەک، بەلەمرک _ بلەمرک، مرک، قوڕناسک، گۆزینگ، هانیشک، ههرهژنێ _ ههرهژنه _ ههرێژن( هـ)، هه‌رچه‌نه( زا)، یهرهژنه : ئه‌و جومگه یه که باسک و قۆڵی مرۆڤ تێکده‌کاته‌وه، ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستی مه‌ردوومی لێدهنووشتێتهوه.[ ئینگـ : elbow , cubitus]
:: ئه‌نیشکی خو ماچ کردن. { پپ}{ زانستگا}.
2 – ئه‌نیشک، عهنیشک: ئه‌و شوێنه‌ی له قۆڵی که‌وا و و …دا و ده‌که‌وێته به‌رامبه‌ر ئانیشکی ده‌ست
:: ئانیشکی چۆغه‌که‌ی پینه‌ی لێدراوه‌ته‌وه.
ئانیشکه/anîşke: نتـ:[ ئانیشک + ئه ]
1 – [ مکـ، سیمـٍ] لووله و گونج به شێوه‌ی گۆشه‌یه‌ک تونده یان که‌وانه، له سه‌ر سووچی لووله زۆپا یان گۆنگهی ئاو و ئه‌و جۆره تشتانهدا : بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری بۆ لایه‌کی تر وه‌رچه‌رخێت.
2 – [ سمیـ] [ کۆن] ئامرازی ئاشه، دارێکه دوو په‌له ده‌به‌سترێت به (خوانکه) وه پێی ئاشی به‌نێودا دهاوات به به‌رزونزم کردنه‌وه‌ی پێیه‌که‌ی ئه‌ویش به‌رزونزم ده‌بێته‌وه ( دانوپۆ : مکـ).
ئانیشک تێكوتان/anîşk têkutan: كتن:[ ئانیشک+ تێ+ كوتان] لێدانی ئانیشک له كه‌سێک بۆ بێده‌نگكردنی یان بۆ ده‌ربڕینی ڕق و تووڕه‌یی.
ئانیشک چه‌قاندن/anîşikçeqandin: كتپ:[ ئانیشک+ چه‌قاندن] داكوتانی ئانیشكی ده‌ستێک یا هه‌ر دوو ده‌ست بهدرێژبوون له‌سه‌ر زه‌وی یان به دانیشتن له‌سه‌ر شوێنێک بۆ له‌نگه‌رگرتنی چه‌نگه‌ی ( پتر له حاڵی بیركردنه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن).
ئانیشک خستنه‌سه‌ر/anîşk xistine ser: کتپ:
ئانیشک داكوتان/anîşk dakutan: کتپ:
ئانیشک دادان/anîşk dadan: کتپ:
ئانیشکی/anîşkî: نچ:[ توێ] ئەوەی پێوەندی بە ئانیشکەوە هەبێت.[ ئینگـ : anconal, anconeal].
سووتانەوەی جومگەی ئانیشک/sûtanewey cumigey anîşk: نتـ:[ نخ][ سووتانەوە+ ی+ جومگە+ی+ ئانیشک] هەوکردنی جومگەی قوڕناسک.[ ئینگـ : Olenitis].
.
.
.
.