چاک ¹ /çak: ئان:

1 – باش، پاک، پەسەند(کباک)، چاخ، خاس، خووەشـێر، ڕەند، قەنج _ قنج( شنگال).

2 – دڕاو، هەڵدڕاو.       

چاکانە/çakane: ن:  

چاکبوو/çakbû: نفا: چابوو.

چاکبوون/çakbûn: کتن: خاس بوون، باشبوون، لەبارێکی خراپەوە بۆ بارێکی خاستر.  

چاکبوونەوە/çakbûnewe: کتن:

1 – گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی، هاتنەوە تاوخۆ.

2 – بەهێزبوونەوە : ساخ و خۆشبوونەوەی نەخۆش یا باشبوونەوەی چشتێک کە خراپ بووبێت لەسەرخۆ.

برین چاکبوونەوە/birîn çakbûnewe: کتن: برین ساڕێژبوونەوە، بەرەوسارێژڕۆیشتن(برین)، سارێژبوون، چاکبوونەوەی برین.

چاکبین/çakbîn: نفا:[ چاک+ بین( بینین)]  

چاکتر/çaktir: ئانتـ:[ چاک+ تر][ چاک+ تر( بەراووردی پلەی دووەهەمە)] پاک و خاوێنتر، چاتر، باشتر، خاستر، قەنجتر، چێتر، ئەشپا.

بەچاکترزانین/be çaktirzanîn: کتپ: چێترگرتن، هەڤیارکرن.

چاکتربوون/çaktirbûn: ئانتـ:[ چاکتر+ بوون] باشتربوون.

:: ئەمرۆ نەخۆشەکە چاکتربووە گوزەرانی. 

چاکترکردن/çaktir kirdin: ئانتـ:[ چاکتر+کردن] باشترکردن، خاسترکردن: گۆڕینی بارێکی چاک بۆ چاکتر. 

چاکترین/çaktirîn: ئانتـ:[ چاکتر+ ین] باشتر ین، خاسترین، قەنجترین، چێترین، سەرپەڕ.

چاکر/çakir: نفا:[ چاک+ کر( کردن)] چاکیر: بەندە، خزمەتکار، کۆیلە، نۆکەر.

{

خوسرەو و مەحموود و فەرهاد هەرسێ شا و شازادەبوون 

ئاخری بووشن بە بەندە و چاکری سوڵتانی عیشق

}{ کوردی – شاعیران، ل، 280}.

چاک کردن/çak kirdin: کتپ:

1 – باشکردنی چشتێک، کارێک، فەرمانێک.

2 – دروستکردن وەک لێنانی چا.

3 – دەستکاری کردن.  

چاککردنەوە/çakkirdinewe: کتپ: دروستکردنەوە، ساخکردنەوە، بیرازکردن

:: کاتژمێرەکەم تێکچوو بوو، کاتژمێرساز چاکی کردەوە.

چاک کردنی وەچە/çakkirdinî weça: کتپ:

چاکناس/çaknas: نفا:[ چاک+ ناس( نووسین)] ئەو کەسەیە کار یان مرۆڤ یان چشتی چاک دەناسێت : شارەزایە.

چاک و چۆنی/çak û çonî: نتـ:[ چاک+ و+ چۆنی] هەواڵپرسی.

چاک و خۆشی/çak û xoşî: نتـ:[ چاک+ و+ خۆشی] خۆشی و بێشی.

چاک و خراپ/çak û xirap: نتـ:[ چاک+ و+ خراپ] پاك و پیس، ڕند و كریت. 

چاک و خراپ کردن/çak û xirap kirdin: کتپ:[ چاکوخراپ+ کردن]

1 – پاك و پیس كردن.

2 – جیاكردنەوەی چاک و خراپ لەیەک، رند و كرێت لێكهەلآواردن.

چاکهێنان/çak hênan: کتن:[ ئد][ چاک+ هێنان] دووجاران پشمین، جەخت.  

چاکێتی/çakêtî: نچ: باشێتی، خاسێتی.

چاکی/çakî: نچ: باشی، خاسی، قەنجی _قنجی.

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنی هێڵەكانی كارەبا/beřêweberayetî çakkirdinî hêľekanî kareba: نتـ:[ بەڕێوەبەرایەتی+ چاككردنیهێڵەكانی+ كارەبا ]

برین چاککردنەوە/birîn çakkirdinewe: کتپ: برین ساڕێژکردن، دەرمانکردنی برین.

.

.

_________________________________

چاک ² /çak: ن:[ هـ] شاقەڵ، داینە، مایە لە ئەسپ.

چاک کرن/çak kirin: کتپ: ئەسپ خستنە سەر مایین.

چاککردن/çak kirdin: کتپ: مەبەست لە ئەسپ خستنە سەر مایینە.

چاکەل/çakel: نتـ:[ چاک+ئەل] تڵیشی ئەملاولای داوێنی کەوا و هێندێ کاڵای ترە.

.

.

_____________________________

چاک ³ /çak: ن:

1 – سەرقۆڵ، چمک، سەردەست، داوێن، هوچک.{ غەریب، ب 3، ل، 86}.

2 – [ کهـ] کراوەیەک لە دامێنی کەوا.

:: شەووەگە دوو چاگ ها لەتێ.

3- پارچە، تڵیش _ قڵیش، درز، لەت.

{

نەو بەهاری من خەزانە وەقتەکەی سوبحم تەمووز

پڕتەوی ما‌هە ڕغەم و چاکی دەروونم وەک کەتان

}{ سالم _ شاعیران، ل، 279}.

چاک چاک/çakçak: ئان:

1 – [کهـ] دادڕاو.

2 – پارچەپارچە، لەت لەت.

{

پێم گوت مەکە چاك چاکم پێش خزمەتی زۆرچاکم 

فەرمووی بەسەری کاکم داغت لە دڵمدایە

}{ نالـی _ شاعیران، ل، 280}.

چاک چاک کردنەوە/çakçak kirdinewe: ئان:[ کهـ] وونجڕکردن، شەق تێڕکردن.

چاک دار/çakdar: ئانتـ: بەچاک، بە پارچە.{ سایە، ل، 217}.

چاک گریبان/çak girîban: نتـ، شڕ:[ چاک+ گریبان] پارچە یەخە، مەبەست یەخە داردڕاو.

{

ئەگەر بێت و بە ناحەق خۆت بکەی پەنهان وەکوو یووسف 

وەریدی! عیشق و ڕیشی توهمەت و چاک گریبانم

}{ کوردی _ شاعیران، ل، 280}.

چاکڵ/çakiľ: نتـ:[ کهـ، دەر، جا][چاک+ ڵ] چاکەل: هێچک، چاکڵە، چەڵەمە: دارێکی دووپەلـی گچکەیە لە سەر گووریسێکی دەخرێت تەنگەی ووڵاخی بارکراوی پێ قایمدەکرێت.

چاکی پیرەهەن/çakî pîrehen: نتـ:[ ئد][ چاک+ ئی+ پیرەهەن( کراس)] مەبەست لە یەخە ترازاوە، یەخەکراوە.

{

حیجابت با بە ناری ئارەزوو سالم نەسووتێنێ

لەچاکی پیرەهەن بۆ دەفعی تەب سادەرخە لیمۆیێ

}{ سالم _ شاعیران، ل، 280}.

چاکی سینە/çakî sîne: نتـ:[ چاک+ ی+ سینە] سینەچاک. یەک پارچە سینگ.

{

تیماری چاکی سینەم راجع بەچاوی مەستە

بەخشیش موافقی عیشق بۆ من خراپی هێنا

}{ سالم _ شاعیران، ل، 280}.

.

.

___________________________

چاکە/çake: نتـ:[ چاک+ ئە]

1 –  ئێزا _ ئیزا، پاداشت : تۆڵەی چاکدانەوە.

2 –  ئەرک : کردەوەی باش.

3 – جوامێری، باشی، چەیی، پیاوەتی.

چاکەپڕکردن/çake piř kirdin: کتپ: کردەوەی باش لەگەڵ مرۆڤان.

چاکەپڕکردنەوە/çake piř kirdinewe: کتپ:  تێهەڵێنانەوە، ئەمەگداری.

چاکەکار/çakekar: ئانفا:[ چاکە+ کار( کردن)] کەسێک کە پیاوەتی لە دەست دێت.

چاکەکردن/çakekirdin: کتپ: کردەوەی باش لەگەڵ مرۆڤان. ئەسپ خستنەسەر مایین بۆ ئاووس بوونی.

چاکەکردنەوە/çakekirdinewe: کتپ:[ چاک+ ئە] پاداشتدانەوەی کەسێک کە چاکەی دەگەڵ کردووی.

چاکی/çakî: ن: سنجی.[ ئینگـ : Virtue].

.

.

.