گومان/guman: ن:[ ماف] دوودڵی، دڵاودڵی، سوو، تۆمەت( ع : تهمة)، گونەهـ، شک( ع : شک) .[ ئینگـ: Smuggler، Doubt، Suspicion] .

:: گومانم لێیەتی.

:: دەشێ گومان لە ذوانەکانت بکرێت، بەڵام ناتواندێت گومان لە کردارەکانت بکرێت…!.

گومان ئەوەکۆتەی/guman ewekotey: کتن:[ هـ] گومانۆ کۆتەی( هـ)، کەوتنە گومانەوە.

گومان ئەوەوزتەی/guman ewewiztey: کتن:[ هـ] گومانۆ وستەی( هـ)،گومان ئەوە وستەی( هـ)، خستنەگومانەوە.  

گومانبار/gumanbar: ن: گوناحبار، گوناهبار.

:: ده‌سه‌ڵاتدارانی بولگاریا که‌سێـکی فه‌ڕه‌نسیـیان ڕاده‌سـتی فه‌ڕه‌نسا کرد‌. {دەنگی ئەمەریکا

گومانبەر/gumanber: نتـ:[ هـ] گومانکەر.

گومان بەردەی/guman berdey: کتپ:[ هـ] گومانکردن.   

گومان بردن/guman birdin: ن: شکبردن.

گوماندار/gumandar: ئانتـ:[ هـ] بەگومان، دڕدونگ، دوودڵ، نائه‌رخه‌یان، ناخاترجه‌م. .[ ئینگـ: insecure، Unsure].   

گومانداری/gumandarî: نچ:[ هـ] بەگومانی.   

گومان دەستتێکەڵی/guman dest têkelî: ن:[ ماف] تۆمەت دەستتێکەڵی. [ ئینگـ: Charge of complicity]

گومانسازی/bêguman sazî: ن:[ فپ]

گومان کەردەی/guman kerdey: کتپ:[ هـ] گومان کردن.  

گومان کردن/guman kirdin: کتپ: سووکردن.

گومان لێبوون/guman lêbûn: ن:[ ماف]

گومانلێکران/gumanlêkiran: کتپ: شکلێکران. 

گومانلێکراو/gumanlêkiraw: نف:

1 – [ ماف] تۆمەتپێکراو. [ ئینگـ : the accused ، A suspect]

:: گومان لێکراو، سەڵماندی، لە شوێنێکی دی بووە. [ ئینگـ : To establish an alibi]

2 – پاشەڵپیس.

گومان لێکراوی/guman lê kirawî: نچ:[ ماف]

1- پاشەڵپیسی.

 2 – بەدناوی.

گومان لێکردن/guman lêkirdin : ن:[ ماف] شک لێکردن

گومانی سەرەکی/gumanî serekî: نتـ:[ ماف] تۆمەتی سەرەکی.[ ئینگـ : Count of anindictment, charge]

گومانیەنە/gumaniyene: ئاکتـ:[ هـ] لە گوماندا.

بەگومان/beguman: ئانتـ:[ بە+ گومان] بەشک، بەسوو.

بەگومان بوون/begumanbûn: ئانتـ:[ بە+ گومان] دوودڵ بوون.

بەگومانی/begumanî: نچ: بەشکی، دوودڵی.

بێ گومان/bêguman: ئانتـ:[ بێ+ گومان] بێشک، بێ سوو، دڵنیا.

بێ گومان بوون/bêgumanbûn: ئانتـ:[ بێ+ گومان] بێ دوودڵ.

بێ گومانی/bêgumanî: نچ: بێشکی، دڵنیایی، بێ دوودڵی.

خستنەگومانەوە/xistinegumanewe: کتپ:[ خستنە+ گومان+ ئەوە] بەهەڵەدابردن، دوودڵکردن.

.

.

.

{ د. ن. تاڵەبانی

فەرهەنگی وشەنامە}