پابەند/pabend: نتـ:[ پا+ بەند] بەندی: bendî( کباک)، پاشبەند، پاوەند، پێوەن، سنۆکری: sinorkirî( کباک)، کۆت، گرێدایی: girêdayî( کباک)، هەفسارکری: hefsarkirî( کباک) : زنجیرەێكە كە پێی وڵاغ و دیلی پێدەبەسترێتەوە یان بەستراوە و ڕێگەلێگیراو، ئەوەی کە ئاژەڵ و وڵاغ …هتد، پێدەبەسترێتەوە، کەسێ خۆی بەستبێت بە بیر و باوەڕێ، یان شتێ یان نەڕێتێک.{ شاعیران، ل، 151}

:: بەهیچ شتێک پابەندنیم.

{

حوکمی تۆ حیسنی ویلایەت عەزمی تۆ پەرژین باغ 

عەزمی تۆ پابەندی ساریق عەدلی تۆ ئەمنی مەکان

}{ ساڵم، ل، 92}. 

.

.

____________________________

پابەند/pabend: ئان:[ پا+ بەند] پەسەندکردنی پەیمانێک، گیرۆدەی تشتێک بوون. 

پابەندبوون/pabendbûn: كتن:[ پابەند+ بوون] گیرۆدەبوون، تووش بوون.

پابەندکردن/pabendkirdin: کتپ:[ پابەند+ کردن] گیرۆدەکردن، تووش کردن.

پابەندی/pabendî: نچ:[ پابەند+ ی] گرفتاری، وابەستەیی.

.

.

.

.