بەیار/beyar: ن:[ کشت]
1 . ئەردێ زها:erdê ziha، باهیر، بوورە، جەتان، چەقەن، ڕەقەن، سەراسیمە، هشک : hişk : زەویییەکە کە چەند سالێک بێت نەکێڵرابێت، بە نەکێڵراویی مابێتەوە.
:: بەیار کێلان و گای لەڕ.
2 . کۆدە : زەوییەک تازە قاشۆی مێوی لێبچەقێن تا دووسێ ساڵان.
3 . [ کباک] شەپۆل، ناساخ، بێسەرەنج، بێکەڵک، بێسوود، شەخرە.
بەیاربڕ/beyarbiř: نفا:[ کشت][ بەیار+ بڕ( بڕین)] ئەو زەوییەی یەک گاسنی لیدەدرێت.
بەیارکێڵان/beyarkêľan: کتن:
ئەم ئيديۆمە بەتەوسەوە پێی دەوترێت یان بەکاردێت بۆ کارێکی قورس کە کەسێکی بێ توانا گرتويەتيەبەر |
بەيارکێڵان و گای لەڕيان نەگۆتيە |
کاری گران و ئامانجی گەورە بە کەسی بێهێز و لاواز نەجێبەجێ دەکرێت و نەدێتە ئامانج، هەر به و شێوەيەش زەوی ڕەق بە گای لەڕ و لاواز ناکێڵرێت |
کوردیپێدیا |
بەربەیار/berbeyar: نتـ:[ کشت][ کناو، مکـ][ بەر+ بەیار] زەوییەکە بە بێ شیوکردنەوە بچێندرێت : بەربوو.
شێف/şêf: ن:[ کشت] بریتییە لە یەکجار کێڵانی زەوی بەیار.
:: شەڕ لە شێف و ئاشتی لە خەرمان.
وەرد/werd: ن:[ کشت] بریتییە لە دووجار کێڵانی زەوی بەیار.
.
.
_______________________________
بەیار/Beyar: ن: [ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی نێرینە.
.
.
_____________________________
بەیار/beyar: ن:[ بە+ یار] گووتەی پێچەوانەی نادیار.
.
.
.
.