خەڵووز/xelûz: ن:[ کیمیـ]

1 – ڕەژوو _  ڕەژی، ڕێژوو، زووخاڵ، کۆمر: پشکۆی ئاگری کوژاوە.[ كاربۆن، خه‌ڵۆزی په‌تی( C)][ ئینگـ: Carbon].

2 – خه‌ڵۆز، سوخاڵ، كه‌م.[ ئینگـ: Coal].

قۆناغەکانی پێکهاتنی خەڵووز
1 – پێەت، پیت : پاشماوەی ڕووەکی ڕەق نەبووی هێشتا بەتەواوی نەبووە بە کاربۆن و ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە. دادەنرێت بە یەکەم پلەکانی بوون بە خەڵووز. لە زەلکاوەکان دروست دەبێت.[ ئینگـ: Peat]{ زەویناسی، ل، 79}.
2 – لیگانیت : ئەو خەڵووزەیە کە ڕەنگەکەی ڕەش یان قاوەیییە و پلەی بە خەڵووزبوونی زیاترە لە پێەت و کەمترە لە خەڵووزی بیتیومینی.[ ئینگـ: Lignite]{ زەویناسی، ل، 57}
3 – بیتیومینی: ناوی جۆرەها بەردە خەڵووزە کە 75 – 91 % کاربۆنی تێدایە، لەبنچینەدا نموونەی وشک و بێ خۆڵەمێشە .[ ئینگـ: bitumenous coals]
{ ج. عەبدول. ئینسایکۆێدیا، ل، 141}.

خەڵووزان/xelûzan: ن: خەڵووزدان، ڕەژیدان، زووخاڵدان : شوێنێکی تایبەتە لە ماڵدا کە هەر خەڵووزی تێدەکرێت.

خەڵووزاندن/xelûzandin: کتپ:[ کیمیـ][ خەڵووز+ ئاندن] بوونەخەڵووز _ بوون بەخەڵووز.[ ئینگـ: charing]{ جەمال عەبدول. سەردەم، ل، 43}.

خەڵووزەتەوەنی/xelûzetewenî: نتـ:[ کیمیـ][ هـ] ڕەژووی بەرد.

خەڵووزکردن/xelûz kirdin: کتپ:[ کیمیـ] ئەوانەی بەکاروباری خەڵووزکردنەوە خەریک دەبن چەند ڕێگایە هەیە.

1 – خەڵووزی کورە : دارەکان بە تەوراس ووردی دەکەن، لە شووێنێکی قووچەكیدا دای دەنێن و بە پەین دای دەپۆشن تا هەواکێش بێت، جگە لە کونی ئاگرەکە نەبێت خۆڵ دەکەن بەسەر پەینەکەدا، ئاگری تێبەردەدە  و تادوو رۆژ وازی لێ دەهێنن، پاشان پەینەکە لادەدە و خەڵووزەکە جودا دەکەنەوە.
2 – خەڵووزی ڕەشۆکی : چاڵێکی گەورە لە زەویدا هەڵدەکەنن و چیلکە و گەڵای لەژێر بۆ ڕادەخەن، داری تێدەکرێت و بان دەدرێت بەخۆڵ و ئاگری تێ بەردەدەن تا دوو ڕۆژ ئەگەر ژیلەمۆی مابوو ئاوپرژێن دەکەین.
3 – خەڵووزی دارەتەڕ : دەبێت تێر ئاوبکرێت، کە دارەکە کۆکرایەوە و کەڵەکە کرا ئاگری لێ بەردەدەن هەر کەسکڵی کرد و پشکۆکانی دەرکەوت، دەست بەجێ ئاوپرژین دەکرێت، بە دار و دوڵق زەڵ ووزەکردوو دەکرێت، ئەوجا لێی دەگەرێن تا هەموو هەڵەکەی دەرچێت.

خەڵووزفرۆش/xelûz firoş: ئانتـ: ڕەژوو فرۆش : ئەو کەسەی کەپێشەی خەڵووز فرۆشتنە.

 زاراوەی خەڵووز بە واتای جیاجیا دا

ئێسکەخه‌لووزske xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ ئێسک+ ئە+ خەلووز] ئه‌و خه‌لووزه‌یه‌ که‌ له‌ ئێسک ده‌ست ده‌که‌وێت[ ئینگ: Bone charcoal].

بەردەخەڵووز/berde xelûz: ن:[ کیمیـ][ ئینگـ: Coalstone].  

بوون بە خەلووز/n be xelûz: کتن:[ جێۆ] گۆڕانی مادەی ئەندامی بۆ خەڵووز کە یەکێکە لەڕێگایەکانی دروستبوونی بەبەردبووەکان.[ ئینگـ: Carbonization]{ زەویناسی، ل، 14}.

دڵۆپاندنی خەلووز/diľopandinî xelûz: کتپ:[ ئینگـ: coal distillation]{ جەمال عەبدول. سەردەم، ل، 48}.

قەترانی خەلووز/qetiranî xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ: coal tar]{ ibid. ل، 48}.

کانەخەلووز/kane xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : coal mine]{ ibid. ل، 48}.

کرێکاری کانەخەلووز/kirêkarî kanexelûz: نتـ، شڕ:[ کیمیـ][ ئینگـ: coal miner]{ ibid. ل، 48}.

کوێرەخەلووز/kiwêre xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ کیمیـ] بێگڕسووت.[ ئینگـ: blind coal]{ ibid. ل، 30}.

گازی خەلووز/gazî xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : coal gas]{ ibid. ل، 30}.

  هەندێ لە جۆرەکانی خەڵووز 

خەلووزی چەوتەک/xelûzî çewtek: نتـ:[ کیمیـ] ڕەژووی چەوتەک.[ ئینگـ: retort carbon]{ جەمال عەبدول. سەردەم، ل، 148}.

خەلووزی دار/xelûzî dar:نتـ:[ کیمیـ] ڕەژووی دار.[ ئینگـ: Xylanthrax]{ ibid. ل. 190}.

خەلووزی ڕووەکی/xelûzî řuwekî: ن:[ جێۆ] ڕووەکە خەڵووز[ ئینگـ: charcoal wood]{ ibid. ل. 43}.

خەلووزی کۆک/xelûzî kok: نتـ:[ کیمیـ] ڕەژووی کۆک.[ ئینگـ: coke. n]{ ibid. ل. 50}.

خەلووزی کۆکی سروشتی/xelûzî kokî siruş: نتـ:[ کیمیـ] کۆکایت.[ ئینگـ: Cokite]{ ibid. ل. 50}.

خەڵووزی گیانەوەر/xelûzî giyanewer: نتـ:[ کیمیـ] ئاژەڵەخەڵووز، خەڵووزی ئێسک، خەڵووزی عاجی : ماددەیە

کە بە لەناو بەرە دڵۆپاندنی ئێسک دەمێنێتەوە، کە چەورییەکەی لێگیرابێت، ئەو تۆپەڵە ڕەشەی دەمێنێتەوە خەڵووزی گیانەوەرە، 10% کاربۆنی خاوێنی تێدایە وکە 80 %ی فۆسفاتی کالسیۆم و CaCO3 و ترشی تریشی تێدایە، بە یارمەتی ترشەکانییەکان، شتنەوەی خوێیەکانی دەست دەکەوێت کە بۆ پاکتاوی شەکر وەک ڕەنگبەربەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ: Animal charcoal].{ ج. عەبدول. ئینسایکلۆپێدیا. ل. 147}.

خەلووزی مۆمی/xelûzî momî: نتـ:  .

خەلووزی ناچوون یەک/xelûzî naçûn yek: نتـ:[ جێۆ] خەلووزی خەتخەت ناوەڕۆکدارە بە چرێکی زۆری ڤیترینیتە و ناڕوون.[ ئینگـ: banded coal].

.

.

.

.