پا 1/pa: ن:[ پەهلەوی : pay]
نەشناس | شناس | |||
تاک | كۆ | تاک | كۆ | |
شێوەزاری كرمانجی باكوور | ەک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری كرمانجی ناوەند | ێ ، ێک | ان | ەکە | ەکان |
شێوەزاری هەورامی | ێوە | ێ ، ن | ێ | ەکێ |
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە، ل، | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەڎە | aDap | food |
1 . [ تۆێ] پێ، قاچ، لنگ: لە 26 ئێسک پێكدێت و ئەمیش دەكرێت بە سێ بەشەوە :
بەشی یەكەم پێیدەڵێن پارنە( قولەپێ) كە لە حەوت ئێسک پێكدێت.
بەشی دووەم شانەیە و لە پێنج ئێسک پێكدێت .
بەشی سێیەم پەنجەكان پێكدێنن. ئەندازەی پێوانەی پێ – 30.68 ستم بەرامبەر بە یەک فووت.
{
جەمینت زەحمەت نیگام كێشا بۆ
كەف پات وە خار دیدەم ﺋێشابۆ
}{ مەولەوی}.
{ نەوەک ناوچاوت ﺋازاری پێگەیشتبێت بەهۆی ﺋەوەوە كە من بووم روانیوە یاخود بەری پێت بە دركی برژانگم ﺋێشابێت كە بە سەریدا رۆیشتبێت}{ مدرس}.
یان
{
شاڵان ههێ، داڵان ههێ
توز پاێ یهڵان ههێ
ئهگهر ئێسه رهسین خاس
ئهر نهڕهسین خوریام ههێ !
}{ ئیلام واژا}
2 . پلە : سیپە، ماشە : پەلەپیتكەی تفەنگ یان دەمانچە.
: پلەی پەیژە.
3 . ركێف ، نامەد : پێ بەخێر.
4 . پایە : پاچکە
:: پێچکەی مێز و کورسی.{ مەردۆخ، ل، 219}.
5 . بەرامبەر
6 . ئەندازە.
:: بەپایەبێت.
7 . هاوقومار
:: پای قومار
8 . بن و خوار : لا، سا، بێخ، ژێر، باڵ، سێبەر.
:: لە پای دیواران.
{
نامەت چوون ﺋەوراد سوبح و ﺋێواران
موانووش وەگەرم نەپای دیواران
}{مەولەوی}.
9 . ووشەی سەیرمان، پەحا
:: پا لە عەجیبە.
پائەنداز ¹ /paendaz: نتـ:[ پا ( پێ)+ ئەنداز] پێئەنداز، ڕایەخی ژێرپێیان، فەرشی بەردەرگای ژوور یان ماڵ.
پائەنداز ² /paendaz: نتـ:[ فا][ پا( پێ)+ ئەنداز]
1 – [ مجـ] دەڵاڵی ناشقێنی، دەویت، قوڕمساغ.
2 – [ ئاب] قەواڵە.
پابەیەکداهاتن/pabeyekdahatin: کتن:[ پا+ بە+ یەک+ دا+هاتن] لێکهاڵانی پێ.
پاپەتی/papetî: ئانتـ:[ پا+ پەتی] پێخاوس، بێ پێلإو : كەسێك بەپێخاوس بسوورێتەوە.
پاپەتێتی/papetêtî: ئاك: پێپەتێن، پێخاوسێتی.
پاپێداساوین/papědasawyin: کتن:[ پا+ پێ + دا+ ساوین]
1 . پێ لێخشان، پێشێل کردن.
2 . چاولێپۆشین و لەبیرکردنی کارو کردەوەیەک.
پاجێ/pacê: نتـ:[ پا+ جێ] پێجێ، جێپێ.
کەوتنەپا/kewtin: کتن:[ کەوتن+ ئە+ پا] کۆتەی پا ( هـ)، هاتنەسەر.
.
.
___________
پا 2/pa: ئمـ:[ کباک] بەڵام، ئەگەر، بۆچی، لەپێناو.
.
.
__________
پا 3/pa: ن:
1 . پێشگرێکە لە زمانی کوردی بەواتای بن یا بنەما دێت، بێخ، سا، لا.
:: پابەند، پادیوار، پاماڵ.
2 . پاشگرێکە لە زمانی کوردی بەواتای پێ دێت.
:: پاچینە، پاكۆترە، پاپۆرە، پاپەچانە، پاوانە، پاوپووز، پاخودا، پایان.
.
.
__________
پا 4/pa: ن:[ کباک] كورتكراوەی { پاقژ یان پاكیز}ـە وە پاشان بووە بە پاک
: پابوون واتا پاكبوون
: پاكرن واتا پاككردن.
2 .[ کباک]
پلە جێ پێ( لەسەر پەیژە).
.
.
.
.