پا 1/pa: ن:{{ ەک / ێک / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ـەكان / ـەكێ }}
[ ئاڤێسـ : aDap : پەﺫە][ پهـ: pay]
1- [ تۆێ] پێ، لنگ: لە 26 ئێسك پێكدێت و ئەمیش دەكرێت بە سێ بەشەوە :
بەشی یەكەم پێیدەڵێن پارنە( قولەپێ) كە لە حەوت ئێسك پێكدێت.
بەشی دووەم شانەیە و لە پێنج ئێسك پێكدێت .
بەشی سێیەم پەنجەكان پێكدێنن. ئەندازەی پێوانەی پێ – 30.68 ستم بەرامبەر بە یەك فووت.
{
جەمینت زەحمەت نیگام كێشا بۆ
كەف پات وە خار دیدەم ﺋێشابۆ
}{ مەولەوی}.
{ نەوەك ناوچاوت ﺋازاری پێگەیشتبێت بەهۆی ﺋەوەوە كە من بووم روانیوە یاخود بەری پێت بە دركی برژانگم ﺋێشابێت كە بە سەریدا رۆیشتبێت}{ مدرس}.
2- پلە: پەلەپیتكەی تفەنگ یان دەمانچە.
3- ركێف.
4- پایە.
5- بەرامبەر
6- ئەندازە.
:: بەپایەبێت.
7- هاوقومار
:: پای قومار
8- بن وخوار
:: لە پای دیواران.
{
نامەت چوون ﺋەوراد سوبح و ﺋێواران
موانووش وەگەرم نەپای دیواران
}{مەولەوی}.
9 – ووشەی سەیرمان، پەحا
:: پا لە عەجیبە.
پائەنداز ¹ /paendaz: نتـ:[ پا ( پێ)+ ئەنداز] پێئەنداز، ڕایەخی ژێرپێیان، فەرشی بەردەرگای ژوور یان ماڵ.
پائەنداز ² /paendaz: نتـ:[ فا][ پا( پێ)+ ئەنداز]
1 – [ مجـ] دەڵاڵی ناشقێنی، دەویت، قوڕمساغ.
2 – [ ئاب] قەواڵە.
پابەیەکداهاتن/pabeyekdahatin: کتن:[ پا+ بە+ یەک+ دا+هاتن] لێکهاڵانی پێ.
پاپەتی/papetî: ئانتـ:[ پا+ پەتی] پێخاوس، بێ پێلإو : كەسێك بەپێخاوس بسوورێتەوە.
پاپەتێتی/papetêtî: ئاك: پێپەتێن، پێخاوسێتی.
پاپێداساوین/papědasawyin: کتن:[ پا+ پێ + دا+ ساوین]
1- پێ لێخشان، پێشێل کردن.
2- چاولێپۆشین و لەبیرکردنی کارو کردەوەیەک.
پاجێ/pacě: نتـ:[ پا+ جێ] پێجێ، جێپێ.
کەوتنەپا/kewtin: کتن:[ کەوتن+ ئە+ پا] کۆتەی پا ( هـ)، هاتنەسەر.
.
.
____________________________________
پا 2/pa: ئمـ:[ کباك] بەڵام، ئەگەر، بۆچی، لەپێناو.
.
.
_________________________________
پا 3/pa: ن:
1- پێشگرێکە لە زمانی کوردی بەواتای بن یا بنەما دێت، بێخ، سا، لا.
:: پابەند، پادیوار، پاماڵ.
2- پاشگرێکە لە زمانی کوردی بەواتای پێ دێت.
:: پاچینە، پاكۆترە، پاپۆرە، پاپەچانە، پاوانە، پاوپووز، پاخودا، پایان.
.
________________________________
پا 4/pa: ن:[ كباك] كورتكراوەی { پاقژ یان پاكیز}ـە وە پاشان بووە بە پاك
: پابوون واتا پاكبوون
: پاكرن واتا پاككردن.
2-[ كباك]
پلە جێ پێ( لەسەر پەیژە).
.
.
.