ڕابردوو ¹ /řabirdû: ف:[ ڕا+ بردوو( بردن)] بگردگ، لەمێژینە، کۆن، پلچو، تێپەریوو، لەمەوبەر، بەسەرچوو، گوزەشت.
:: لهنێوان ڕابردوو و داهاتوودا.
ڕابردووبینی/řabirdû: نتـ:[ ئاب][ ڕابردوو( ڕابردن)+ بینی( بینین)] لەبەرچاوگرتنی ڕابردوو : جۆرێک پێشبینی بەكەڵک وەرگرتن لە زانیاریەكانی ڕابردوو.[ ئینگـ : Backcasting].
ڕابردوودار/řabirdûdar: ئانتـ:[ ڕابردوو+ دار] خاوەن ئەزموون.
ڕابردووی تەمەن/řabirdûy temen: نتـ: زینگانی، زیندگانی، ژیان.
بەڕابردوو/beřabirdû: ئانفا:[ بە+ ڕابردوو] ووشەیەکی لێکدراوە. دینادیتە.
بێڕابردوو/bêřabirdû: ئانتـ:[ بێ+ ڕابردوو] خاو ، بێ ئەزموون.
رانهبردوو/řabirdû: ف: ئێستا. [ لا : Present].
.
.
________________________
ڕابردوو ² /řabirdû: ف:[ ڕێز] تێپەڕیو.
ڕابردووی بەردەوامی/řabirdûy berdewamî: نتـ: ئەم کردارە بەردەوامی کارێک لە ڕابردوودا نیشان دەدات وەک لە خوارەوە
دە / ئە + جێناوی لکاوی بکەر+ ڕەگی ڕابردوو | |||||
دەمخوارد | دەتخوارد | دەیخوارد | دەمانخوارد | دەتانخوارد | دەیانخوارد |
ڕابردووی تەواو/řabirdûy tewaw: نتـ: ئەم کردارە لە( ئاوەڵناوی بەرکاری+ جێناوی لکاو+ ئە) پێک دێت.
[ خواردوومە، خواردووتە، خواردوویە، خواردوومانە، خواردووتانە، خواردوویانە ].
ڕابردووی دوور/řabirdûy dûr: نتـ: ڕابردووی دوور ئاماژە بۆ ڕابردوویەکی دوور دەکا. لە [ ڕەگی ڕابردووی چاوگ+ گەردانی بوون] وەک: [ خواردبووم، خواردبووت، خواردبووی، خواردبوومان، خواردبووتان، خواردبوویان] [ ئینگـ : Perfect].
ڕابردووی دوورتر/řabirdûy dûrtir::
ڕابردووی دیار/řabirdûy katî:: کردارێ کە بکەرەکەی دیار بێ، وەک: نووسی، بردم، خوێندمان. بکەرە: (ئەو)، (من) و (ئێمە).
ڕابردووی ساده/řabirdûy katî::[ ئینگـ: Past].
ڕابردووی کاتی/řabirdûy katî::
ڕابردووی گێراوەیی/řabirdûy gêřaweyî: نتـ:[ ئینگـ: Past article].
ڕابردووی نزیک/řabirdûy nizîk: نتـ: ڕابردووی سادە لە ڕەگی ڕابردوو + جێناوی لکاو دروست دەبن. وەک:
[ خواردم، خواردت، خواردی، خواردمان، خواردتان، خواردیان].
ڕابردووی نادیار/řabirdûy katî: نتـ: کارێ کە بکەرەکەی نادیار بێ، وەک: خوردرا، کێشرا، نووسرا
ڕابردووی هاوڕایی/řabirdûy hawřayî::
.
.
.
.