پارس¹/pars: ن:[ زمان] نێوی یەکێکە لە نەژادەکانی ئێرانی کۆن.
: ماد، پارت، پارس.
پارسی/parsî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە پارسەوە هەبێت.
.
.
___________________
پارس ²/pars: ن:[ كباك] کەسێکە کە پرسیار بکات.
{
تێبـ : پەیڤی پارس، لە ڕيچەڵەكدا ناوگری ( ئا)ی چووبێتە سەر وەك :
بردن : بر ( ناوگری ئا دەچێتە سەری و دەبێت بە( بار ) لەڕووی رێزمانییەوە لە ڕەگی کرداروە دەیکات بە ناوی کردار.
پرسین : پرس ( ناوگری ئا دەچێتە سەری و دەبێت بە( پارس ) لەڕووی رێزمانییەوە لە ڕەگی کرداروە دەیکات بە ناوی کردار.
کردن : کر ( ناوگری ئا دەچێتە سەری و دەبێت بە( کار ) لەڕووی رێزمانییەوە لە ڕەگی کرداروە دەیکات بە ناوی کردار.
}
جوەدەری، چڵانە، دەرکۆدەرکۆیی( گەر)، دەرۆزە _ دەرۆژە، دەریۆزە، سواڵ _ سواڵکەر، لەتەچنی( هـ): گەڕان بە ماڵاندا و خواردن و کۆمەك کۆکردنەوە لە ماڵان و سەرشەقامان.
.
پارسا/parsa: ئان:[ كباك] دەرۆزەكار، سووالكەر.
پارسایی/parsayî: نچ:
1 – سووالكردن، دەرۆزەكردن.
2 – [ هـ] خوداپەرستی، لەخوا ترس.
{
ئەزئی، ووشكە تەرێزی، رێزەوستا
خواش بێزار، چەنی ئی پارسایی
}{سیدی هەورامی}.
پارسە/parse: ن: گەدای، خوازەڵۆكی.
:: :: پیاوێکم دیت خەریکی پارسە کردن بوو.
پارسەك/parsek: ئان: گەدا، خوازەڵۆك، دەرۆزەكەر، سواڵكەر.
پارسەكی كردن/parskîkirdin:كتپ: گەدایی كردن، سوولكردن، دەرۆزەكردن.
پارسكەر/parsik: ئانفا: گەدایی كەر.
پارسكی كردن/parsikî kirdin: كتن: گەدایی كردن.
.
.
____________________________
پارس³/pars: ن:[ گیان] بەور.
.
.
.