پارس¹/pars: ن:[ زمان] نێوی یەکێکە لە نەژادەکانی ئێرانی کۆن.

: ماد، پارت، پارس.

پارسی/parsî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە پارسەوە هەبێت.

.

.

___________________

پارس ²/pars: ن:[ كباك] کەسێکە کە پرسیار بکات.

{

تێبـ : پەیڤی پارس، لە ڕيچەڵەكدا ناوگری ( ئا)ی چووبێتە سەر وەك :

بردن : بر ( ناوگری ئا دەچێتە سەری و دەبێت بە( بار ) لەڕووی رێزمانییەوە لە ڕەگی کرداروە دەیکات بە ناوی کردار.

پرسین : پرس ( ناوگری ئا دەچێتە سەری و دەبێت بە( پارس ) لەڕووی رێزمانییەوە لە ڕەگی کرداروە دەیکات بە ناوی کردار.

کردن : کر ( ناوگری ئا دەچێتە سەری و دەبێت بە( کار ) لەڕووی رێزمانییەوە لە ڕەگی کرداروە دەیکات بە ناوی کردار.

}

جوەدەری، چڵانە، دەرکۆدەرکۆیی( گەر)، دەرۆزە _ دەرۆژە، دەریۆزە، سواڵ _ سواڵکەر، لەتەچنی( هـ): گەڕان بە ماڵاندا و خواردن و کۆمەك کۆکردنەوە لە ماڵان و سەرشەقامان.

.

پارسا/parsa: ئان:[ كباك] دەرۆزەكار، سووالكەر.

پارسایی/parsayî: نچ:

1 – سووالكردن، دەرۆزەكردن.

2 – [ هـ] خوداپەرستی، لەخوا ترس.

{

ئەزئی، ووشكە تەرێزی، رێزەوستا

خواش بێزار، چەنی ئی پارسایی

}{سیدی هەورامی}.

پارسە/parse: ن: گەدای، خوازەڵۆكی.

:: :: پیاوێکم دیت خەریکی پارسە کردن بوو.

پارسەك/parsek: ئان: گەدا، خوازەڵۆك، دەرۆزەكەر، سواڵكەر.

پارسەكی كردن/parskîkirdin:كتپ: گەدایی كردن، سوولكردن، دەرۆزەكردن.

پارسكەر/parsik: ئانفا: گەدایی كەر.

پارسكی كردن/parsikî kirdin: كتن: گەدایی كردن.

.

.

____________________________

پارس³/pars: ن:[ گیان] بەور.

.

.

.