باز ¹ /baz: ن:[ باڵ][ پەهلەوی : باچ ، باج]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بەکوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بەئینگلیزی
 ڤەزە azaW

1 – باڵندەیەكی مەزنی درندەی گۆشتخۆری خێرایە، بەگەنجی ڕەنگەكەی كاڵە، بەڵام كە گەورەتر دەبێت بۆرتر دەبێت، نیزیكەی 30 سم درێژ دەبێت. دەنووكی تیژی چەماوەیە، چڕنووكی بەهێزە، تیژ ڕەوێكی نیشانگرەی چاو جوانە. لەسەر چیاكان دەژێت. بە نێرەكەی دەگووترێت( ئاخایۆک) وە بە مێیەكی دەگووترێت( جووڕە). جووڕە لە ساڵێكدا دوو هێلكەدەكات، جۆرەكانی باز ناڕوونن، زیاتر شاباز، بازی دەریا، بازی هاوار. باز لە ووڵاتی كوردەواری كە هەموو زۆرتر لە ناو لقوپێی داردا نەبێت هێلانە ناكات، ئەمەش لەبەرئەوەیە كە لقوپۆی گەڵادارەكان لە سەرما و گەرما بێچوەكانی بپارێزێت، كە هێلكەی كرد سەری هێلكەكە دا دەپۆشێت بۆ ئەوەی باڵەكانی لێی نەدات.[ Zoo : Accipiter gentiles ].

 چەشنەكانی باز
1 – تلان  ئەمانەش سێ جۆرن( ڕەش، سپی، زەردبادەمی).
2 – باشە، واشە
3 – پیقو  چاوشینن جۆرێكیان سینەی زەردی خاڵخاڵە ئەوی تریان ڕەشێكی سوورباوە، چاوی ڕەشە

{

سیابازێک بووم، سیابازێک بووم

لە ئەوجی گەردوون، تیژ پەروازێک بووم

}{ پیرەمێرد}.

2- هوما: ناوی بازی ئەو چیرۆكەیەكە پادشایەک دەمرێت و كەس لەدووی خۆی بەجێنامێنێت بۆ ئەوەی تاج و تەخت وەرگرێت، ئەوجا هەڵدەستن هوما هەڵدەدەن لەسەر كێ نیشتەوە ئەو دەبێت بە پادشا.

بازانە/bazane: ئانتـ:[ باز+ ئان+ ئە] وەكو باز.

بازەوان/bazewan: نتـ:[ باز+ ئە+وان] نێچیڕڤان: كەسێک كە پیشەی باز بەخێوكردن بێت.

 تێبینی
 … بازەكە بازەوانێكی هەبووە، بازەوانەكە دەستكێشی قایشی لە دەست دەكرد…}{ سجادی}

بازپەڕێن/bazpeřîn: ئانفا: ئەو كەسەی لە ڕاودا باز بەرەو ڕووی نێچیرەكەی هەڵ دەفڕێنێت.

بازخانە/bazxane: نتـ:[ باز+ خان+ ئە] شوێنێک كە باز و مەلی راوكەری لێڕادەگرن.

بازی یەقین/bazî yeqîn: نتـ:[ كو: بازی( باز+ ئی)+ ع: یەقین] هوما، بازی دەوڵەت، بازی هەوا.

.

.

____________

باز ² /baz: ن:[ پەهلەوی: ڤاز][ ڕەگی و ناوی كرداری(بازدان)ـە] بازد(مكـ)، ڤاز( زازا)، واز( كهـ) بەگوڕبەرزبوونەوە

لەشوێنێكە و خۆهەڵدانە بۆ جێگایەكی تر، هەنگاوی بڵند دەگەڵ هەڵبەزین.

 تێبینی
 بەڵای منەوە ڕەچەڵەكی ووشەكە( بازد)ە و دەنگی( د)ی یەكەم لەبەرقوورسی سوواوە، چونكە لەگەڵ چاووگی( دان) دەسوێت لەسەر زمان}{زەبیحی}.

{

ئێستەش كەناری خەوشەكە جێی باز و كەوشەكە

یاریی تیایە یابووتە مەعرەزی نوفوور

}{ نالی}.

بازەبەر /bazeber: نتـ:[ باز+ ئە+ بەر( بەرد)] پردەباز : بەردی ناوچەم و زەنگاوكە بەسەریدا بازدەدەن بۆ پەڕینەوە.

بازباز/bazbaz : نتـ:[ باز+ باز] كێبڕكێ، بازبازێن.

بازبازان/bazbazan: نتـ[ باز+ باز+ ئان] بازبازێن، بازی یەک لەدوای یەک.

بازبازكێ/bazbazkê: نتـ:[ باز+ باز+ كێ] بازبڕۆكێ.

بازبازۆكێ/bazbazokê: نتـ:[ باز+ باز+ ئۆكێ] بازبازێن.

بازبزێن/bazbazên: نتـ[ باز+ بازێن] یاری: جۆرە گەمەیەكی منداڵانەیە.

بازبردن/bazbirdin: كتن:[ باز+ بردن] بازدان، قەڵەمبازدان: پەڕینەوە لەشوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر بەبازدان.

بازپێدان/bazpêdan: كتپ:[ باز+ پێ+ دان] گوڕپێدان.

بازد/bazid: ن:

1 – شەقاو بەهەڵبەزینەوە.

2 – باز، ڤاز، واز.

بازدای/baziday: ئانفا:[ کباک][ باز+ دای( دان)] هەڵاتوو.

بازدەڵبازد/bazideľibazd: نتـ:[ بازد+ ئەڵ + بازد ] بازبازێن.

بازدبازدێن/bazid bazdên: نتـ:[ بازد+ بازدێن] بازبازێن، یەک بەدوای یەكتردا بازدان.

بازدبازۆكێ/bazid bazdokê: نتـ:[ کباک][ بازد+ باز( بازد)+ ئۆكێ] هەڵاتن.

بازدبردن/bazid birdin: كتن:[ بازبردن] بازدان، بازبازێن.

بازدپەڕێن/bazid peřîn: كتن:[ باز+ پەڕین] پەڵ تاف( كهـ) : پەڕینەوە لەسەر بەردێكەوە بۆ بەردێكی دیكە بە باز.

بازددان/bazid dan: كتن:[ بازد+ دان] بازدان.

بازدان/baz dan: كتن:[ باز+ دان]

1 – فڕتكە هاویشتن : گوڕبەستنەوە و خۆكۆكردنەوە و خۆهەڵاویشتن و بە تاو خۆ خڕێدانە شوێنكی دوورتر.

2 – لە بەزرایی ڕا خۆهەڵداشتنە شوێنێكی نزم.

3 – [ كباک] بەزییان، رەڤیان، هەڵاتن و ڕاكردن( زیاتر لەدەستی كەسێک یان لەترسان).

بازدان لەشەر/bazdan le şer: كتپ:[ كباک] ترۆقان، هەڵاتن لەبەرنەیار.

.

.

______________

باز ³/baz: ئان:[ ل] واز، کراوە، ئاوەڵا.

.

.

_____________

باز 4 /baz: ئاک:[ پهـ : ئەپاچ] دیسان، هەر، دووبارە.

.

.

_______________

باز 5 /baz: ن:[ ؟ ] ڕێگای تایبەتی كە دەستەیەک بۆ ئیشێكی دیار پێیدا دەڕۆن: بازی بێران، بازی پاڵان.

بازگە/bazige: ن: ڕێگەی هاتووچۆی ئاژەڵی كێوی.

بازی بێریان/bazî bêryan: نتـ، شڕ:[ بازی+ بێری+ ئان] ئەو ڕێگایەی هەموو رۆژێك ( بێری) بۆ مەڕ دوشین پێیدادەڕۆن.

{

بازی بێریان دوورە دێیە

بێرتی دێن شیر مەشكیان پێە

}{ فۆلكلۆر}.

.

.

___________________

– باز 6 /baz – : پێشگرێكە لەزمانی كوردی كە دەلكێت بەناوەوە ودەیكات بەبكەر لە كردار و ڕەوشتدا.

1 – كە واتای ئەوەیان پێدەبەخشێت كە لێزان دەبن لەكارەكەیان، ئەم بازە لە(بازیدەن)ی فارسی یەوە دێت.

 قومار  باز  قومارباز
 کۆتر  باز  کۆترباز
 فێڵ  باز  فێڵباز
 کەڵەک  باز  كەڵەكباز
 قەل  باز  قەلباز

2 – كەواتای دۆڕاندن و بەخت كردن دەبەخشن.

 سەر  باز  سەرباز
 گیان  باز  گیانباز

.

.

__________________

باز 7 / baz: ن:[ كیمیـ][ لا : base، گر: Basis] دژی ترش، باس: لە زانستی كیمیادا ئەم پێكهاتە یە پێكدێت لە لێكدانی ئاو لەگەڵ ماددەكانی ئۆكسید دەگەڵ ئاو، كە ئایونی ion هایدرۆجین هەڵدەگرێت.

.

.

.

.