باز ¹ /baz: ن:[ باڵ][ ئاڤێسـ: ڤەزە: بڕندە( بڕین)][ پهـ: باچ، باج]

1 – باڵندەیەكی مەزنی درندەی گۆشت خۆری خێرایە، بە گەنجی ڕەنگەكەی كاڵە، بەڵام كەگەورەتر دەبێت بۆرتر دەبێت، نیزیكەی 30 سم درێژ دەبێت. دەنووكی تیژی چەماوەیە، چڕنووكی بەهێزە، تیژ ڕەوێكی نیشان گرەی چا و جوانە. لەسەرچیاكان دەژێت. بە نێرەكەی دەگووترێت( ئاخڕیۆك) وە بە مێیەكی دەگووترێت( جووڕە). جووڕە لە ساڵێكدا دوو هێلكەدەكات، جۆرەكانی باز و ناو ناڕوون زیاتر شاباز، بازی دەریا، بازی هاوار. باز لەووڵاتی كوردەواری كە هەموو زۆرتر لە ناو لقوپێی داردا نەبێت هێلانەناكات، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كە لقوپۆی گەڵادارەكان لە سەرما و گەرما بێچوەكانی بپارێزێت، كە هێلكەی كرد سەری هێلكەكە دا دەپۆشێت بۆ ئەوەی باڵەكانی لێی نەدات. چەشنەكانی باز:

1 – تلان : ئەمانەش سێ جۆرن( ڕەش، سپی، زەردبادەمی).

2 – باشە، واشە.

3 – پیقو : چاوشینن جۆرێكیان سینەی زەردی خاڵخاڵە ئەوی تریان ڕەشێكی سوورباوە، چاوی ڕەشە.[Zoo : Accipiter gentiles ].

{

سیابازێك بووم، سیابازێك بووم

لە ئەوجی گەردوون، تیژ پەروازێك بووم

}{ پیرەمێرد}.

2- هوما: ناوی بازی ئەو چیرۆكەیەكە پادشایەك دەمرێت و كەس لەدووی خۆی بەجێنامێنێت بۆ ئەوەی تاج و تەخت وەرگرێت، ئەوجا هەڵدەستن هوما هەڵدەدەن لەسەر كێ نیشتەوە ئەو دەبێت بە پادشا.

بازانە/bazane: ئانتـ:[ باز+ ئان+ ئە] وەكو باز.

بازەوان/bazewan: نتـ:[ باز+ ئە+وان] نێچیڕڤان: كەسێك كە پیشەی باز بەخێوكردن بێت.

{… بازەكە بازەوانێكی هەبووە، بازەوانەكە دەستكێشی قایشی لە دەست دەكرد…}{ سجادی}.

بازپەڕێن/bazpeřîn: ئانفا: ئەو كەسەی لە ڕاودا باز بەرەو ڕووی نێچیرەكەی هەڵ دەفڕێنێت.

بازخانە/bazxane: نتـ:[ باز+ خان+ ئە] شوێنێك كە باز و مەلی راوكەری لێڕادەگرن.

بازی یەقین/bazî yeqîn: نتـ:[ كو : بازی( باز+ ئی)+ ع : یەقین ] هوما، بازی دەوڵەت، بازی هەوا.

.

.

_________________________________

باز ² /baz: ن:[ پهـ : ڤاز ][ ڕەگی و ناوی كرداری( بازدان)ـە] بازد(مكـ)، ڤاز( زازا)، واز( كهـ) بەگوڕبەرزبوونەوە

لە شوێنێكە و خۆهەڵدانە بۆ جێگایەكی تر، هەنگاوی بڵند دەگەڵ هەڵبەزین.

{ تێبـ: بەڵای منەوە ڕەچەڵەكی ووشەكە( بازد)ە و دەنگی ( د)ی یەكەم لەبەرقوورسی سوواوە، چونكە لەگەڵ چاووگی ( دان) دەسوێت لەسەر زمان} {زەبیحی}.

{

ئێستەش كەناری خەوشەكە جێی باز و كەوشەكە

یاریی تیایە یابووتە مەعرەزی نوفوور

}{نالـی}.

بازەبەر /bazeber: نتـ:[ باز+ ئە+ بەر( بەرد)] پردەباز : بەردی ناوچەم و زەنگاوكە بەسەریدا بازدەدەن بۆ پەڕینەوە.

بازباز/bazbaz : نتـ:[ باز+ باز] كێبڕكێ، بازبازێن.

بازبازان/bazbazan: نتـ[ باز+ باز+ ئان] بازبازێن، بازی یەك لەدوای یەك.

بازبازكێ/bazbazkě: نتـ:[ باز+ باز+ كێ] بازبڕۆكێ.

بازبازۆكێ/bazbazokê: نتـ:[ باز+ باز+ ئۆكێ] بازبازێن.

بازبزێن/bazbazên: نتـ[ باز+ بازێن] یاری: جۆرە گەمەیەكی منداڵانەیە.

بازبردن/bazbirdin: كتن:[ باز+ بردن] بازدان، قەڵەمبازدان : پەڕینەوە لە شوێنێكەوە بۆ شوێنێكی تر بە بازدان.

بازپێدان/bazpêdan: كتپ:[ باز+ پێ+ دان] گوڕپێدان.

بازد/bazd: ن:

1 – شەقاو بەهەڵبەزینەوە.

2 – باز، ڤاز، واز.

بازدای/bazday: ئانفا:[ كباك][ باز+ دای( دان)] هەڵاتوو.

بازدەڵبازد/bazdeľibazd: نتـ:[ بازد+ ئەڵ + بازد ] بازبازێن.

بازدبازدێن/baz bazdên: نتـ:[ بازد+ بازدێن] بازبازێن، یەك بەدوای یەكتردا بازدان.

بازدبازۆكێ/baz bazdokê: نتـ:[ كباك][ بازد+ باز( بازد)+ ئۆكێ] هەڵاتن.

بازدبردن/bazbirdin: كتن:[ بازبردن] بازدان، بازبازێن.

بازدپەڕێن/bazd peřîn: كتن:[ باز+ پەڕین] پەڵ تاف( كهـ) : پەڕینەوە لەسەر بەردێكەوە بۆ بەردێكی دیكە بە باز.

بازددان/bazddan: كتن:[ بازد+ دان] بازدان.

بازدان/bazdan: كتن:[ باز+ دان]

1 – فڕتكە هاویشتن : گوڕبەستنەوە و خۆكۆكردنەوە و خۆهەڵاویشتن و بە تاو خۆ خڕێدانە شوێنكی دوورتر.

2 – لەبەزرایی ڕا خۆهەڵداشتنە شوێنێكی نزم.

3 – [ كباك] بەزییان، رەڤیان، هەڵاتن و ڕاكردن( زیاتر لەدەستی كەسێك یان لەترسان).

بازدان لەشەر/bazdan le ŝer: كتپ:[ كباك] ترۆقان، هەڵاتن لەبەرنەیار.

.

.

____________________________

باز ³/baz: ئان:[ ل] واز، كراوە، ئاوەڵا.

.

.

____________________________

باز 4 /baz: ئاك:[ پهـ : ئەپاچ] دیسان، هەر، دووبارە.

.

.

___________________________

باز 5/baz: ن:[ ؟ ] ڕێگای تایبەتی كە دەستەیەك بۆ ئیشێكی دیار پێیدا دەڕۆن: بازی بێران، بازی پاڵان.

بازگە/bazge: ن: ڕێگەی هاتووچۆی ئاژەڵی كێوی.

بازی بێریان/bazî běryan: نتـ، شڕ:[ بازی+ بێری+ ئان] ئەو ڕێگایەی هەموو رۆژێك ( بێری) بۆ مەڕ دوشین پێیدادەڕۆن.

{

بازی بێریان دوورە دێیە

بێرتی دێن شیر مەشكیان پێە

}{ فۆلكلۆر}.

.

.

___________________________

- باز 6/- baz : پێشگرێكە لەزمانی كوردی كە دەلكێت بەناوەوە ودەیكات بەبكەر لە كردار و ڕەوشتدا:

1 – كە واتای ئەوەیان پێدەبەخشێت كە لێزان دەبن لەكارەكەیان، ئەم بازە لە(بازیدەن)ی فارسی یەوە دێت.

:: قومارباز

:: كۆترباز

:: فێڵباز

:: كەڵەكباز

::  قەلباز

2 – كەواتای دۆڕاندن وبەخت كردن دەبەخشن

:: سەرباز

:: گیانباز

.

.

________________________________

باز 7 / baz: ن:[ كیمیـ][ لا : base، گر: Basis] دژیترش، باس : لە زانستی كیمیادا ئەم پێكهاتەیە پێكدێت لەلێكدانی ئاو لەگەڵ ماددەكانی ئۆكسید دەگەڵ ئاو، كە ئایونی ion هایدرۆجین هەڵدەگرێت.

.

.

.

.

.