ئاوده‌نگ/awdeng: ئانتـ:[ ده‌نگ] ئاودەم _ هاودەم، هەڤدەڤ _ هەڤدەم، هاوده‌نگ _ هەڤدەنگ، هاونشین _ هەڤنشين، یار : پێوه‌ندی دوو یان چه‌ند كه‌سێك كه به ڕ‌ێگایه‌ك دانیشتن و قسه‌بكه‌ن، وه‌ره‌زی یه‌كتری بشكێنن.
{
ئه‌من پێم خۆش نیه ئاوده‌نگی قه‌ل بم
ئه‌من پێم خۆش نیه بێزراوی گه‌ڵ بم
}{هێمن}.
.
ئاوده‌نگی/awdengî: نچ: ئاواله‌تی ڕێگای دانیشتن.
:: حه‌مه‌ش ده‌گه‌ڵ خۆتان به‌ر هەر ئاوده‌نگییه.
.
ئاوده‌نگی/awdengî: نچ:[ ئد] كه‌سێكی هه‌ركه‌ڵكی ئه‌وه‌ی هه‌بێت كه قسه‌ی ده‌گه‌ڵ پیاوبكات و نه‌یه‌ڵیت له‌به‌ر ته‌نیایی وه‌ره‌ز بێت : هاوده‌می، هه‌مده‌می، هاوده‌نگی.
.
ئاوده‌نگیله/awdengîle: نتـ:[ ئاوده‌نگ+ یله ] هاوده‌نگیله : بریتییه له منداڵی هاوده‌نگ و هاورێ.
:: به‌شكوو خوا منالێكمان بداتێ، ببێته ئاوده‌نگیله بۆیان.
.
.
.