لاک ¹ /lak: ن:
1 . زەبوون و بێ دەستەڵات، بەستەزمان.
2 . چۆلک، هەودەل، ئاودەستخانە.
.
.
_____________
لاک ² /lak: ن:[ بیا][ ڕوو] جۆرە شیرەیەکە بەدەست دەهێندرێت لە هەندێک ڕووەكدا، کە دەدرێت لە دار و تەختەی مۆبیلیات هەم بە بریقەدانەوەی دارەکە و هەم بۆ پارێزگاریکردنی لە شێ و باران و تەڕی. بۆ یەكەم جار ئەم شیرەیە لە هیندستان دۆزرایەوە.
.
.
_________
لاک ³ /lak: ن: بازەڵین، زيچين، قەمچان، کەتيکانی، کيلەڤر، گۆل، نوشتار.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 752}
.
.
_________
لاک 4 /lak: ن:[ کشت][ هـ] دوو سەرەداران بە نێر و مێ لێک قایم دەکرێت.
.
.
_________
لاک 5 /lak: ن:[ گیان] کەلاک _ کەلان، کەلەش، لاشەی ئاژەڵ یان لاشەی بێ گیانی چوارپێ.[ ئینگـ : Carcass، Cadaver]{ خال، ل، 233}
.
.
________
لاک 6 /lak: ن:[ خوار] لۆک( زا) : چێشتێکە لە ئاردی جۆ و کەپەک ئامادە دەکرێت بۆ سەگ و ووڵاخ.{ خال، ل، 233}
.
.
.
.