خۆ ¹ /xo: جن(جێناو)، ئان( ئاوەڵناو):[ کباک][ خود] ئامرازی كەسێتی: وێ( هـ)_ هووێژ، خوە _ خووە( کباک) : بەڵام تەنها بەكارنابرێت لەگەڵ جێناوان دەخرێت.[ لا : ego][ ئینگـ: self ،auto]

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 543
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  هووە auuh self
 تاک  کۆ
 کەسی یەکەم   کەسی دووەم   کەسی سێهەم   کەسی یەکەم   کەسی دووەم   کەسی سێهەم 
 کرمانجی باکوور  خوم  خوت  خوی
 کرمانجی ناوەند   خۆم  خۆت  خۆی  خۆمان  خۆتان   خۆیان
 هەورامی   وێم  وێت  وێی
 هووێژم  هووێژمان  

خۆی/xoy: جنـ: كەسی سێیەمی تاكە، كەسێكە نادیارە كە ڕووی ئاخۆتنت لەو نەبێت.

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 139
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
  خەتۆ OtaX himself , herself , thyself

:: ئەی خۆی، بۆ خۆی : بۆ خووە، بخووە، وێش( هـ).

:: خۆی هاتەئێرە : بۆ خۆی هاتە ئێرە.

خۆیان/xoyan: ڕنتـ: مەبەست لەچەند كەسێكە نادیارە كە ڕووی ئاخۆتنت لەوان نەبێ. كەسی سێیەمە لەباری گەڵدا.

خۆیانی/xoyanî: نتـ:[ باد] ئاشنا.

خۆیەتی/xoyetî: نچ: خۆیی، خۆییتی، تێكەڵی، دۆستایەتی، وێشە( هـ).

خۆیەکی/xoyekî: نچ: [ ع : الذاتي][ ئینگـ: Subjective]

خۆیەکیەتی/xoyekî: نچ: [ ع : الذاتية][ ئینگـ: Subjective]{ زاراوەسازی پێوانە، ل، 258}.  

خۆیی/xoyî: نچ:[ کباک، زا]

1 – خاوەند، خۆیەتی.

2 – ڤەبەیی.[ ئینگـ : Reflexive] 

              ( خۆ ) وەک پێشگر لە پەیڤی لێکدراو و دارێژراودا                  

خۆئارداوی كردن/xoardawy kirdin: كتن:[ خۆ+ ئارداوی+ کردن] خۆتووشکردن : بریتییە لە بوختان بەخۆكردن لە كارێک كە نەت كردووە.

خۆئازاردان/xoazardan: كتن:[ خۆ+ ئازار+ دان] خوئەشکەنجەدان( کباک).[ ئینگـ: self torment].

خۆبادان/xobadan: ئانتـ:[ خۆ+ بادان]

1 – سەماكردن یان بەلەنجە و لار ڕۆیشتن.

2 – خۆقورمیشکەر، خوبارکەر.[ ئینگـ: self winding].

خۆباوەڕی/xobaweřî: كتن:[ خۆ+ باوەڕ+ ی] خوئەولەهی( کباک).[ ئینگـ: self trust].

خۆبایی/xobayî: ئان:[ خۆ+ بایی]

خۆ بەس/xo bes: نتـ:[ خۆ+ بەس] بخوە تێرا خوە : bixwe têra xwe( باد).[ ئینگـ : self sufficient].

خۆ بەخش/xo bexiş: نتـ:[ خۆ+ بەخش]

:: وەزارەتی پێشمەرگە پلان بۆ پێکهێنانی هێزێکی خۆبەخش دادەنێت.

خۆ بەخشانە/xo bexişane: نتـ: هەڵبژاردە.

خۆ بەخشین/xo bexişîn: کتن:[ خۆ+ بەخشین]

خۆ بەخشی/xobexişî: نچ:

:: کاری خۆبەخشی.

خۆبەخۆی/xobexoy: نتـ:[ خۆبەخۆ+ ی] لە نێوخۆیاندا.

::  لە خورماتوو شەڕی خۆبەخۆی شیعەکان دروست دەبێت.

خۆ بە خۆی كردن/xo bexoy kirdin: کتپ:[ خۆبەخۆی+ کردن]

خۆ بە خێوكردن بەم و بەو/xo be xêwkirdin bem û bew: كتن: بەسەرەوگەران، مووشەكردن.

خۆ بەردان/xo berdan: كتپ:[ خۆ+ بەردان] بریتییە لە پتر خەرج كردنێک، كە لەوە پێش نەتكردبێت.  برێتی لەدەست بڵاوی و ماڵ بەفێڕۆدان.

خۆ بەردانەوە/xo berdanewe: كتن: تەمبەڵی كردن لە ئانقەست.

خۆ بەدەستەوەدان/xo bedestewedan: كتپ:[ خۆ+ بەدەستەوە دان] خۆدانەدەست، ملدان، تەسلیم بوون. ( خۆبەدەستەوەدان بەدوژمن ).  [ ئینگـ : self surrender ].

خۆ بەدیهینان/xo bedîhênan: كتپ:[ خۆ+ بەدیهێنان][ ئینگـ : Self – actualization, Self – realization].  

خۆ بەڕێوەبەر/xo beřêweber: نفا:[ خۆ+ بەڕێوەبەر] خۆژین، پشت بەخۆبەستوو، خاوەن کاری سەربەخۆ، سەر بەئۆتۆنۆمی. [ ئینگـ : Autonomous].

خۆ بەڕێوە بردن/xo beřêwe birdin: نفا:[ خۆ+ بەڕێوەبردن] خودموختاری.

خۆ بەڕێوەبەری/xo beřêwberî: نتـ: ئۆتۆنۆمی.[ ئینگـ : Autonomy]

خۆ بەزەوی دادان/xo bezewî dadan: كتپ:[ ئەردە] خۆبەزەویندان.

خۆ بەستانیەتی/xo bestaniyetî: كتن: سەردەستی ڕەها، فەرمانڕەوایی ڕەها.[ ئینگـ : Autarky]

خۆ بەستن/xo bestin: كتن:[ ئەردە] خۆگرتن، سازبوون و بێ نیازبوون، دەوڵەمەندبوون.

خۆ بەشت زان/xobeşit zan: نفا:[ خۆ+ بەشت+ زان] خۆبەگران زان.

خۆ بەكەمزان/xo bekem zan: كتن: وێش بەگوڵانە زانوو.

خۆ بەكەم زانین/xo bekem zanîn: كتن: بڕوا بەخۆنەبوون.

خۆ بردنەپێش/xo birdine pêş: كتن:[ خۆ+ بردن+ ئە+ پێش] خۆڕەپێش كردن، هەوڵدان بۆگەورەبوون، وێ وەرەوە بەردەێ( هـ){ درودی. ل .67}.

خۆ بردنەپێشەوە/xo birdine pêşewe: كتن:[ خۆبردنەپێش+ ئەوە]

1 – خۆڕەپێش خستن.

2 – خۆخۆشەویست كردن، بنكردەوە یان بەگوتنی چشتێك بەپێی دڵی یەكێك.

خۆ بڕیاردەر/xo biřyarder : كتن:[ خۆ+ بڕیار+ دەر( دان)] ئازاد، سەربەست، بەجیا، سەربەخۆ.

خۆ بڕین/xo biřîn: كتن:[ خۆ+ بڕین]

1 – خۆبرینداركردن بەتیغ، خۆكوژتن، وێ بڕیەێ ( هـ).

2 – لەخۆدان، بەسەر و پۆتراكی خۆدادان.

خۆ بڕینەوە/xo biřînewe: كتن:[ خۆبڕین+ ئەوە]

1 – بەدەست لەسەر و رودان لە شیوەن دا.

2 – جللک لەبەرخۆدا درین لەشین و شەپۆڕدا.

خۆ بزوێن/xo bizwên: كتپ:[ خۆ+ بزوێن][ ئینگـ : autokinesis]{ پەزیشكی. ل. 52}.

خۆ بژێر/xo bijêr: كتپ:[ خۆ+ بژێر( بژاردن)]

خۆ بۆ شەڕ ئامادەكردن/xo bo şeř amadekirdin: کتن: 

خۆ بۆ كوتان/xo bo kutan: كتن: وێ پەێ كوڕێ( هـ) : كوشش و تەقاڵای زۆر بو مەبەستێک.

خۆ بوواردن/xo buwardin: كتن:[ خۆ][ خۆ+ بوواردن]

1 – خۆتەمبەڵ و تەپكردن.

2 – درێغی كردن.

خۆ بین/xo bîn: نفا:[ خۆ+ بین( بینین)] خووەبین، بەفیز _ فێزدار، خۆپه‌ره‌ست، له‌خۆڕازی، خۆخواز.[ ئینگـ : Selfish].

خۆ بینین/xo bînîn: كتن: خۆدیتن.

خۆ بینی/xo bînî: ئان: فیز، دەعیە، بادی هەوایی.

خۆ پارازتن/xo paraztin: كتن:[ خۆ+ پارازتن] خۆدوورگرتن لە شتێک، پارێزكردن.

خۆ پارێز/xo parêz: نفا:

1 – پارێزگار. كەسێكە خۆی لە شەڕوكێشە و دەردەسەری و چشتی تر بپارێزێت.

2 – لەخواترس.

خۆ پارێزی/xo parêzî: نچ:

1 – پارێزگاری، دوورەپەرێزی.

2 – لەسەر خۆ بەوەڵام هاتن.

خۆ ڵێ پارازتن/xo lê paraztin: كتن:[ کباک][ خۆ+ لێ+ پارازاتن] خۆڵێپاراستن، خۆوەلێچتاندن، لێووشیاربوون.

خۆ پاراستن/xo parastin: کتن:[ خۆ+ پاراستن]

1 – ووریابوون.

2 – دوورەپەرێزبوون، وێ پارێزنڕێ ( هـ).

3 – بەرانبەری دەگەڵ دەست درێژكەر كردن.

خۆ پەرس/xo peris: ئانفا:[ خۆ+ پەرس( پەرستن)] خۆخواز، خۆبین، خۆپەسەند، وێ پەرس( هـ).

خۆ پەرست/xo perist: ئانفا:[ خۆ+ پەرست (پەرستن)] ئەزپەرست، باسمبێڵ، بەخۆناز، پارسووستور، پەرشت( کباک)، تەن پەروەر، تەنخوا، خۆبین، خۆپەسەند، خۆخۆ، خۆخواز، خوەپەرست، من منۆک، مرۆڤی بەفیزی.

خۆ پەرستن/xo peristin: كتن:[ خۆ+ پەرستن] وێ پەر‌سنەێ ( هـ).[ ئینگـ : self worship]

خۆ پەرستی/xo peristî: نچ:[ خۆ+ پەرست(پەرستن)+ یی] خۆبینی، باسمبێڵی، خۆویستی.

خۆ پەروەردەكردن/xo perwerde kirdin: كتن:[ خۆ+ پەروەردە+ كردن] خۆفیكارەكردن.[ ئینگـ : self discipline] { وەیس. ل. 26}.

خۆ پەڕاندنەوە/xo peřandinewe: کتن:[ خۆ+ پەڕاندن+ ئەوە] ئەملاوئەولاكردن.

خۆ پەسەن/xo pesen: ئانتـ:[ جەبا، ڕۆژ][ خۆ+ پەسەن(پەسەند)] خۆپەسەند، وێ پەسەن : كەسێ كە هەر خۆی پێ باشە.[ ئینگـ : Ego-centric]

خۆ پەسەند/xo pesend: ئانتـ:[ خۆ+ پەسەند] بافەدەنگ(رۆژ)، بەدەعیە، بەهەوا، بێ هۆش، تڕزل، تڕوتۆپ زل، خۆبەشتزان، لووتبەرز، لەخۆبایی.

خۆ پەسەندیی مەیە ڕیسواییە/xo pesendî meye řîswayiye: شڕ:[ ئد] خۆپەسەندیی جێی پاكانە ناگرێتەوە، خۆپەسەندكردن، خۆلەكەداركردن.

خۆ پەسەندی/xo pesendî: نچ: بافەدەنگی، بایی هەوایی، بەخۆفشین، بێ هۆشی، لەخۆبایی بوون.

خۆ پەسەنی/xo pesenî: نچ: خۆپەسەندی.

خۆ پەنهان كردن/xo penhan kirdin: كتن: خۆشاردنەوە.

خۆ پڕچەک کردنەوە/xo piřçek kirdinewe: کتن:[ خۆ+ پڕ+ چەك+ کردن+ ئەوە] خۆتەیارکردنەوە.

خۆ پشتەڤانییا/xo piştevanîya: نتـ:[ خۆ+ پشتەڤانی+ یا] خوە پشتەڤانییا : xwe piştevanîya.[ ئینگـ : self supporting ]

خۆ پۆش/xo poş: نفا: كەسێكە شەرم بكات یان خۆی داپۆشێت.

خۆ پۆشان/xo poşandin: كتن: خۆداپۆشین.

خۆ پۆشاندن/xo poşandin: كتپ:

1 – خۆوەشاندن.

2 – خۆداپۆشین، وێ پۆژنڕێ ( هـ).

3 – خۆپەنهان كردن.

خۆ پۆشانن/xo poşanin: كتپ: خۆپۆشاندن.

خۆ پێچدان/xo pêçidan: كتپ:[ خۆ+ پێچ+ دان] پێچ خواردن.

خۆ پێدادان/xo pêdadan: كتپ:[ خۆ+ پێ+ دادان] بەگژداهاتن، بەگژداپەڕین، ئامبازبوون.

خۆ پێدا كردن/xo pêda kirdin: کتپ:[ خۆ+ پێدا+ کردن]

:: خۆی پێدادەكات( بەزۆر).

خۆ پێشاندان/xo pêşandan: کتن:[ خۆپێشان دەدات] خۆپیشاندان.

خۆ پێشاندەر/xo pêşander: نفا:

خۆ پێشنیازی/xo pêşniyazî: نچ:[ خۆ+ پێشنیاز+ ی] پێشنیازا خویی( باد). [ ئینگـ : self syggestion]

خۆ پێناساندن/xo pênasandin: كتپ:[ ماف][ خۆ+ پێ+ ناساندن][ ئینگـ: Proof of identity]{ن. تاڵەبانی.ل.26}.

خۆ پێناسین/xo pênasîn: كتن:[ خۆ+ پێ+ ناسین].

خۆ پێنەگیران/xo pênegîran: كتپ:

1 – پەتپچراندن ( کباک)، لەووزە دا نەمان.

2 – خۆگەیاندنە كەسێک.

خۆ پێوەكردن/xo pêwekirdin: كتپ: خۆتووشی ڕووشەكردن، خۆپێوەهەڵاوەسین، خۆ پێوەهەڵكێشان.

خۆ پیتكان/xo pîtkan: کتن:

خۆ پیتكاندن/xo pîtkandin: کتپ:

خۆ پیتكێ/xo pîtikê: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : self ferilization]{ئە. قەرەداخی.ل. 127}.

خۆ پیتكان /xo pîtkan: کتن:

خۆت/xot: ڕنتــ:[ خۆ+ ت] تۆی تۆ، بۆخۆت، وێت ( هـ) : كەسی تر نا.

:: خۆت وەرە. مەبەست لەو كەسەیە كە لەگەلی داخووێی.

خۆتا/xota: ڕنتـ:[ خۆت+ ئا] خۆتدا : چشتی وا لە خۆتا گومان دەبەی.

خۆتان/xotan: ڕنتـ:[ خۆت+ ئان] وێتا ( هـ) خەلكی تر نا، ئێوە : مەبەست لەوانەیە، كە لە گەڵیان دا خووێی.

:: بۆخۆتان.

خۆتەن/xoten: شڕ:[ خۆ+ تەن] بەنەزانی.

خۆ تاش/xotaş: نفا:[ خۆ+ تاش(تاشین)] خۆتراش.

1 – مەكێنەی ڕیش تاشین.

2 – ئامرازی قەڵەم دادان.

خۆ تراش/xotiraş: نفا:[ خۆ+ تراش(تراشین)] خودتراش.

خۆ تاڵ كردن/xottalkirdin: كتپ:[ خۆ+ تاڵ+ كردن] ڕەزاگران بوون، وێ تاڵ كەردەێ ( هـ).

خۆ تلاندنەوە/xotlandinewe: كتن:[ خۆ+ تلاندنەوە] گەوزین، وێ ئەوەتلنڕێ ( هـ).

خۆ تۆزاوی كردن/xo tozawî kirdin: كتن:[ خۆ+ تۆزاوی+ كردن] بەسەرخۆدا هێنانی كارێك كە نەكراوە.

خۆ تووش كردن/xo tûš kirdin: كتن:[ خۆ+ تووش+ كردن] خۆتێوه‌گلاندن، له‌ کارێکی خراپ، یان چه‌رمه‌سه‌رەیەك‌.

خۆ توێژی/xo tiwêjî: كتن:[ خۆ+ توێژ( تویژین)+ ی][ ئینگـ : Self-analysis].

خۆ تێكردن/xo tê kirdin: كتن:[ خۆ+ تێ+ كردن] خۆخستنەناو كۆمەڵەوە، زیاتر بۆ شەڕگە دەگوترێت.

خۆ تێگەیاندن/xo têgeyandin: كتپ:[ خۆ+ تێ+ گەیاندن] خۆلێ نزیك كردنەوە، ئاووڕلێدانەوە.

خۆ تێگرتن/xo tê girtin: كتپ:[ خۆ+ تێ+ گرتن]

1 – خۆتێكردن: خۆ لەكاروبار یان كێشەیەك وەردان بۆ سوود لێوەرگر تنی.

2 – زۆرزیادخواردن.

خۆ تێوەردان/xo têwerdan: كتپ:[ خۆ+ تێ+ گرتن] خۆتێوه‌ردان، ده‌ستێوه‌ردان، خۆتێهه‌ڵكوتان.[ ئینگـ : Intervention]. 

خۆ تێهەڵسوون/xo těheľsŭn: كتن، نتـ، شڕ:[ خۆ+ تێ+ هەڵ+ سوون]

1 – بەزمانی لووس بوونەهەڤاڵ، خۆ بەدۆستی كەسێ پیشاندان، لەكەسێ نزیك بوونەوە، مەرایی كەسێ كردن.

2 – پەشتەپەشت، كاری پڕوپووچ، گووتەی پڕوپووچ.

خۆ تێهەڵقورتان/xo têheľqurtan: كتن، نتـ، شڕ:[ خۆ+ تێ+ هەڵ+ قورتان] خۆتێگرتن.

خۆ تێهەڵقورتاندن/ xo têheľqurtandin: كتپ:[ خۆ+ تێ+ هەڵ+ قورتاندن] خۆ تێكەڵ بەكار و باری ئەم و ئەو كردن.

خۆ تێهەڵقورتێنەر/ xo têheľqurtěner: نفا:[ خۆ+ تێ+ هەڵ+ قورتێن(قورتان)+ ئەر] هەڵمەتە كاسە، خۆبەرەپێش.

خۆ تیل كردن/xo tîl kirdin: كتن:[ خۆ+ تیل+ كردن]

1 – لابەلا ڕۆیشتن.

2- خۆ تاس و لوس دان.

خۆ جێ/xocê: ن: دانیشتوی قەدیمی لە گوند. { هەژار. ل. 250}.

خۆ جێیەتی/xocêyetî: نچ:[ خۆ+ جێ+ یەتی] هاووڵاتی.{ گیوی.ل. 374}.

خۆ جێیەكان/xocěyekan: نتـ:1-[ جێۆ]

1 – نەگوێزرەوەكان (بەرد یان كانزاكان) لەناوچەیەك پەیدادەبێت یان دەدۆزرێتەوە، بەبەراووردی Allochthonous.[ ئینگـ : Autochthonous].

2 – [ دەروو] لە دەروونزانیدا، ئەو بیرە دەگرێتە وە، كە ڕەهایانە بۆ خۆی گەڵاڵەی بكات پەیدادەبێت وە وەها دەركەوێت كە هەندێ لایەنی بیرۆكەكەی دەرەكی بێت وەك سەرچاوە.

3 – لەنەخۆشی زانستی دا :Pathology دۆزینەوەی تەنێك لەلەشدا كە لە بنەڕەتدا شانەی شێرپەنجەیین.

خۆ جیاكردنەوە/xo ciya kirdinewe: كتن: [ ئینگـ :Self Differentitaion].

خۆ چات كردن/xo čatkirdin: كتن:[ ڕوو][ خۆ+ چاتكردن][ ئینگـ :Self pollinisation].

خۆ چارەكردن/xočarekirdin: كتن:[ خۆ+ چارەكردن] خوچارەکرن( كباك).[ ئینگـ : Self treatment].

خۆ چاندن/xočandin: كتن:[ خۆ+ چاندن] خوە چاندن : xwe çandin .( كباك).[ ئینگـ : Self sown].

خۆ حەشاردان/xoĥešardan: كتن:[ خۆ+ حەشاردان] پەنابردن، هاواركردن، گریان، هەڵقرچان، خۆوەشارتن، خۆبوواردن : هانابردن بۆ یەكێك یان ووڵاتێك كە یارمەتی بدرێت.

خۆ خانەنشین کردن/xo xanenišîn kirdin: كتپ:

خۆ خەڵەتاندن/xoxeľetandin: كتپ: خۆنەزان و ناشی كردن.

خۆ خەواندن/xoxewandin: كتپ: خۆی خۆی دەنوێنێت.[ ئینگـ : autohypnosis]{ پەزیشكی. ل. 52}.

خۆ خڕدان/xoxiřdan: كتپ: ئامادە و تەیاربوون.

خۆ خڕهەڵدان/xoxiřheľdan: كتپ: خۆخڕدان.{ هەژار. ل. 250}.

خۆ خزمەت/xo xizmet: نتـ:[ خۆ+ خزمەت] خزمەتا خوە : xizmeta xwe ( کباک).[ ئینگـ : self service]. 

خۆ خزمەت کردن/xo xizmet kirdin: كتن:[ خۆ+ خزمەت+ کردن]

خۆ خستن/xoxistin: كتن: خۆكەواندن، خۆفڕێدانەخوار.

خۆ خستنەبەر/xoxistine ber::

خۆ خستنەشوێن/xo xistine šiwên: كتپ:[ دەروو] پێچەوانەی خستە ئۆباڵە : كەسەكە هەست دەكات رەوشتەكانی و‌ەك هەمان رەوشتەكانی كەسەكانی ترن، لەوانەیە بەم رەوشتانە هەڵ بخێت بەئاگایی یان بە نائاگایی.

خۆ خستنەمەترسییەوە/xo xistine metirsîyewe: :[ خۆی خستە مەترسییەوە]

خۆ خڵافان/xoxiľafan: كتپ: خۆخافڵان

خۆ خڵافاندن/xoxiľafandin: كتپ: وێ خڵاوناێ ( هـ)، خۆخافڵاندن: خۆبەچشتێكەوە خافڵاندن، سستی كردن.

خۆ خڵافانن/xoxiľafanin: كتپ: خۆخڵافاندن.

خۆ خڵافكێ/xoxiľafkê: نتـ: خۆخڵافاندن.

خۆ خووا/xo xuwa: نفا: خۆبین، خۆپەرست، خۆپەسند.

خۆ خووەردان/xo xuwerdan: كتن: خۆبەرخۆرخستن، لەبەر بەڕۆچكەدانیشتن.

خۆ جوێندن/xo xuwerdan: كتن: خوە خوەندن.[ ئینگـ : self study]

خۆ داخەرە/xo daxere: نتـ:[ كیمیـ][ ئینگـ: automatic reclosure].

خۆدار/xodar: ئانتـ:[ خۆ+ دار] ددان بەخۆداگر.

خۆداری/xodarî: نچ:[ خۆدار+ ی]

1 – ددان بەخۆداگری، پارێزگاری.

2 – خوداپەرست.

3 – پشو، لەسەرخۆیی.

4 – دەس ڕاگرتن.

خۆ داكوتان/xo dakutan: كتن: مەبەست لەخۆدامەزراندنە، خۆ قایم كردن لەزەوییدا، ڕێشەداكوتان .

خۆ داگرتن/xodagirtin: كتپ:1- خۆحەشاردان بۆ بیستنی ئاخۆتنی ئەم و ئەو. 2- خۆ لە كەسێك یان نێچیر مات كردن.

خۆ داگیركردن/xo dagîr kirdin: كتپ: ددان بەخۆداگرتن، خۆڕاگرتن.

خۆ دانان/xo danan: كتپ:

1 – خۆ لەپێناودا دانان و بەخت كردن، خۆبەكوشت دان. خۆبەكوشتن دان.

2 – بریار لەسەر خۆدان.

:: خۆم داناوە، بچمەسەری.

خۆ دانەدەست/xo danedest: كتپ: خۆبەدەستەوەدان.

خۆ دان بەدەستەوە/xodan bedestewe::

خۆ دانووساندن/xodanûsandin: كتپ: خۆگرتن، خۆلەكەمین نان، خۆداگرتن.

خۆ دەرخستن/xo derxistin: کتپ:

:: بۆ پارە و خۆدەرخستن یاری بە هەست و ناخی دایکی شەهیدان بکەم.

خۆ دەرخستنەوە/xo derxistinewe::

خۆ دەستپێکەر/xo destpêkirdin: نفا: لڤین : دەست پێکەرا خوە : xwe dest pê dike ( باد), خوە خوەش : xwe xweş .[ ئینگـ : self starter]

خۆ دەستپێکردن/xo destpêkirdin: ئانتـ: خوە دەست پێ دکە : xwe dest pê dike ( باد).[ ئینگـ : self starting]

خۆ دروستکەر/xodirustker: كتن:[ خۆ+ دروست+ کەر( کردن)] خۆئافرێنەر.

خۆ دزینەوە/xodizînewe: كتن:[ خۆ+ دزین+ ئەوە][ خۆی دەدزێتەوە، خۆی دزیەوە]

1 – وێ ئەوەدزیەێ( هـ)، باچاندن، بەنهێنی بەجێ هێشتن، خۆپەنهان كردن، خۆدانەپەنا، خۆشاردنەوە، خۆگرتن، خۆنەدیوكردن، كووزبوون، گووێ گرتن لە پەنایەكدا، لەپەناوكەڵێنەوە بۆ دەرچوون.

2 – [ مجـ] باریكرێسی : بریتییە لەدانەواندن وقسەی لووس كردن.

3 – پاشەكشێ، كشانەدوواوە، پەشیمانی، هاتنە دواوە لە شەردا.

خۆدیتن/xo dîtin: ن، كتن: بڤار(كباك)، بووار.

خۆرۆنان/xo řonan: كتن:[ مكـ] خۆدانان، خۆبەختكردن، خۆ لە پێناونان.

خۆڕا/xořa: نفا:[ خۆ+ ڕا()]

1 – لاسار، كەسێك كە هەر بەقسەی خۆی بكات.

2 – بێخۆ، بەلاش

:: بەخۆڕایی.

خۆڕایی/xořayî: ن:

1 – لاسار و سەرسەخت.

2 – بەلاش، خووێڕایی، فیڕۆ، مفت، هەروا، چشتی پێ پارە، شتی بێ بەدەل.

3 – بەهیچێ چوگ.

4 – بێ هۆ، لەهیچێ.

بەخۆڕایی چوون/be xořayî čǔn: كتن: بەهەواداچوون، بەدووكەڵ بوون.

خۆڕا و بۆڕا/xořa û bořa: نچ: خۆڕایی، بەلاشی.

خۆ ڕابەری/xo řaberî: نتـ:[ خۆ+ ڕابەر+ ی] بەسەرخۆدا زاڵبوو.

خۆ ڕاپسكان/xo řapiskan: كتن:[ خۆ+ ڕاپسكان] خۆرزگاركردن لەدەس ئەوانەی كە گرتوویانە.

خۆ ڕاپسكاندن/xo řapiskandin: كتپ:

خۆ ڕادەسكرن/xo řadestkirin: كتپ: خوە رادەستکرن : xwe radestkirin( باد)، سەرتەواندنا خوە : sertewandina xwe.[ ئینگـ : self submission]

خۆڕاگر/xo řagir: ئانفا:[ خۆ+ ڕا+ گر(گرتن)]

1 – بەگیر، بەسەبرو پشوو، بارقۆل، بەئارم، بەحەوسەڵە، بەپشوو، پشوو درێژ، خوددار.

2 – بەردەوام، پایا، پانیە_ پایندە، پاوەچێ، پایەدار، جێقایم، هەمیشەیی. : گیاندارێكە لەبەرانبەر گێچەڵ و كارەساتی ڕۆژگاردا خۆی بگرێت.

خۆ ڕاگرتن/xo řagirtin: كتن:[ خۆ+ ڕا+ گرتن] بەرگەگرتن، ڕەنج دان، ئازارچێشتن، لە ژێر بارێكی گراندا، لەتوانادابوون، پێكران، بەحەوسەلەبوون، پشووهەبوون، ددان بەخۆداگرتن، ئارام گرتن.

خۆ ڕاگری/xo řagirî: نچ:[ خۆڕاگر+ ئی] پشووداریی، لەسەرخۆیی، ئارامی، حەوسەڵە.

خۆ ڕانان/xo řanan: كتپ: خۆنیشاندان، خۆنوواندن.

خۆ ڕانانی بەجێ/xo řananî becê: كتن: بافیش ودرۆ كردن، چاپكردن، خۆهەڵ كێشانی درۆزنە.

خۆڕست/xořist: نتـ:[ خۆ+ ڕست] خۆڕسكی، خواكرد. : شینایێكە بە بێ چاندن سەوز بوو بێت، واتا ئەو دار و گیایەی كەس نەی ڕواندبێت.

خۆڕستی/xořistî: نچ:[ خۆڕست+ ئی] هەڵەسوون، گیای پاش دروون هەڵ داتەوە.

خۆڕسک/xořsk: نتـ:[ خۆ+ ڕسک] دەسكردی خوا، دروست نەكراو.

خۆڕیسک/xořîsk: نتـ:[ مكـ]

1 – خێرۆك، زگماک، لەخۆوە پێگەیشتوو: ئەو دەخڵەیە، كە دانی وەریوی پارشین بووبێتەوە.

2 – خۆڕسكی، ڕەمەكی : دارێكە لە خۆیەوە ڕووابێت، چشتێكە لە خۆوە هاتبێتە دی.

خۆ ڕوو/xořû: ئانتـ:[ هـ، ڕەوا][ خۆ+ ڕوو] پەتی، خووری، ڕووت، خاووس، خواس، كۆت، قووت، كرۆك، برجەقان( كباك)، ڕوون، خاوێن، وێژە، بێ خەوش : ڕەنگ پاقژ و بێزەدە.

خۆ ڕێكخەر/xořêkixer نتـ:[ خۆ+ ڕێكخەر( ڕێكخستن)][ ئینگـ : self adjusting]

خۆ ڕێكخەرە/xořêkixere: نتـ:[ كیمیـ][ ئینگـ:automorphous]{ج. عەبدول.سەردەم. ل. 21}.

خۆژی/xojî: نفا:[ خۆ+ ژی(ژین)] بژیك، خۆژیو: كەسێك چاوی لەیارمەتی كەسی تر نەبێت.

خۆ ژیاننامە/xojyanname: نتـ:[ خۆ+ ژیان+ نامە] ژیاننامەی خۆ : نووسینی ژیانی نووسەر بە پێنووسی خۆی [ ئینگـ : Autobiography].

خۆ سەپاندن/xosepandin: كتن:[ واز][ ئینگـ: self assertion]

خۆسەر/xoser: نتـ:[ ئەردە] خودسەر، مەردوومی سەرەخەر، كەللەڕەق.

خۆسەری/xoserî: نچ:[ ئەردە] سەرەخەری، كەللەڕەقی، سەربەخۆیی.

خۆ شاردنەوە/xoşardinewe: كتن، نتـ:[ خۆ+ شاردن+ ئەوە]

1 – خۆپەنهان كردن، خۆدزینەوە، شەرمكردن، بووسەدانانەوە : خۆشاردنەوەی كەسێك یا كەسانێك لە شوێنێكی نەدییو لە نیازی دەگیرخستن و پەلاماردانی دوژمن( لەشەڕدا) یان ڕێبوار و كاروانی ( بەنیازی ڕووتكردنەوە).

2 – [ ئد] باریكرێسی.

خۆ شاردنەوە/xoşardinewe: ن:[ واز] چاوشیلكانێ. فێكەكوونی، چاوشاركێ، قەرەقەرە، فێكەوەكونا، چاوقووچانێ، دزدزانێ، شاركەوانێ: جۆرە گەمەیەكە.

خۆ شۆرگە/xoşorge: نتـ:[ خۆ+ شۆر(شۆرتن)+ گە]       .

خۆ شۆرگەی گەرم/xoşorgey gerim: نتـ:[ خۆ+ شۆر(شۆرتن)+ گە] حەوزی گەرماوی ئاو.

خۆ شێتكردن/xoşêt kirdin: كتن:[ خۆ+ شێتكردن][ ئینگـ:Maniacal]{ پەزیشكی.ل. 202}.

خۆ شیرین كردن/xoşîrîn kirdin: كتن:[ خۆ+ شیرین+ كردن] وێ شیرین كەردێ ( هـ) : مەبەست لە خۆ تێهەڵسوون و گووتن و كردنی چشتێك لای یەكێك.

خۆفرۆش/xofiroş: نفا:[ خۆ+ فرۆش(فرۆتن _ فرۆشتن)] كەسێكە ماڵ و سامانی گێتی، لەناوی باش و نامووس و ئابڕووی خۆشتر بووێ.

خۆ فرۆشتن/xofiroştin: كتن:[ خۆ+ فرۆشتن]       .

خۆ فرۆشیی/xofiroşî: نچ: ماڵ و سامان و بێگانە لە ناو و نامووس و ئابڕووی خۆی خۆشتر بووێت، بەكرێگیراو.

خۆ فیکارە/xofîkare: ئانفا:[ خۆ+ فیکارە(فی( فیر)+ کارە)] خۆفیربوو، لای خۆفێربوو( بەبێ قوتابخانە)، خوفێرکری، خوه هین کری : xwe hîn kir( باد).[ ئینگـ : self taught ]{ سەلاحەدین، ل، 828}

خۆقایمکردن/xoqayimkirdin: کتن:[ خۆ+ قایم + کردن] [ ئینگـ : self sealing]

خۆ كار/xokar: ئانتـ:[ خۆ+ كار] [ ئینگـ : self active, self acting]

خۆ كارێتی/xokarêtî: ئانتـ:[ خۆ+ كارێتی] [ ئینگـ : self activity]

خۆ كاری/xokarî: ئانتـ:[ خۆ+ كاری] [ ئینگـ : self action ]

خۆ كایی/xokayî: نتـ:[ خۆ+ كایی] خۆبێنی.

خۆ كرد/xokird: نفا:[ خۆ+ كرد(كردن)] كاری خۆیی، دەستكرد، یەكسەرە، بێ ترس.

خۆ كردن/xokirdin::

خۆ كردنە/xokirdine::

خۆ كردنەژێرئاوا/xokirdine jêrawa: كتپ:[ ئەردە] بینەكێشان.

خۆ كردنەوە/xokrdinewe: كتن، كتپ: پەتپساندن، خۆرزگاركردن، خۆوازكردن.

خۆ كردنە گاو و گەردوون/xokirdine gaw û gerdûn: :

خۆ كردی/xokirdî: ئان:[ ] جەڵەبی، بازاری: شتێك لە لایەن ناشارەزاوە دروست كرابێت.

خۆ كوژ/xokuj: نفا:[ خۆ+ كوژ( كوشتن)] كەسێكە زۆرخۆی ماندوو بكات، كەسێكە بەدەستی خۆی خۆی بكوژێت.

خۆ كوژتن/xokujtin: كتن:[ خۆ+ كوژتن] خو کوشتن، خۆلەناوبردن : مەبەست لە خۆماندووكردن یا لە خۆدان.[ ئینگـ : self slaughter].

خۆ كوژی/xokujî: نچ:[ خۆ+ كوژ( كوشتن)+ ی] [ ئینگـ : Suicide].

خۆ كشان/xokišan::

خۆكورووژم هەڵێنان/xokurûjim heľênan: كتن: پەلكین(كباك)، خۆوێكهێنان، بەچوارپەلان ڕۆیشتن.

خۆكێشان/xokêşan: كتن: خوشین و ڕۆیشتن بۆ شووێنێك بە بێ هێزی.

خۆكێشانەوە/xokêşanewe: كتن:[ خۆ+ كێشانەوە] خۆ لەبەر یەك كێشانەوە، پاشگەزبوونەوە، دەستهەڵگرتن لە كار و فەرمانێك، كێشمانی لەش : ووشەیێكە لە أووی سووكێتییەوە بۆ مردنی كەسێكی بەكاردەبرێت.(تێبینی : خۆكێشانەوە جیاوازە لە خۆدزینەوە).

خۆكێش كردن/xokêş kirdin::

خۆگر/xogir: ئانفا:[ خۆ+ گر(گرتن)]

1 – ئارام گرتوو _ بەئارام، بەپشوو_ پشوودار، بەسەبر، بەرگەگر، بەرگر، پایەدار، بەرگری كار، توندوتۆڵ، خۆگیر، دانبەخۆداگر، دڵفڕە، شازدەهەناسە.

2 – [ ئد] بتەو(كهـ): كچێنی پێماو، كچێنی دار، كچی ماڵ( ئەو كچەی بنی نەپژابێت).

3 – بهكۆنترۆڵ، له‌سه‌رخۆ، هێمن.[ ئینگـ : Self-controlled، Restrained].

خۆگرتن/xogirtin: كتن:[ خۆ+ گرتن]

1 -[ كشت] پەلداكوتان، ڕیشە داكوتانی گیا .

2 – گوێ گرتن (بە نهێنی لە ئاخاوتنی خەڵك). ویستان(بەدزییەوە) بۆ گوێگرتن لەخەلك و ئاگایی وەدەس هێنان.

3 -[ ئد] دەوڵەمەندبوون.

4 – چەقیین، لەسەرپێ.

5 – پەلتین، توندگرتن، گرزبوون.

خۆ گرتوو/xogirtû: ئانفا:[ خۆ+ گرتوو( گرتن)] قایم، پته‌و، سه‌قامگیر، جێگیر.[ ئینگـ : Stable].

خۆ گرتووی/xogirtûy: نچ:[ خۆگرتوو+ ی] سه‌قامگیری، پته‌وی، دان بەخۆداگرتن، زاڵبوون بەسەر خۆ، خۆڕابەری.[ ئینگـ : Stability].

خۆ گری/xogirî: نچ:[ خۆ+ گر( گرتن)+ ی] پارێزراو، بەرگری. سیتێمی ئیمیون.[ ئینگـ : Immune system].

خۆ نەگر/xonegir: نفا، ئانفا:[ خۆ+ نە+ گر (گرتن)] سست، پڵپ، كێوی، ناڕام، ڕەمۆك، یاخی.

خۆ نەگرتوو/xonegirtû: ئانفا:[ خۆ+ نە+ گرتوو(گرتن)] پەلەشت.

خۆ گۆڕینی میولاری/xo gořînî mîwlarî: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : mullerian mimicry ]{ ئە. قەرەداخی.ل. 90}.

خۆ گۆڕین بەپێی ژینگە/xo gořînî mîwlarî: نتـ:[ زیند][ ئینگـ : mimicry ]{ ئە. قەرەداخی.ل. 87}.

خۆ گوژ/xoguj: نفا:[ خۆ+ گوژ] لەكاتی زكچوون.[ ئینگـ : Tensemus]

خۆ گوشین¹/xoguşîn: كتن:[ پز، نخ] لەكاتی زكچوون.[ ئینگـ : Tensemus]{ پەزیشكی. ل. 363}.

خۆ گوشین²/xoguşîn: كتن:[ پز، نخ] خۆگووشینی كۆمی ( لەكاتی پیسایی كردندا).[ ئینگـ : Rectal Tensemus]{ پەزیشكی. ل. 363}.

خۆ گوشین³/xoguşîn: كتن:[ پز، نخ] لەكاتی میزكردند.[ ئینگـ : Vesical Tensemus]{ پەزیشكی. ل. 363}.  

خۆ گورج كردن/xogurc kirdin: كتن:[ خۆ+ گورج+ كردن] خۆهەڵكردن.

خۆ گونجان/xoguncan: كتن: خۆسازان.

خۆ گونجاندن/xoguncandin: كتپ:

1 – گۆڕانی بوونەوەر یان بەشێكی بۆزیاتر خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخی ژینگەدا. [ ئینگـ : adaption]{ زەویناسی. ل. 2}.

2 – [ دەروو][ خۆ+ گونجاندن] دەشێت لەكاتی ئەم بەرەڤاژۆیەدا گۆڕانكاری بنەڕەتی بەسەر بوونەوەری زیندوودا بێت بۆ پارێزگاری كردن لە جۆری خۆی، یاخود گۆڕانكاری بەسەر ڕەفتاریدا بێت وەك بەدەمەوە هاتنی بۆ گۆڕانكاری ژینگەی كەی، بەڵام لە كۆمەلناسیدا چەمكەكە ئاماژە بەو گۆڕانانە دەكات كە لە ڕێكخستنی كۆمەڵایەتی یاخود ڕوناكبیریدا ڕوودەدەن، یاخود لەهەر سیستمـێكی كۆمەڵایەتیدا وەك سیستێمی خێزانی یاخود ئابوریانە.{ كۆمەلناسی.ل. 13}.

3 – خۆسازاندن.

خۆ نەگونجاندن/xoneguncandin: كتپ: خۆنەسازاندن.

خۆ گێڕان/xogêran: كتن:[ خۆ+ گێڕان] سەربەخۆیی.

خۆ گێل كردن/xogêl kirdin: كتن:[ خۆ+ گێل+ كردن] خۆناشی كردن : بەدرۆ خۆ بێگانەكردن لە شتێك.

خۆ گیڕ/xogir: ئانفا: خوددار، سەربەخۆیی : كەسێكە كە ددان بەخوێدا بگرێ.

خۆ گیڕی/xogirî: نچ: خودداری : ددان بەخۆداگرتن لەكارێكی دا.

خۆ گیڤ كردن/xogîv kirdin: كتپ: بم كردن.

خۆ لەبەرنان/xolebernan: كتن: تێوەچوون، دەست پێكردن، خۆتێوەدان.

خۆ لەپێناونان/xolepênawnan: :

خۆ لادان/xoladan: كتن:[ خۆ+ لا+ دان][ خۆلادەدات، ]

خۆ لە حەشاردان/xoleĥeşardan: كتن: خۆلەبووسەدان.

خۆ لێخۆش كردن/xolêxoş kirdin: كتپ:[ خۆ+ لێ+ خۆش+ كردن] خۆبەتەمای شتێك كردن، كەوتنەسەر تەماح(تەماع).:: خۆم لێ خۆش كردبوو، بیبەم بۆخۆم.{ ڕێژگە. ل. 111}.

خۆ لێدزرانەوە/xolêdizranewe: :[ خۆی لێنادزرێتەوە].

خۆ لێ بێساحێب كردن/xo lê bê saĥêb kirdin: كتپ:[ خۆ+ لێ+ بێ+ ساحێب+ كردن] خۆلێ بێخاوەن كردن.

خۆ لێكدان/xolêkdan: كتن:[ خۆ+ لێک+ دان]

خۆ لێكردنەپەڵاس/xolě kirdine peľas: كتپ: خۆلێ كردنە پیڵۆس.

خۆم/xom: ڕن:[ خۆ+ م] من خۆم، ئەمن بۆ خۆم، وێم _ ویم( هـ).

خۆمان/xoman: ڕنتـ:[ خۆ+ مان] ئیمەخۆمان. ئێمەبۆخۆمان، وێمان( هـ) : مەبەست لە بێژەرەكە چەند كەسێكی لەگەڵ بێت. كە خۆی بیڵی لەزمان دانیشەوە.

خۆمانە/xomane: نتـ: چشت یا كەسێكی خۆیی محرم. محرەمانە، خزمانە.

خۆمانەخۆمانە/xomanexomane: نتـ: مەبەست لە ماڵ جوداكردنەوەی یەكێكە لەگەڵ یەكێكی تردا.

خۆمانی/xomanî: نچ: خزمانی، دۆستانی.

خۆماڵ/xomaľ: نتـ:[ خۆ+ ماڵ] خاوەندماڵ.

خۆماڵی/xomaľî: نچ:[ خۆماڵ+ ئی] خاوەندماڵی، خۆسەری، چشتی تایبەتی كە بۆ خۆتێهەڵگرتبێت.

خۆماڵیكردن/xomaľî kirdin: كتپ: بەمیری كردن.

خۆماڵیكردنەوە/xomaľî kirdinewe::

خۆ ناسی/xonasî: كتن:[ خۆ+ ناس( ناسین)+ ی] ناسینی توانا و سنوور و هەڵەی خۆ.

خۆ ناسین/xonasîn: كتن:[ خۆ+ ناسین].[ ئینگـ : self understanding ].

1- پەرفین( کباک)، شەیتان پێپێكەنین : لاوێكە یا گەورە كچێكە تەمەنی 14- 15 ساڵی.

:: لەوەتی خۆم ناسیوە: واتا (بلوغم) بووە.

2 – چۆنێتی باری خۆی و دایك و باب و كار و پیشە و پایەی خۆزڕنین.

خۆ نەخۆشخەرە/xonexoşxere: نفا:[ خۆ+ نەخۆش+ خەرە(خستن)] خۆگەیاندنە مەلا

خۆ نەویست/xonewîst: ئانتـ: بێهەوا(مجـ)، بێفیز، لەخۆبردوو.

خۆنما/xonima: نتـ:[ ئەردە] خۆنووێن.

خۆنمایی/xonimayî: نچ:[ ئەردە] خۆنوواندنی.

خۆ نووس/xonûs: نفا:[ خۆ+ نووس( نووسین)]

1- پاندان: پێنووسێكە مەرەكەبی هەڵدەمژێ و ئیتر تا مەرەكەبەكەی ناوی ووشك دەبێت هەر دەنووسێت.

خۆ نوواندن/xonuwandin: ن:[ خۆ+ نوواندن] فیزكردن، مەبەست لە خۆدەرخستنی كەسێكە بەكردنی چشتی باش، یا پۆشاكی جوان و تازە یان بە پایە و فیشاڵ یان بە كەس و كار و كەسانی گەورە.

خۆ نووێن/xonuwên: كتن:[ خۆ+ نووێن] فیزكردن، هەوانوواندن. كەسێكە خۆی بنووێنێت.

خۆ نووێنی/xonuwênî: نچ:[ خۆ نووێن+ ئی] خۆنیشاندان و خۆ بردنە پێشەوە.

خۆ نیشاندان/xonîşandan: كتپ:[ خۆ+ نیشاندان] خۆنوواندن.

خۆ ووڵات/xowuľat: نتـ:[ خۆ+ ووڵات] هاوووڵات.

خۆ ووڵاتی/xowuľatî: نچ: هاوووڵاتی، هاوشاری.

خۆ و بەخت/xo û bexit: نتـ:[ خۆ+ و+ بەخت] خوابەختەكی.

خۆوەر/xower: نتـ:[ خۆ+ وەر] خۆڕسك، خۆڕست.

خۆوەڕسیان/xo weřsiyan: كتپ:[ زاین][ خۆ+ وە+ ڕسیان] ئاوهێنانەوە(رەحەت كردن)بەدەست، دەستپەڕلێدان، مشتە، بەدەستكرد تۆماو هێنانەوە، مەنی هێنانەوە.

خۆوێژ/xowêj: نتـ:[ خۆ+ وێژ] شاعرێ كەبێفكر كردنەوە شیعر دەڵێت.

خۆوێل/xowêľ: نتـ:[ خۆ+ وێل]     .

خۆوێل كردن/xowêľ kirdin: كتپ:[ خۆوێڵ+ كردن]

1 – خۆگێل كردن، خۆهەڵەكردن.

2 – بەئانقەست لەرێ دەرچوون.

خۆوێنە/xowêne: نتـ: وێنەكێشانی خۆ.[ ئینگـ : self-portrait]{ ج. عەبدول. هونەرییەكان. ل. 38}.

خۆ هاویژتن/xohawîjtin: كتن:[ خۆ+ هاویژتن] خۆفڕیدان.

خۆ هاویژتنێ/xohawîjtinî: نتـ:[ واز][ هـ] گەمەیەكی كوڕانە.

خۆ هاندان/xohandan: كتن:[ خۆ+ هاندان][ ئینگـ : auto-catalysis].

خۆ هەڵاویشتن/xoheľawîştin: كتن: هەڵبەزین بەتەكانەوە لە ژێڕ ڕا بۆسەرەوە

خۆ هەڵبەست/xoheľibest: نتـ:[ خۆ+ هەڵبەست] درۆ و ساختەیە كە یەكێك هەر لەخۆیەوە هەڵی ببەستێت.

خۆ هەڵبژاردن/xo heľbijardin: كتپ:[ خۆ+ هەڵبژاردن][ ئینگـ : self selection].

خۆ هەڵتراندن/xoheľtiřaandin: كتپ:[ خۆ+ هەڵتڕاندن] خۆهەڵكشێانی بۆ چشتێك كە لێی نەیەولێی نەوەشێتەوە.

خۆ هەڵخەڵەتاندن/xoheľxistinewe: كتن:[ خۆ+ هەڵخەڵەتاندن] قەناعەت بەخۆکردن بەزۆر بۆ ڕاستبوونی شتێك کە لە ئەسڵ دا وا نەبێت.

خۆ هەڵخستنەوە/xoheľxistinewe: كتن:[ خۆ+ هەڵخستنەوە] هەڵپەڕواپەڕكردن، ڕاپەڕین.

خۆ هەڵدان/xoheľdan: كتن، ن:[ خۆ+ هەڵدان] پرای، پەرین، پردبوون(كهـ)، بازی گەورەی بردن، بازدان، خۆهەڵ كێشان.

خۆ هەڵسەنگاندن/xoheľsengandin: كتپ:[ خۆ+ هەڵسەنگاندن][ ئینگـ : self evaluation]{وەیس.ل.32}.

خۆ هەڵشەنگاندن/xoheľşengandin: كتپ:[ خۆ+ هەڵشەنگاندن] خۆهەڵتڕاندن.

خۆ هەڵكردن/xoheľkirdin: كتن:[ خۆ+ هەڵكردن] داوێن و بەلاداكردن و خۆخڕكردنەوە.

خۆ هەڵكێش/xoheľkêş: ئانفا:[ خۆ+ هەڵ+ كێش] بافیشكەر، بەچاووأاو، چاووڕاوكەر، فشەكەر، فیزلێدەر، بە خۆهەڵدەر، لاف لێدەر، فیشاڵكەر: كەسێكە بەفیشاڵ و درۆ خۆی هەڵكێشێت.

خۆ هەڵكێشان/xoheľkêşan: كتن:[ خۆ+ هەڵ+ كێشان] پاخان، خۆپڤدان، خۆهەڵدان، فشەكردن، بەخۆهەڵگوتن، فیزكردن، لاف لێدان، هاشەوهووشەكردن، فش و هووأ كردن، شات وشوت، لەدوای ووشەی جاخان دێت.

خۆ هەڵكێشی/xoheľkêşî: نچ:[ خۆهەڵكێش+ ئی] فشە، لاف، هاشەوهووشە.

خۆ هەڵواسین/xoheľwasîn: کتن:[ خۆ+ هەڵواسین] چەل و مەل، پاڵدانەوە.

خۆ هەڵوەشێن/xoheľweşên: کتن:[ خۆ+ هەڵوەشێن] خوەهلوەشینە : xwe hilweşîne.( باد).[ ئینگـ : self unloading ] 

خۆییەسەركەوتن/xoyiye serkewtin: نتـ:[ وەر] ئەو تیپەی لە پلەیەكەوە بۆ پلەیەكی دی سەردەكەوێت.[ ئینگـ : Automatic promotion]{ وەیس. ل. 12}.

.

.

___________

خۆ ² /xo: ئان:

1 – زویر، تووڕە.

2 – ئاشنا و ناسیاوی تێكەڵ.

3 – هۆش.

.

.

___________

خۆ ³ /xo: ئمـ: ئایا، ئەرێ : وشەیە كە بۆ سەرسوورمان و سەرزەنشت كردن بەكاردەهێندرێت، لەكاتێكدا تۆ چاوەڕوانی شتێک یان ڕووداوێک دەبێت كەچی ئامانجت نایێتە دی

:: خۆ تۆ نەهاتی! .

:: خۆ من كفرم نەكرد؟.

.

.

____________

خۆ 4 /xo: ئاک:

1 – بەڕاستی، بێ گومان.

:: خۆ لەگەڵم دێیە سەردەشتی.

2 – ئەگەر، كە

:: خۆ كە نەیەی ئیتر گلەیی مەكە !.

:: خۆ تۆ لای خۆت پیاوی !.

.

.

.

.