تایبەت/taybet: ئان:[ ؟ ]

1 – سەرئاسا : حاڵی شتێك، كەسێك یا كێشەیەك كە لە چاو شتێك كەسێك یا مەسەلەیەكی دیكە شاز تربێ.

2 – تەرخان.

تایبەتدان/taybetdan: كتن:[ تایبەت +دان] شتێك جیاكردنەوە و دانان بۆ كار و مەسەلەیەكی هەڵبژاردە، تەرخان كردن.

:: ئەو ژوورەم تایبەت داوە بە میوانان.

:: ئەو دەورییەم تایبەت داوە بە تۆ كسی دیكە هەقی نیە تێیدا بخوات.

تایبەتمەند/taybetmend: نتـ:[ تایبەت+ مەند] تایبەتدراوە، بژاردە، سەرئاسای.

تایبەتمەندبوون/taybetmendbûn: كتن: سەرئاسابوون.

تایبەتمەندكردن/taybetmend kirdin: كتپ: سەرئاساكردن.

تایبەتمەندی/taybetmendî: نچ: سەرئاسای. [ ئینگـ : property]

تایبه‌تمه‌ندی موگناتیسی/taybetmendî muginatîsî: نتـ: راكێشان. [ ئینگـ : Magnetism]

تایبەتمەندێتی/taybetmendětî: نچ:[ تایبەت+مەند+ێتی] سخڵەت. [ ئینگـ : idosyncrasy ].

تایبەتیی/taybetîy: نچ:[ تایبەت+ ئیی] دانستە، بژاردە، دەستبژێر، خۆماڵی، خۆكرد، تابێتی، خۆسەر، تایەبەنی، تایەكاری، ڕادایی، دەستندە، خاسما، نەخازەڵا، بەلاوە، كلا، تەرخان.

تایبەتیی بوون/taybetîy bûn: كتن:[ تایبەتی+بوون] ئارێسە یان كارێك كە ئاسایی نەبێت و چلۆنایەتی و بارودۆخی خۆی هەبێت.

تایبەتی بە ئێستا/taybet be êsta: ن: دواژمارە. [ ئینگـ : current]

.

بەتایبەت/betaybet: ئاکتـ:[ بە+ تایبەت] بەتەنها، تەنانەت، تەنانە.  

بەتایبەتی/be taybetîy: نچ:[ تایبەت+ی] تایبەتمەند. خووەسەر، نەخازم، نەخوازا، نەمازە. 

موڵكایەتی تایبەتی/muľikayetî tayibetî: نتـ:[ ماف][ موڵكایەتی+ تایبەت+ ی] .[ ئینگـ : Private property ]{ نوری تاڵەبانی، ل، 279}

.

.

.

.