تەزوو/tezû: ن: تۆسی، تاڤۆیی، سۆز، گرمژە : مووچڕكێكی بێ پەروایە، دێ بەسەر ئەندامی گیانداراندا لە سەرمان یان لە ترسان یان لە بیستنی كاری هەندێک تشتەوە.
تەزوو پێاهاتن/tezû pêhatin: كتن:[ تەزوو+ پیا+ هاتن] تەزووڵێداهاتن، تەزی تێڕۆبوون لەترسان.
تەزووپێداهاتن/tezû pêdahatin: كتن:[ تەزوو+ پێدا+ هاتن] مچووڕک پێداهاتن، ڕاست بوونەوەی تووكی لەش، تەزووپیاهاتن.
.
.
__________________________
تەزوو/tezû: ن:[ کەش][ تەز+ ئوو] سوو، كزەی با.
:: تەزووی ساردە: سووی ساردە.
.
.
______________________
تەزوو/tezû: ن:[ نخ][ تەز+ ئوو] كەلیژ، شەوت : ئازارێكە لەگووێی ڕەشەوڵاخ و ئاژەڵاندا پەیدا دەبێت.
.
.
__________________________
تەزوو/tezû: نتـ:[ فیز][ تەز+ ئوو] تەووژم، لووزەو، لێشاو..[ ئینگـ : current].
تێبینی |
زاراوەینكی زانستییە بۆ گەلێک بابەت بەكاردەهێندرێت |
:: تەزووی ئێلێكترێک( كارەبا)
:: تەزووی هەوا
:: تەزووی ئاو
:: تەزووی دەریا
تەزووی بەردەوام/tezûy berdewam : نتـ:[ فیز][ئینگـ : Continous current].
تەزوو پێچەوانەكەر/tezû pêçewaneker: نتـ:[ فیز][ئینگـ : current reverser].
تهزووی راستهوخۆ/tezûy řastewxo: نتـ:[ فیز][ تهزوو+ ی+ راستهخۆ][ ئینگـ : Direct current].
تەزووی موگنەکار/tezûy muginekar : نتـ:[ فیز][ئینگـ : induced curren]{ فەرهەنگی فیزیا، ل، 126}.
تەزووی نۆرەکی/tezûy norekî : نتـ:[ فیز] تهوژمی (لێشاو) بهنۆره [ئینگـ : Alternating current ،AC ]
توندی تەزوو/tundî tezû: نتـ:[ فیز][ توند+ ئی+ تەزوو][ ئینگـ : current velocity].
خێرای تێپەربوونی تەزوو/ xêraî têpeřbûnî tezû: نتـ:[ فیز]
دینەمۆی تەزووی گۆڕاو/dînemoy tezûy goraw: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : a. c. electric motor]
شوێنەتەزوو/şwêne tezû: نتـ:[ شوێن+ ئە+ تەزوو]
مۆتۆری تەزووی گۆڕاو/motorî tezûy goraw: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : a. c generator]
.
.
.
.