باوەڕ ¹ /baweř: ن، ئان:[ پەهلەوی : ڤاڤەر]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە کوردی |
ڤەرەنه | %hnara | |
ڤەر | %ra | ڤەر: وەر( ناوی نێرە) |
1 – ئەنگار، باور( کهـ)، بڕوا.[ ئینگـ : trust]
2 – ئارەزوو، ئاماڵ، بۆچوون، پەڕمیان( ئەردە)، دڵنیایی، مەیل _ مەیلەو،
3 – سنووری نێوان دوو زەوی. كەوشەنی دووكێلگە.
باوەڕپێكراو/baweřpêkiraw: ئانفا:[ باوەڕ+ پێ+ كراو( كردن)] كەسێكە كە باوەڕ بەقسەی كرا بێت، كەسێكە كە بكرێتە جێنشینی كەسێك لە شوێنێك.
باوەڕپێكردن/baweřpêkirdin: كتپ:[ باوەڕ+ پێ+ كردن] بو ڕاست زانین.
باوەڕپێ نەكردن/baweřpê nekirdin: كتپ: گومان لێكردن.
باوەڕپێ هەبوون/baweřpê hebûn:كتن : بڕوا پێ هەبوون.
باوەڕ چەوتی/baweř çewtî: نچ:
باوەڕدار/baweřdar: ئانتـ:[ باوەڕ+ دار] بەباوەڕ.
باوەڕداری/baweřdarî: نچ:[ باوەڕدار+ ی] بەباوەڕی.
باوەڕكردەی/baweřkirdeyî: چ:[ هـ] باوەڕكردن.
باوەڕكردن/baweřkirdin: كتن: بڕواکردن، چەسپینی قسەیەک لەدڵدا.
باوەڕكردن بەچشت/baweřkirdin beçişit: کتپ: سەڵماندن.
باوەڕكری/baweřkirî: نچ:[ کباک] باوەڕمەند، بە باوەڕ.
باوەڕگە/baweřge: نتـ: ڕێباز، ئایین زا.
باوەڕگران/baweřgiran: ئانتـ:[ باوەڕ+ گران] گرانباوەڕ.
باوەڕگرانی/baweřgiranî: نچ: گران باوەڕی.
باوەڕگومان/baweřguman: ئانتـ:[ کباک][ باوەڕ+ گومان] دوودڵ، نیگەران لە هەموو چشتێک.
باوەڕمەند/baweřmenid: ئان:[ باوەڕ+ مەند] بەباوەڕ، باوەڕكری.
باوەڕمەندی/baweřmendî: نچ: باوەڕكرنی.
باوەڕنامە/baweřname: نتـ:[ باوەڕ+ نامە] پسوولەی گەواهی، گەوانامە، ناوەڕۆک، بەقانامە.
باوەڕهێنان/baweřhênan: كتن: بڕواكردن بە ئایینێكی نوێ.
باوەڕكردن بەرۆژی لێپرسینەوە/baweřkirdin berojî lêpirsînewe:
باوەڕكردن بەپردی چینەوێت/baweřkirdin bepirdî çînewet:
باوەڕكردن بەمینەوی/baweřkirdin bemînewy: کتن: باوەركردن بەبەهەشت.
باوەڕكردن بەشوێنی پاک/baweřkirdin beşwênî pak:
باوەڕكردن بەدۆزەخ /baweřkirdin bedozex:
باوەڕی/baweřî: نچ: ئەنجامی باوەڕكردن، بڕوایی، بەقا، گوور.
باوەڕی ئایینی/baweřî ayinî: نتـ:[ ئینگـ: Dogmas].
بێباوەڕ/bêbaweř: ئانتـ:[ بێ+ باوەڕ] بێبڕوا، بێ ئیمان.
بێباوەڕی/bêbaweřî: نچ:[ بێباوەڕ+ ئی] بێ بڕوایی، بێ ئیمانی.
.
.
______________
باوەڕ ² /Baweř: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی نێرینە لە زمانی کوردییدا.
.
.
.
.