ئاره‌زوو ¹ /arezû: ن:[ لە ئاڤێستا بە : uZA: ئاژو ، : izA: ئاژو، : ansToam: مەئۆتسێە][ پهـ : ārzoh ]

1 – ئارزی، که‌وژ، مه‌یل، خۆه‌سته‌ک، بژۆک ( ئیشتیها) : بۆ خوارده‌مه‌نی.

::  ئاره‌زووی گۆشت ده‌کات.

:: ئاره‌زووت له ‌چییه‌ بۆت لێنێم.

2 – ئەڵها، حه‌ز، خواست، خواز، سه‌ودا، ڤیان، کام، که‌ڵکه‌له‌، مرخ، ویست، هه‌ودا، هه‌ڵپه‌، ‌هێڤی.

::  ده‌مێک بوو به ‌ئاره‌زووی ئه‌وگه‌شته‌وه‌بووم.

:: هه‌ر به‌ ئاره‌زووی مه‌هاباد ته‌وه‌م.

1 – به‌شتێکه‌وه‌ مرۆ‌ڤ ده‌ستی ناکه‌وێت ئێستا له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌ بۆ په‌یداکردنی

2 – به‌شتێکه‌وه‌ مرۆ‌ڤ ده‌یه‌وێت خۆی لێرزگاربکات. له‌هه‌ردووباره‌کاندا هه‌ستێکی گه‌وره‌هه‌یه‌بۆ گه‌یشتن پێیان.

3 – ئاڵۆش، هەوەس 

.  

ئاره‌زووانه‌/arezûane: ئانتـ:[ ئاره‌زوو+ ئانه‌] هه‌وه‌سانه‌، مه‌به‌ستانه‌، دڵخوازانه‌.

ئاره‌زووباز/arezûbaz: نتـ:[ ئاره‌زوو+ باز] حه‌زباز.

ئاره‌زووبازی/arezûbazî: نتـ:[ ئاره‌زوو+ باز+ ی] حه‌زبازی.

ئاره‌زووبزووتن/arezûbizûtin:  کتنـ:[ ئاره‌زوو+ بزووتن]

 مه‌یل جوولان ، هه‌وه‌س هه‌ڵستان، حه‌زله‌جێ کردن نێر له‌گه‌ڵ مێ.

ئاره‌زووبوون/arezûbûn: کتپ:[ ئاره‌زوو+ بوون]

1- تامه‌زرۆبوون، تاسه‌مه‌ندبوون، ویستن.

2- ئاواته ‌خوازبوون.

ئاره‌زووپاراستن/arezûparastin: کتن:[ ده‌روو][ ئاره‌زوو+ پاراستن]  ڕکێف کردنی ویست.

ئاره‌زووپێدان/arezûpêdan: کتپ:[ ئاره‌زوو+ پێ+ دان]

1- هه‌وه‌س پێهه‌ڵستان، هه‌وه‌س پێ جوولان.

2 – هاندان، گاڵدان، تیژکردنی که‌سێک، پاڵ پێوه‌نان.

ئاره‌زووکار/arezû kar: ئانفا:[ ئاره‌زوو+ کار( کردن)] هه‌وه‌س کار: ئه‌وه‌ی به‌ هه‌وه‌سی خۆی کارێ بکات و گوێ نه‌داته‌ که‌س. 

ئاره‌زووکاری/arezûkarî: نچ:[ ئاره‌زوو+ کار( کردن)+ ئی] هه‌وه‌س کاری، شت به‌ملهوڕی کردن.

ئاره‌زووکه‌ر/arezû:  ئانفا:[ ئاره‌زوو+ که‌ر( کردن)] خوازیار، به‌رژه‌ند.

ئاره‌زووکردن/arezû kirdin: کتپ:[ ئاره‌زوو+ کردن]

1-  مه‌یل بۆچوون ( خوارده‌مه‌نی)، ویستن، خواستن، گا‌ڤیین.

2- ڕه‌چاوکردن، قرم لێ خۆش کردن، دڵ له ‌دووی شتێک بوون. حه‌زلێکرردن.

ئاره‌زووگا/arezûga: نتـ:[ ئاره‌زوو+ گا] ئه‌و شوێنه‌ی که‌جێگای ئاره‌زووبێت.  

( به‌) ئاره‌زووگه‌یشتن/be arezû geyštn: کتپ:[ به‌+ ئاره‌زوو+ گه‌یشتن] به‌ئاره‌زووگه‌یین، به‌ئاوات گه‌یشتن. 

ئاره‌زوولێ(هه‌)بوون/arezû lê (he) bûn:کتن: [ ئاره‌زوو+ لێ+ (هه‌) بوون] دڵ بۆچوون، تاسه‌مه‌ن بوون.

ئاره‌زوومه‌ند/arezûmend: ئانتـ:[ ئاره‌زوو+ مه‌ند] تاسه‌بار _ تاسه‌مه‌ند، ئاواته‌ خواز، تامه‌ زرۆ، خوازیار، خواستیار، به‌هه‌ڵپه ‌: که‌سێکه‌ که ‌زۆر دڵی به‌شتێکه‌وه ‌هه‌بێت.

ئاره‌زوومه‌ندی/arezûmendî: ن:[ ئاره‌زوو+ مه‌ند+ ی] چێشکه‌ی سه‌ر جێیی،  هه‌وه‌یسی سه‌رجێیی.

ئاره‌زوونامه‌/arezûname: نتـ:[ ئاره‌زوو+ نامه‌]

ئاره‌زووی/arezûy: نچ: پێشگرێکه‌ وه‌ک ناوبۆ زۆرجێگایی تر وه‌ک فرمان، ناو، ئاوه‌ڵناو : ئاره‌زووی پارچه‌پارچه‌بوون، ئاره‌زووی خۆبه‌خت کردن، ئاره‌زووی زانین، …هتد.

.

ئاره‌زووی بۆن‌/arezûane: ئانتـ:[ : هەوەسی بۆن، حەز لە بۆنکردن.[ ئینگـ : Osmolagnia]

ئاره‌زووی پله‌وه‌ر/arezûy pilewer: شر: ئاره‌زووی سه‌رکه‌وتن.

ئاره‌زووی جووتگرتن‌/arezûane: ئانتـ: هەوەسی جووتبوون. [ ئینگـ : Tentigo, Lust, Satyriasis]

ئاره‌زووی دزین‌/arezûane: نتـ: هەوەسی دزین. [ ئینگـ : kleptonalgia]

ئاره‌زووی دیدار/arezûy didar: نتـ، شر: تاسووخ، بێری.

ئاره‌زووی زایندەگی/arezûy zayindegî: نتـ، شر: ئه‌لیا، ئه‌له‌ر، ئاره‌زووی زاینده‌گی.

ئاره‌زووی سەیرکردن‌/arezûane: ئانتـ: هەوەسی سەیرکردن.[ ئینگـ : Mixoscopia]

ئاره‌زووی میزکردە‌/arezûane: نتـ: هەوەسی میزکردن.[ ئینگـ : Urolagnia]

.

بەئارەزوو/bearezû: ئانتـ:[ بە+ ئارەزوو] بەهەوەس.

.

.

.

.

.

.

___________________________

ئاره‌زوو ² /arezû:  ن:[ پهـ ][ ناڤ] ناوی کچانه‌ وه‌ک.

::  ئاره‌زووی حه‌سه‌ن زیره‌ک.

.

.

.