باوەڕ ¹ /baweř: ن، ئان:[ پەهلەوی : ڤاڤەر]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە کوردی |
ڤەرەنه | %hnara | |
ڤەر | %ra | ڤەر: وەر( ناوی نێرە) |
1 – ئەنگار، باور( کهـ)، بڕوا.[ ئینگـ : trust]
2 – ئارەزوو، ئاماڵ، بۆچوون، پەڕمیان( ئەردە)، دڵنیایی، مەیل _ مەیلەو،
3 – سنووری نێوان دوو زەوی. كەوشەنی دووكێلگە.
باوەڕ پێكراو/baweř pê kiraw: ئانفا:[ باوەڕ+ پێ+ كراو( كردن)] كەسێكە كە باوەڕ بەقسەی كرا بێت، كەسێكە كە بكرێتە جێنشینی كەسێك لە شوێنێك.
باوەڕ پێ كردن/baweř pê kirdin: كتپ:[ باوەڕ+ پێ+ كردن] بو ڕاست زانین.
باوەڕپێ نەكردن/baweř pê nekirdin: كتپ: گومان لێكردن.
باوەڕپێ هەبوون /baweř pê hebûn:كتن : بڕوا پێ هەبوون.
باوەڕ چەوتی/baweř ĉewtî: نچ:
باوەڕدار/baweřdar: ئانتـ:[ باوەڕ+ دار] بەباوەڕ.
باوەڕداری/baweřdarî: نچ:[ باوەڕدار+ ی] بەباوەڕی.
باوەڕ كردەی/baweř kirdeyî: چ:[ هـ] باوەڕكردن.
باوەڕ كردن/baweř kirdin: كتن: بڕواکردن، چەسپینی قسەیەک لەدڵدا.
باوەڕكردن بەچشت/baweřkirdin be çiŝit: کتپ: سەڵماندن.
باوەڕ كری/baweř kirî: نچ:[ كباك] باوەڕمەند، بە باوەڕ.
باوەڕگە/baweřge: نتـ: ڕێباز، ئایین زا.
باوەڕ گران/baweř giran: ئانتـ:[ باوەڕ+ گران] گرانباوەڕ.
باوەڕگرانی/baweřgiranî: نچ: گران باوەڕی.
باوەڕ گومان/baweř guman: ئانتـ:[ كباك][ باوەڕ+ گومان] دوودڵ، نیگەران لە هەموو چشتێك.
باوەڕمەند/baweřmenid: ئان :[ باوەڕ+ مەند] بەباوەڕ، باوەڕكری.
باوەڕمەندی/baweřmendî: نچ: باوەڕكرنی.
باوەڕنامە/baweřname: نتـ:[ باوەڕ+ نامە] پسوولەی گەواهی، گەوانامە، باوەڕۆك، بەقانامە.
باوەڕهێنان/baweř hênan: كتن: بڕواكردن بە ئایینێكی نوێ.
باوەڕكردن بەرۆژی لێ پرسینەوە/baweřkirdin be rojî lě pirsînewe:
باوەڕكردن بە پردی چینەوێت /baweř kirdin be pirdî ĉînewet:
باوەڕكردن بەمینەوی/baweřkirdin be mînewy: کتن: باوەركردن بەبەهەشت.
باوەڕكردن بەشوێنی پاک/baweřkirdin be şwênî pak:
باوەڕكردن بەدۆزەخ /baweřkirdin be dozex:
باوەڕی/baweřî: نچ: ئەنجامی باوەڕكردن، بڕوایی، بەقا، گوور.
باوەڕی ئایینی/baweřî ayinî: نتـ: [Dogmas].
بێباوەڕ/bêbaweř: ئانتـ:[ بێ+ باوەڕ] بێبڕوا، بێ ئیمان.
بێباوەڕی/bêbaweřî: نچ:[ بێباوەڕ+ ئی] بێ بڕوایی، بێ ئیمانی.
.
.
_________________________
باوەڕ ² /Baweř: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ جێندەر یان ڕەگەزی نێرینە لە زمانی کوردییدا.
.
.
.
.