باو ¹ /baw: ئان:

1 – مۆدە، مۆدێل، دەستوور.

:: فیسار شت بووە بەباو.

:: تیروكەوان لە باوكەوتووە.

به‌بره‌و، ویستراو.[ ئینگـ: popular].

بێباو/bêbaw: ئانتـ:[ بێ+ باو] بێ باو، 

:: بێ برەو.

2 – زاڵ، بەسەرداهەبوون، لە ئەو پتربوون

:: نەریمان لەزیرەكی دا باوی بەسەرسالاردا هەیە.

3 – دەنگودەو، دەنگۆ.

4 – پاڵ، تەكاندن

:: باوێک بە جۆلانەوەنێ.

5 – ووشەیەكە بۆگەمە دەگەڵ منداڵ دەگووترێ.

:: بەچەكە باوا، باوبوێن دەكەین.

6 – رمێن و رەونەق.

7 – هەل، دەرەفەت

:: باوباوی تۆ بونەت كردو لە دەستت دا.

8 – خول و سۆری توند

:: خول خولە كەم باش باودەخوا.

9 – شیاو.

10 – هەرەت، جەنگ، تاف.

11 – تێچن، تێڕا.

باوبوون/bawbûn: كتن:[ باو+ بوون] تێڕاهێنان، تێهەڵاتن، وەبرەوكەوتن

:: ئێستا چاویلكە لێدان بۆتە باو.

باودار/bawdar: ئان:[ باو+ دار]

1- باوسەندوو، شتێ كەبوبێت بەباو.

2 – خووپێوەگرتوو، دیوانی.

3 – بەبەهرە، بەسوود، بەكەڵک، سوودبەخش.

باوسەندن/bawsendin: كتن:[ باو+ سەندن] باو پەیداكردن.

باومان/bawman: كتن:[ باو+ مان] لەبرەونەكەوتنی ئەو شتانەی كە سەردەمێک بابوون.

:: لە كوردەواری دا پشتێند بەستن هێشتا هەر باوی ماوە.

باونەمان/bawneman: كتن:[ باو+ نەمان] لەبرەوكەوتنی ئەو شتانەی كە سەردەمێک بابوون.

:: كراسی كودەری باوی نەماوە.

.

.

____________

باو ² /baw: ن: {{ ەک / ێ / ێک / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ەکان / ەکێ }}

باووک، باب، باڤ.

 تێبینی 
 ك ەدەنگ و پیتی ( و) بۆ( ب) و( ڤ) دەگۆڕێت بەپێی دیالێكتەكان

باوا/bawa: نتـ:[ باو+ ئا( ان)]

1 – باوكی دایک.

2 – باووک( ل).

3 – مەرتەبەیەكی ئایینی كاكەیی یە.

4 – نازناوە بۆ گوندی بادەوا.

باواگەورە/bawa gewre: نتـ:[ باوا+ گەورە] باوكی باپیر.

باوالێ/bawalê: نتـ:[ باو+ ئالێ] ووشەیەكی خوەشەویستی و رێزلێنان بۆ باووک.

باوان/bawan: نتـ:[ باو( باب)+ ان( ئمـ، كۆ)]

1 – بابان: دایک و باووک و ئەوانی پێشووتر.

2 – ماڵەباووک.

3 – خزمان.

باوان سۆزی/bawan sozî: نتـ، شڕ: سۆزی دایک وباووک.

باوانی /bawanî: نچ:[ باوان+ ئی]

1 – جیاز( جیهاز) _ گیاز: ئەو شتوومەكەیە كە لە ماڵی باووكەوە لەگەڵ بووكدا دەنێردرێت.

2 – هەرشتێك پێوەندی بەدایک و باووكەوە هەبێت.

باوە/bawe: ن:[ ل][ باو+ ئە] باووک، باڤ، باب.

باوە پیاڕە/bawe pyaře: ئانتـ: مێردی دایک، زرباب.

باوەحیز/baweĥîz: نتـ:[ جنێو][ باوە+ حیز] باووکحیز، حیزباب.

باوەژن/bawejin: نتـ:[ باوە+ ژن] ژنی باووک، زرداک، ژن باڤ.

:: باوەژن خودا ناناسێ.

.

.

___________

باو ³ /baw: پاشكرێكە لە زمانی كوردی كە دەچێتە سەر ناو  و دەیکات بە ئاوەڵناو.

:: شین+ باو : شینباو

:: سوور+ باو : سوورباو‌

:: ڕەش+ باو : ڕەشباو.

 تێبینی 
ووشەكانی هاوڕیشەی باو لەزمانی هیندی و ئاڤێستایی و پەهلەوی دا بەواتای ڕووناک و درەوشاوە بۆ ڕەنگ هاتوون. باو بەگشتی بە واتای ڕەنگێكی ڕوون و كرازوتر لە ڕەنگێكی تۆختر.
{ ع نانەوەزادە}

باوانە/bawane: ن:[ باڵ][ ڕەوا] پاساری، باوكە، نێرەی چۆڵەكە.

.

.

____________

باو 4 / baw: ن:

1 – بافت: گوریسێكە لە مووی كلكی وولاغ دروستكرابێت.

2 – دێراوی بێستان.

باوە/bawe: ن: دێراو بۆگۆل.

.

.

________________

باو/baw: ن: گشتی.[ ئینگـ: popular]

.

.