باب/bab: ن:[ پهـ : پاپ، پاپەك _ پاپەکان، پاپەها] باڤ _ باڤۆ( کباک)، باووک_ باوک( کناو)، باووگ، باو، باوە( کباش)، بابی، باکل، باوچ تاتە، پیەر( هـ).

1 – پیاوی خاوەن منداڵ.

::  لە ئێستریان پرسی بابت كێیە؟ گووتی: خالم ئەسپە.( پەند).

2 – [ مجـ] پێکهێنەر و بەرهەمێنەر.

{

بابی پۆڵایە دایکی سەنگی خار

عەولادیان دەبێ وەک دەنکی هەنار 

فەقیر و هەژار پێیدەکەن ڕەفتار

}{ مەتەڵ}.

بابان/baban: نتـ:[ باب+ ئان]

1 – ئەم ووشەیە ئەگەرچی لەبارەی زمانەوانیەوە کۆی(باب)ـە، بەڵام بەدەگمەن بەم واتایە دەکاردەکرێت.

2 – بە ماڵەبابی ئافرەت و زاوا دەگووترێت

:: بابانی ئەفراسیاب هەموو پیاوی چاک بوون.

:: بابانت شێوێ : تووك و نزایە تەنها لە ناو ژنان باوە، لەكاتی ئاساییدا تەنها پەندە، بەلإم لە شەر و دەمەقالیدا جنێوە.

بابانە/babane: ئاکتـ:[ باب+ ئانە]

1 – باووکانە، لەشێوەی باووک.

:: بابانە ڕووی تێکردم و ئامۆژگاری کردم.

2 – چووکەلەی نێر.

بابان خراپ/babanxrap: نتـ:[ بابان+ خراپ] بابان شێوان، بابان وێران.

بابانوێران/babanwěran: نتـ:[ بابان+ وێران] جنێوێکی سەر زاری ژنانە کە زۆر لە دڵان گران نایە، بەمانای ماڵە بابوێران بوونە.

بابە/babe: نتـ:[ باب+ ئە]

1- لەكاتی بانگ هێشتندا، منداڵانی باوكێك بۆ گازکردن بەكاریدێنن. باووكە، باوە، بابۆ.

2- گەورەش بۆ رووی قسە دەكەسێ كردن بەكاری دێنێت.

:: بابەگیان ئەوقسانەی تۆ ئاسمان ورێسما نش نین.

3- جاروباریش خۆی دەبێتە ئامرازی بانگهێشتن.

:: بابە خەلەكینە.

:: بابەعالەمینا.

4- نازناوێكە دەكەوێتە پێش ناوی شێخ و دەروێش و چاك وپیران.

:: بابەقەتار.

:: بابەگورگور.

:: تەكیەی بابەخەلیفە،لەگەرەكی سێ ئاشان بوو .

بابەپیارە/babepyaře: نتـ:[ هـ][بابە+ پیارە] باوەپیاڕە.

بابەڕۆ/babeřo: نتـ:[ بابە+ڕۆ] باوكەڕۆ: لەکاتی مردن و نەکورتە بەسەرهاتنێکدا دەگووترێت.

بابەڕۆ کردن/babeřokirdin: کتپ:[ بابەڕۆ+ کردن] باوكەڕۆکردن : ڕۆڕۆکردن بۆ باووک، شین گێڕان بۆ پرسەی باووک و خۆشەویستێک.

بابەژەنی/babejenî: نتـ:[ هـ][ بابە+ ژەنی] باوەژن، زڕداک، زردایک .

بابەعە(و)مرە/babeäem(w)re: ئان:[ بابە+ع : عەمرە/ عومرە(عمر)]

1- چلۆنەک، گونەگیس، کورتەبنە، بستەباڵا، بنەمۆم، گندڵ، سیخن، گرگن.

2- بە مرۆڤێک دەگوترێت کە بە دیمەن منداڵکار بێت، کەچی بەتەمەن زۆر بێت. ئەم شێوەیەش هۆی فیزیۆلۆجی یە _ کۆستە.

3- بەیەکێک دەگوترێت بەتەمەن منداڵ بێت، بەڵام بە قسە گوستاخ و زۆرزان بێت.

بابەگەورە/babegewre: نتـ:[ بابە+ گەورە] باپیرەگەورە : بۆ بانگکردن و ڕووتێكردن قسەدەگەل باووك و باپیر بەكاردەهێندرێت.

:: بابەگەورە گیان منیش دەگەل خۆت بەرە.

بابەڵباب/babaeľbab: ئانتـ:[ باب+ ئەڵ+ باب] باوان، پشتاوپشت، بەرەدوای بەرە.

بابەلێ/babelě: شڕ:[ بابە+ لێ] باووکە چکۆلە: بۆ خۆشەویستی دەڵێن، باوەڵێ، باوکەڵێ.

بابچاك/babčak: نتـ:[ ئاین][ باب+ چاك] پیاوچاك و خوداپەرستی ئایینی یەزیدییان.

بابک/babik: نتـ:[ باب+ ک]

1 – بچووککردنەوەی باووک کە بە واتای دەستپاک و ئەستەوار دێت.

2- ڕەچەلەک.

بابکوژراو /babkujraw: نفا:[ باب+ کوژراو( کوشتن)] بابكوشتە : کەسێک باووکی کوژرابێت.

{ بابکوژراو دەست هەڵدەگرێ، پڵاوخۆردەست هەڵناگرێ }{پەند}.

بابکوشتە/babkuŝte: نتـ:[ باب+ کوشتە( کوشتن)] بابکوژراو.

بابمردوو /bab mirdû: نتـ:[ باب+ مردوو( مردن)]

1- منداڵی بێ باووک، باووک مردگ، سێوی، هەتیو، هەتیم( یتیم).

2- بەدبەخت، چاڕەڕەش.

باب نۆكەر/babnoker: نتـ:[ باب+ نۆکەر] نۆكەری گەورە، خولامی شەرکەر، چەكداری ئاغاوخان یان کەسێک لە چینی نۆکەران بێت.

بابۆ/babo: ئان:[ باب+ ئۆ] ووشەی رێزلێنان و گازکردنە بۆ باب.

بابوباپیر/bab ǔbapir: نتـ:[ باب+و+ باپیر] ئەژداد، باوان، بابوكال.

بابوبرا/bab ǔ bira: نتـ:[ باب+ و+ برا] کەس وکار.

بابوكال/babǔkal: نتـ:[ باب+ و+ کال] باب و باپیر.

1- شیاو، رەوا.

:: ئەم كارە بابی تۆ نیە.

2 – باو، داب.

:: ڕیش تاشین قەدیم باونەبوو.

بابێ/babě: نتـ:[کباک][باب+ ئێ] بابۆ، بابە، باڤە، باووکە.

بابێتی/babětî: نچ:[ کناو][ باب+ ئێتی] باوکێتی.

:: بابم چ بابێتێکی لەحەق مندا نەکردووە.

بابێنی/baběnî: نچ:[ ل][ باب+ ئێن+ ئی ] ئەو کەلەپوور و میراتەی کە لە باووکەوە بۆ منداڵەکانی دەمێنێتەوە.

بابای عەییار/babay äeyar: نتـ:[ کو : بابا (باب+ ئای)+ع : عەییار] کەسێتیەک لە نێوکەسایەتێکانی ئەفسانەی ناو کوردەواری دا ڕەنگی داوەتەوە بابای زۆرزان.

بابیلان/babîlan: شڕا:[ باب+ یل( ئیل)+ ئان] ووشەی خۆشەویستییە بۆ دواندنی لە خۆ بچووکتر.

.

بێباب/běbab: ئانتـ:[ بێ+ باب( باڤ، باووک)]

1 – سێوی، هەتیو : کەسێک کە باووکی مردبێت.

2 – زۆڵ، بیژۆک.

.

.

______________________________________

باب/bab: ن:[ع : باب]

1 – دەر، دەرگا، دەرگە، دەرکە، دەروازە.

2 – بەشێک لە پەرتووک( کتێب : کتاب).

باب عالی/babäalî: نتـ:[عو][ ع : باب : دەرگا+ ع : عالی (بڵند)] كۆشكی شاهانەی دەولەتی عوسمانی لە ئەستانە.

بابی رەزا/babî reza: نتـ:[ ع : باب : دەرگا+ کو : ی+ ع : رەزا] خانەی ڕازی بوون، ئەوشتەی دەبێتە هۆی ڕازی بوون و دان پێدا هێنان.

بابی گوشایش/babî guŝayŝ: نتـ:[ع : باب+ كو :ی+ فا : گوشایش] دەرگای فراوان، خانەی فراوانی، ژیانی پڕ لە ئاسوودە و خۆشی، گەشایی.

.

.

.