چێو/čěw: ن:[ هـ]

1 – چت _ چتمک، شت _ شتمک _ شتومەک.

2 – وەدووی شتی پروپووچ کەوتن.

.

.

_______________________

چێو/čěw: ن:[ کباش] چۆ : وشەیەکی کوردییە، واتای ( دار، تەختە، چیلکە, čîv , šiv , darik , tiřik ,  gilč , darik , šivtan , šiftan ) دەدات.[ ئینگـ : Wood]

1 – چیو، چیلکە : داری سووتەمەنی.

2- بڕەدار.

{

چێو هەڵگرە، سەگی دز دیارە

}{ پەندی پێشینان}

3 –  ماددەیەکە لە تەنی دار دروست دەکرێت، زەمینەی نێو ژووری پێدادەپۆشرێت، گەڵێك ڕەنگ و شێوەی هەیە.

چێوان/čěwan: نتـ:[ مکـ] چیلکە و چێو.

چوارچێوە/čiwarečěwe: ن:[ چوار+ چێوە]

چێوەتەقێ/čěweteqê: نتـ:[ ئەردە] چیوتەقێ : گۆچان کوتانی کووێر بۆ ڕێگادۆزینەوە.

چێوەسان/čěwesan: نتـ:[ چێو( 2)‎+ ئە+ سان]

1 – بڕبەندی دار و سم تاشین.

2 – کەڵپێکی بەراز لە پەنا شفرەوە.

بەردی چێوەسان/berdî čěwesan: نتـ: چیوەسات: بەردەساوو، هەسان _ هەستان، بەردی تیژکردن.

چێوەکردنی بیر/čěwekirdinî bîr: ن:[ ئەند] پاڵپشتکردنی بیر بەدەورەدانی بەپلێت.[ ئینگـ : Well Curbing] {رەنج، ل، 614}.

چێوبەس/čěwbes: نتـ:[ چێو( 2)‎+ بەس] چیوبەس.

چێوبەست/čěwbest: نتـ:[ چێو( 2)‎+بەست( بەستن)] چیوبەست، داردەست، کەپر.

چێوپاساری/čěwpasarî: نتـ: گوێسەبانە _ گوێسەوانە، سواندان : داری ڕەت بووی لێواری سەربان.

چێوتاش/čěw: نتـ:[ ئەردە][چێو( 2)‎+ تاش( تراشین)] چیوتاش، دارتاش.

چێوجەلە/čěw: نتـ:[ چێو( 2)‎+ جەلە( ؟)] چێوچەڵە، ئەشکەلە : ئامرازێکی جەربەزەدانە، کە دار دەخەنە نێو پەنجەکانی بەندکراو و بە پەت باییدەدەن ڕێک دەیگووشن.

چیوچەڵە/čîu: نتـ:[ چێو( 2)‎+ چەلە( چڵ)] چێوجەلە _ چەوجەڵە، فڕفڕە،

1 – پارچەدارە لە نێو پەنجەی تاوانباریی دادەنێن بۆ ئازاردانی.

2 – چێوجەڵە: ئەو دارەی ڕەشماڵی پێ توند دەکرێت، ئەو دارەی دەخرێتە نێوان قامکی زیندانییەوە و دەگوشرێت بۆ ئازاردانی.

چیوچیوە: دارێكی دووپەلە لە هەردووسەری باگردانی بەرد ڕادەکرێت، دوو ئەڵقەدار یان ئاسن کە دەخرێنە دەسکی باگردانی دارەوە.
(ل ٤٦ ك/ گوڵ چنینەوە لە خەرمانی هەنبانە بۆرینەی هەژار ن/عەبدوڵڵا حەسەنزادە)

چێودەس/čěw: نتـ:[ چێو( 2)‎+ دەس] چێودەست _ چیودەست، داردەست.

چێوشەق/čěw: نتـ:[ چێو+ شەق] چۆشان، چۆشەق، دارشەق : ئەو دارەی کە بۆ کەسێك درووستکراوە کە نەتوانێت بە پێی خۆی ڕێ بکات و بە یاریدەی ئەو چێوە شەقاو هەڵبهێنێت.

چێوشەقە/čěw: نتـ:[ چێو( 2)‎+ شەقە] دارشەق : داری بن هەنگڵی قاچ شکاو.

چێوەر/čěw: نتـ:: سێدارە، دارقوڵاخ، دارقەواخ

::  کەر لە ماڵیان بە چێوشەق دەگەڕێت.{ پەندی پێشینان }.

چێوکاریی/čěw: نتـ:[ چێو( 2)‎+ کار( کردن)+ ئیی] چیووکاری، دارکاریی.

چێوکاری کردن/čěw: کتپ:[ چێو( 2)‎+ کار( کردن)+ئی+ کردن] دارکاری کردن.

چێوکوت/čěw: نتـ:[ چێو( 2)‎+ کوت]

1 – تێڵاکوت، بەتێڵالێدراو، دارکاری.

2 – سیخناخ : برێتی یە لە زۆر تێ ئاخێندراو.

چێوهێل/čěw: نتـ: بەربەند، بەنداو، بناوان، پنگاو، چێوکێش، بەرەن.

چێووڕەش/čě: ن:[ هـ] دارفرۆش.

.

پیشەسازی چێو/pîšesazî čěw:

وردکەری تەختە و چێو.

ئامێری پاوردی چێو.

.

_____________________

چێو/čěw: ن:[ توێ] چاڤ _  چاو، چەشم، چەم _ چیەم، چەعڤ.

.

.

____________________

چێودار/čěwdar: ئان:[ ئاب] چۆدار، بازرگانێتی ماڵات.

چێوار/čěwdar: نتـ:[ چێودار( د _ سوواوە)] چۆدار، عەلاف : کەسێکە بە جەڵەب ڕەشەووڵاخ و ئاژەڵ دەکڕێت و دەفرۆشێت.

{

خاڵی نێو سینەی کەوتەسەر قەتار

ئەیدی پەزێکە تێ لە دوای چێوار

}{ فۆلکلۆر}.

چێوداری/čěw: نتـ:[ ] چۆداری، ئاژەڵکڕین و ئاژەڵفرۆشتن، عەلافی.

.

.

________________________

چێوە/čěwe: ن:[ چێو+ ئە] هەر وشەی ( چێو)، پاشگرێکی نێوسازی چووەتە سەر و بووە بە (چێوە) و وشەیەکی نوێ و واتایەکی نوێی چێ کردووە، کە واتای ( کڵێشە) یان (حاشیە-tool) یان (اطار) دەدات. چەمەرە.[ ئینگـ : Circumfernce، Perimeter].

وشەی (چوارچێوە) واتای چوارلایی دەدات. مەبەستیش لە چوار لای تەختەیی (چێوەیی)ە. هەر بۆیەش لە ڕابردوودا وشەی (چوارچێوە)یان تەنێ بۆ کڵێشەیەکی تەختەیی بەکاردەبرد. بەڵام ئەمێسا بەشێوەیەکی گشتگیر بەکاری دەهێنن.

چێوەچزە/čěwečize: ن: جەزرەبە، ئەشکەنجە، ئازار.

چێوەچزەدان/čěwečizedan: کتن:[ چێوەچزە+ دان] جەزرەبەدان، ئەشکەنجەدان، ئازاردان.

چێوەخرتە/čěwexirte: ن: دوان.

چێوەخرتەدان/čěwexirtedan: کتن: دواندن، سەرخستنەسەر کەسێک بۆ ئەوەی قسەبکات.

:: هەرچی چێوەخرتەماندا قسەی نەکرد.

چێوەزمە/čěwezime: ن:[ شارە] چلوورە.

چێوەل/čěwel: ئمـ، :[ چێ+ وەل] لەزوودا، پێشتر.

.

.

____________________

چێودان/čěw: نتـ: چەودەر، چەودار، چەودەن.

چێولەتارێکی کوتان/čěw: کتن، شڕ:[ ئد] لەخۆڕایی قسەکردن و لانی کەسێک گرتن.

:: تۆ خۆ خەبەری هیچت نییە، لەخۆڕا چێو لە تاریکی مەکوتە

.

.

.

.