تەختە/texte: ن:[ تەخت+ ئە] تەختا( کباک، زا)

1 – ساقەتی دار کە لە درێژی را بڕابێت، چ بچووک بێت چ گەورە.

:: تەختەدار.

2 – هەر شتێکی تەخت و یەکدەست.

3 – تەختەسیا، تەختەڕەش : تابڵۆیەکی ڕەش کە فێرگەکان بە گێچ وانەی لە سەر دەنووسن.

4 –  بەستراو، داخراو، هەڵگیراو.

:: بازار تەختەکرا : بازار بەسترا.( دوکان، بازار و شوێنی کار).

5 – پارچە دەوار و جاجم، پۆپەشمین، بەڕە و ئیتر کە لێک دەدرێن، بۆ وێنە دەڵێن یەکە و بژارێک بۆ فەرش و پەتوو و هەندێک تەنراو.

:: دوو تەختە فەرشی باشم کڕی.

:: دەوارەکە چوار تەختە یە‌.

6 – باهو، باهوو : داری تاشراو.

7 – پارچە چێوی تەخت.[ ئینگـ : board].

تەختە باریکە/textebarîke: ئانتـ:[ تەختە+ باریک+ ئە] [ ئینگـ : Batten]

تەختە بەندکردن/texte bendkirdin: کتپ:[ تەختەبەند+کردن] تەختەپۆش کردن.

تەختەبوون/texte bûn: کتن:[ تەختە+ بوون]

1 – داخران، بەستران.

2 -[ رۆژ] بۆ نەخۆشی کەوتن.

تەختە دار/textedar: نتـ:[ تەختە+ دار] تەختە، سەحنە، جڤانگە، دەپ.[ ئینگـ : board ].  

تەختە ڕێژکردن/texte: کتپ:[ ئەند][ تەختە+ ڕێژکردن] زەمینە دارشتنن بە کۆنکریتی چیمەنتۆ.[ ئینگـ : slab]  

تەختە کردن/texte kirdin: کتپ:[ تەختە+ کردن]

1 – داخستن، بەستن، تەحتیل کردن.

:: تەواوی شار دوکانەکەیان تەختەکرد و چوونە تەماشا.

2 – خەریکی تەختەنەردبوون، تەختەلێدان.

تەختەیەک کەم بوون/texteyek kem bûn: شڕ:[ ئد] ناتەواو بوونی ئەقڵ، ئاقڵ پارەسەنگ ویستن.

:: هەر لە سەر و سەکوتییەوە دیاربوو کە تەختەیەکی کەمە.

تەختەلێدان/texte lêdan: کتپ، شڕ:[ ئد] تەختە نەردکردن، خەریکی تەختەبوون.

:: دەستێک تەختە لێدەین ؟.

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی تەختە 

تەختە ئاسن/texte asin: ئانتـ:[ تەختە+ ئاسن] تەبەقەی ئاسن.

ته‌ختە ئێسکی ڕوو‌/texte êskî řû: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Yoke bone].

تەختە باز/textebaz: ئانفا: [ واز] [ تەختە+ باز] نەڕڕاد: کەسێک کە تەختەنەرد باش دەکات.

تەختە بەرد/texte berd: نتـ:[ تەختە+ بەرد] تات، تەرت، تەڵەبەرد، تەهت، تێت، چێل، هیم : پارچەبەردێکی یەکدەست وڕێکوپێک و گەورە.

ته‌ختە بەردین‌/texte berdîn: نتـ: .[ ئینگـ : Slate].

تەختە بەڕە/texte beře: نتـ: تەژک، تەشکەبەرە، تاییژ.

تەختە بەس/texte bes: کتپ:[ هـ][ تەختە+ بەس( بەستەی)]

تەختەبەستەی/texte besitey: کتپ:[ هـ][ تەختە+ بەستەی]

تەختە بەن/texte ben: نتـ:[ تەختە+ بەن] تەختەبەند.

تەختە بەند/texte bend: نتـ:[ تەختە+ بەند]

1 – کەت، تەختەپۆش : جۆرێک تەخت کە لە سووچی حەوش و باغ یان ژوور و بان بەتەختە هەڵیدەبەستن، بۆ دانیشتن و لەسەرخەوتن.

{

سەر بەردەبازی ڕێتە، تەن تەختەبەندی جێتە

دڵ مەیلی خاکی پێتە، رۆح ماڵی خۆتە، بیبە

}{ نالی}.

2 – هەرچی کە بەتەختە و شریت یان بەد لێک بەسترابێتەوە.

3 – بەستنی دەستی شکاو و بەتەختە و پارچە هەتا جووڵەی ڵێ نەدەن و خۆ بگرێتەوە.

4 – بەستنەوەی کەسێک دە نێوان دوو تەختە دا هەتا نەجووڵێتەوە و لە دوایی بە هەڕە دوو شەقیان دەکرد.

5 – محەجەرە : پێشگری چێویی بەر هەیوان.

تەختە بیت/texte bît: نتـ:[ زیند][کباک][ تەخت+ئە+ بیت]  تەختەپووت.

تەختە بیتی/texte bîtî: نچ:[ کباک][ تەختەبیت+ ئیی] تەختەپووت.

تەختەپۆش/texte poş: ئانتـ:[ تەخت+ئە+ پۆش]

1 – [ ئەردە] تەختە و پەردووی میچ.

2 -[ ئەند] سەرپۆشی ئاوڕۆ یان گۆڕیچە و کارێزێکە ئەملاوئەولای بەخڕە بەردان هەڵچندرابێت و سەری بەتەلەبەردان داپۆشرابێت.

تەختەپۆش کردن/textepoş kirdin: کتپ:[تەختەپۆش+ کردن]

1 – داپۆشینی سەری ئاوڕۆ یان شوێنێک بەبەردی تەخت و پان.

2 – پەردوو و تەختە لە کاریتەی میچدان.

تەختەپووت/textepût: ن:[ زیند][ تەختە+ پووت] تەختەبیتی : زیندەوەرێکی بچووکی بێ باڵە لە کێچ گەورە ترە. ڕەنگی سووری ئاماڵ قاوەییە، ڕۆژانە دەنێو درزی کەرەستەی چێوی یان دۆشەک و لێفە دا خۆی دەشارێتەوە و شەوانە وە دەردەکەوێت و بە مرۆڤ و گیانلەبەرەوە دەدات و خوێنی دەمژێت. شوێنی پێوادانەکەی هەڵدەمسێت و سوور هەڵدەگەڕێت و خوروویەکی زۆری هەیە و هەندێک جار نەخۆشیش ڕادەگوێزێت. [Zoo : Cimex lecularius].

 تێبینی 
  پووت یا بیت : لە زاراوەی ناوەندیی دا هەمان( بەی) زاراوەی باکووریی و( بەیە) ی زاراوەی زازاییە، بەمانای مۆرکە. { نانەوازادە}.

تەختەتاش/textetaş: ئانفا:[ تەختە+ تاش( تراشین)] دارتاش: کەسێک کە لە تەختە و چێو کەرەستەی جیاواز سازدەکات.

{

خودا نەجاڕ نیە و تەختەتاشە

قەحپە و گەواد بۆ یەک باشە

}{ پەند. ل. 192}.

تەختە تیرە/texte tîre: ئانتـ:[ تەختە+تیرە] تەختەساف، تەختەدەزی.

تەختە چوو/texte çû: ئانفا: تەختە.

تەختە دامە/textedame: نتـ:[ واز][ تەختە+ دامە] یاریەکی دوو کەسی گەورەساڵانە : بریتیە لەتەختەیەکی پڕن کە بە 64 خانووی چووک دابەش کراوە، هەر لایەی بە 16 دامە یان هەر شتێکی دیکە کایەی دەکات، دامەکان لە بەرانبەر یەک دادەنێن وەها لە خانوویەک خوارتر دامەکان بە دوو ریز دادەکەن، هەرلایەی هەول دەدات کە داشی پتر لەیەکتر بێۆن و ئاغای لەیەکتر بکەن، کەسێک کە زووتر داشەکان بخوات بردوویەتیەوە.

ته‌خته‌ دایک/texte dayik: نتـ: ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی، دایکه‌ته‌خته.[ ئینگـ : Motherboard].

تەختە دەرز/textederz: نتـ: تەختە.

تەختە ڕەش/texteřeş: نتـ:[ تەختە+ ڕەش] تەختەسیا.

تەختە ڕەوان/texteřewan: نتـ:[ تەخت+ ئە+ ڕەوان] تەختی ڕەوان : كەژاوەیەک کە دەستەڵاتداران و دەوڵەمە ندان تێدادادەنیشن وغوڵامەکان هەڵیدەگرن و دەیبەن.

تەختە ڕوو/texteřû: نتـ:[ جێۆ][تەخت+ ئە+ ڕوو] بانولکە.[ ئینگـ: Rein]

تەختە زەنگ/texte zeng: نتـ:[ تەخت+ ئە+ زەنگ] گەڕناڵ : کوتە ئاسنێکی پڕن و ئەستوور کەلە فێرگە و کارگە و شوێنی دیکە هەڵیداوسن و بە ئامرازێکی وەک چەکوچ لێیدەدەن و بۆ ڕاگەیاندنی زەمان یان کاتی پشوودان.

تەختە ساف/texte saf: نتـ:[ فە] پەلووکە، تەختەتیرە، تەختەگووش (کۆ)، گووی کەتە، قووش، کندڕ.

ته‌خته ‌سەرئەستوون/texte ser estûn: نتـ:[ تەختەی+ سەر+ ئەستوون].[ ئینگـ : Architrave].

تەختە سڕ/texte siř: نتـ:[ تەختە+ سڕ( سڕین)] هەوری : پارچە یان هەر شتێک کە تەختە سیای پێ پاک بکەنەوە.

تەختە سەهۆڵ/texte sehoľ: نتـ:[ تەختە+ سەهۆڵ] سەهۆڵێکی یەکدەست و گەورە و ئەستوور کە بەستبێ و بە سانایی نەشکێت.

تەختە سیا/texte siya: نتـ:[ تەخت+ئە+سیا] تەختەڕەش، تابڵۆ: تابڵۆیەکی ڕەشی چێویی کە لە فێرگەکان بەگێچ لەسەر دەنووسن.

تەختە سیاو/texte siyaw: نتـ:[ تەخت+ئە+سیاو] تەختەڕەش.

تەختە سیە/texte siye: نتـ:[ تەخت+ ئە+ سیە]

تەختە فەرش/texte feriş: نتـ:[ ئەند] [ ئینگـ : flat slab]

تەختە شۆ/texte şo: نفا:[ کباک][ تەختە+ شۆ(شۆردن)] تاتەشوار.

تەختە قاپوو/texte qapû: نتـ:[ تەختە+ قاپوو] ئاوایی نشین، تەختەقاپی : نیشتەجێ بوونی عەشیرەت و رەوەندییەکان لە گوند یان لە شار.

تەختە قاپی/texte qapî: نتـ:[ تەختە+ قاپی] تەختە قاپوو.

تەختە قیمە/texte qîme: نتـ:[ تەختەی قیمە] تەختەی قیمە.

تەختە کالۆس/texte kalos: نتـ:[ زیند][ کباک][ تەختە+ کاوس] تەختەکالیسی، مۆریانەی چێوخۆر : گیاندارێکە وەک مێروو کە بەکۆمەڵ دە نێودار و تەختە وچێوی نێوماڵ دا دەژین و نێوەکەی دەخۆن و دەبنەهۆی زەرەر و زیان و رمان و ڕووخانی میچی ماڵ.

ته‌خته‌ كلیل/texite kilîl: نتـ: .[ ئینگـ : keyboard].

ته‌خته ‌گێژه‌ن/texite gêjen: نتـ: .[ ئینگـ : Circuit Board].

تەختەمە/texteme: ن:[ کباک] تەخترمە، تەخدەمە.

تەختە نەرد/texte nerd: نتـ:[ واز][ تەختە+ نەرد] تاوڵە : یاریەکی دوو کەسی گەورە ساڵانە، بریتییە لە تەختەیەک و 30 مۆرە( داش : بەرد) و دوو زار یان تاس. هەر لایەی 15 مۆرە( سپی یان ڕەش) بەشێوەی تایبەتی دادەکات و تاس هەڵداوێن و هەر لایەی هەوڵدەدات کە زووتر مۆرەکانی بگەیەنێتە لای خۆی و هەر کەس زووتر هەمووی خوارد بردوو یەتیەوە.

تەخت ووتەی/text wutey: نتـ:[ هـ ][ تەخت+ ووتەی] تەختی نووستن.

تەختەی تەنک/textey tenik: نتـ:[ تەخت+ ئەی+ تەنك] تەختەی موعاکس.[ ئینگـ : plywood]

تەختەی خەو/textey xew: نتـ:[ تەخت+ئەی+خەو] نووێن.

تەختەی سەرەکی/textey serekî: نتـ:[ تەختەی+ سەرەکی] تەختەدایک، دایکەتەختە.[ ئینگـ : Motherboard]

پێ تەختەکردن/pê texte kirdin: کتپ:[ پێ+ تەختە+ کردن] پێداخستن، بەستران بەزۆر.

:: دوکانەکەیان پێ تەختە کردم.

دەستی کەس( کەسانێک) لە تەختە بەستن/destî kes( kesanêk) le texte bestin: شڕ:[ ئد] لە سەرووتر و یەکەم بوون لە هەموو کەس لە هەموو بابەتێک چ باس و چ خراپ، دەستی هەموو کەس لە پشتەوە ڕابەستن.

:: لە دەرس خوێندن و زیرەکی دا دەستی من و تۆی لەتەختە بەستووە.

:: لە ناپیاوەتی و نامرۆڤایەتی دا دەستی هەمووانی لتەختەبەستووە.

لە تەختەدان/le textedan: کتپ:[ ئد] بەقامک تەقە لە ئامێرێکی چێوەیی و تەختەیی هێنان بۆ دووربوون لە بەڵا و چاوی پیس.

:: گوتم : ماشەڵڵا زۆرچاک ماوی تووکێکی سپیت تێنەکەوتووە !. لەتەختەی دە !.

.

.

.

.